Posts

Showing posts from September, 2020

دابەشکردنی میرات

  ‍ #چیرۆک   ✅دابەشکردنی میرات سەرۆک هۆز، پیاوێکی دەوڵەمەندو بەدەسەڵات بو، لەماڵی دونیا زۆری هەبو، گەورەی هۆز بو، پرس و رایان لەلای ئەم بوو، چوار کوڕی هەبوو، تا دەهات دەچووە ناو تەمەنەوە، ترسا کوڕەکانی پاش خۆی لەسەر میرات ببێتە شەڕیان، لەبەرئەوە چی هەبوو بەشی کرد.  چوار سندوقی هێنا، بۆ هەر کوڕێک سندوقێکی دانا، رایسپاردن تا دوای مردنی نەیکەنەوە، ئەگەر بەبەشی خۆشیان رازینەبون ناوی دادوەرێکی هێنا بچنە لای تاوەکو کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات،. رۆژگار هات و رۆژگار رۆیشت باوک مردو میرات بەش کرا.  سندوقی کوڕە گەورە، شمشێر و مۆر سەرۆکی تێدا بو، سندوقی کوڕی دووەم پڕ بوو لەبەردو گڵ، سندوقی سێیەم کۆمەڵە ئێسکێکی ئاژەڵی تێدابو، سندوقی کوڕه بچوک زێڕو زیوی زۆری تێکرابو، سێ کوڕی یەکەم لەبەشی خۆیان رازینەبون. هەمویان چاویان بڕییە بەشی کوڕه بچوک کە سندوقی پڕ لەزێڕو زیوی بۆ دانرابو، نیگەران بون، ئەگەرچی لەدادپەروەریی باوکیان بێگومان بون، ئاکام بڕیاریاندا پەنا بەرنە بەر دادپەروەر، ئەوەی باوکی پێی وتبون، چوون و داستانەکەیان بۆ گێڕایەوە.. دادوەر وتی؛ کوڕه گەورە دەبێت بەسەرۆکی هۆزو د...

بەخشندەیەکی گەورە

  ‍ #چیرۆک   ✅بەخشندەیەکی گەورە پادشاو پیاوەکانی چونە راو و شکار، وەک نەریتی خۆی راوی هەموو شتێکی دەکرد، باڵندە، ئاژەڵی کێوی، ئاژەڵی دڕندەشیان راودەکرد بۆ سەگەکان، ئەوجارەیان رەشبایەکی توند هەڵیکردو لەیەکی دابڕین، پادشاو ئەسپەکەی کەوتنە شیوێکی هەزار بەهەزارەوە.  لەشیوەکە ئەسپەکەیش ون بوو، پادشا تەنیا مایەوەو زۆر هەوڵیدا نە ئەسپەکەی دۆزییەوەو نە رێگەیەکیش بۆ دەربازبون، رێکەوت دوو چەتە لەوێوە تێپەڕین، چەتەکان کاتێک زانیان هیچ پارەکی پێنییە، وەک نەریتی خۆیان بڕیاریاندا بیکوژن.  لەوبەری شیوەکەو شوانێک هاواریکرد کە بۆچی دەیکوژن، یەکێک لەچەتەکان وتی؛ فێر نین کەس بەزیندویی لەدوای خۆمان بەجێبهێڵین، ئەگەر ناتەوێ بیکوژین مەڕەکانمان بدەرێ، شوان تەنیا ئەو مەڕانەی هەبوو پێیدان و ژیانی پادشای رزگارکرد.  شوان پادشای بردەوە بۆماڵ، مەڕێکیان هەبو لەبەر قاچ شکاوی نەیبردبو بۆ لەوەڕ، ئەویشی سەربڕی و ئەرکی میوانداریی جێبەجێکرد، پاشان کە ویستی بڕوات، شوان ئەسپەکەی خۆی پێدا، پادشا زۆر سوپاسی کردو بێئەوەی خۆی بناسێنێت رۆیشت.  پادشا گەڕایەوە کۆشک و پاش پشودان فەرمانیکرد کە ...

ھاوسەرگیری سەیر

  ‍ #چیرۆک   ✔️هاوسەرگیریی سەیر پادشا تاقە کچێکی هەبوو، کچەکەی زۆر جوان و نەرمونیان بو، بەدڵپاکی و هاوکاریی هەژاران ناسرابو، هیچی لەکچی پادشاو دەسەڵاتداران نەدەچوو، نازی بەسەر کەسدا نەدەکردو خۆی لەکەس بەگەورەتر نەدەزانی، پەروەردەی جوان بوو.  کچی پادشا کاتی هاوسەرگیریی هات، پادشا دوو خەمی بۆ دروست بو، خەمی هاوسەرێکی گونجاو بۆ تاقە کچەکەی و خەمی جێنشین بۆکورسی فەرمانڕەوایی وڵات، چونکە هاوسەری کچەکەی هەمانکات دەبو بەپادشای وڵات.  لەهەموو لایەکەوە خوازبێنی داباری بەسەر کۆشکدا، شازادەکان، کوڕی وەزیرو کاربەدەستان، بازرگان و سوارچاک و پیشەوەرانی بەناوبانگ، دیاربوو کە هەمویان بەرژەوەندیخواز بون و دەیانویست بەهۆی کچەکەیەوە دەستیان بگاتە شمشێری پادشا.  پادشا داوای لەوەزیر کرد لەنیوەی شەودا پەرستگاکان بگەڕێن هەر کەسێکیانی بینی خوداپەرستی دەکات بیهێنن، لەوکاتەدا دزێک لەوێوە تێپەڕیی پیاوانی پادشای بینی خۆی کرد بەپەرستگاو وایدەرخست بەندایەتی دەکات، ئەوانیش چاوەڕێیان کرد تا تەواو بێت.  کابرای دزیش لەترسا درێژەی بەسروتەکان دەدا، تا هەردولا بێزار بون و پێکەوە بەرەو...

قات و قڕی

  ‍ #چیرۆک   ✅قات و قڕی  لەشارۆچکەیەکی بچوک دانیشتوان سەرقاڵی کشتوکاڵ و مەڕوماڵات بون، خەڵکی بەخۆشی دەژیان، جگە لەکەمینەیەکی هەژار کە تا دەهات هەژارتر دەبون و کەس دەستی یارمەتی بۆ درێژ نەدەکردن، بێباکی لەئازارو پێویستی یەکتر لەبرەودا بوو.  خودا دانیشتوانی گوندی تاقیکردەوە، نەهاتی وای بەسەر هێنان جێی بڕوای کەس نەبو، وشکەساڵی بو، قات و قڕی کەوتە ماڵ و سامانیان، ئاژەڵەکانیان مرداربویەوە، بەشێکی کەم ئاژەڵیان بەدەستەوە مابو، هیوابڕاو بون لەسۆزو بەزەیی خودا.  پیاوانی بەئەزمون و کەسایەتی بەنوێنەرایەتی خەڵکی چوونه لای خوداناسی ناوچەکەو بارودۆخی خۆیان بۆ رونکردەوە، ئەویش رایسپاردن گۆزەیەکی گەورە دابنێن و هەریەک لەلای خۆیەوە یەک پەرداخ شیری تێبکات، بێئەوەی بیبنێت.  چاوەڕوانی هاتنی شەو بون تا لەتاریکیداو دور لەچاوی دەوروبەر پەرداخی خۆیان بکەنە گۆزەکەوە، هەر واشیان کرد، گۆزە پڕ بوو، خوداناس بۆ سبەینێ سەری گۆرەکەی لابرد، چی بینی؟! لەبری شیر گۆزەی پڕ ئاوی زینی، شۆک بو لەم هەڵسوکەوتەی خەڵکی.  پاشان خوداناس زانی هەریەک لای خۆیەوە پەرداخێکی ئاوی هێناوە، وا...

بێباکی دەوروبەر

  ‍ #چیرۆک   ✅بێباکی دەوربەر مشک لەکونجێکی خانوە قوڕەکەی ژن و پیاوە جوتیارەکە دەژیا، بەسروشتی خۆی لەجرت و فرت نەدەکەوت، بێزاری زۆری بۆ خانەخوێ دروستکرد، زۆر رێگەیان تاقیکردەوە بۆ لەناوبردنی، هیچ سودێکی نەبوو، ناچار پەنایان بردە بەر رێگە دۆزەخییەکە.  تەڵەی مشک وەک چەکێکی قورس بۆ لەناوبردنی مشک داهێنراوەو بەباشی ئەرکی خۆی بەجێگەیاندوە، بەڵام ئەمجارە مشک لەفێڵی خاوەن ماڵ تێگەیشت و زانی تەڵەیە، دڵتەنگ بوو، ترسی لێنیشت، بەهەڵەداوان خۆی گەیاندە مریشک. مریشک دوای بیستنی بەسەرهاتەکەی، بەمشکی وت؛ ترسەکەت لەجێی خۆیەتی، تۆ کۆتایت پێهاتوە، مردنی تۆ بەمن چی؟! مشک هانای بۆ مەڕ هێنا، ئەویش بێباکانە دەستی نە بەڕوییەوە، دواجار مانگا مابوو، ئەویشی تاقیکردەوە، وەڵامی باشتری نەبیست.  مشکی داماو لەکونجێکدا وەک چاوەڕوانی مەرگ بێت دۆش داما، تەڵە تەقی کلکی مارێکی گرتبو، ژنی جوتیار وایزانی مشکە نزیک بویەوە، مار پێوەی دا، ژنیان بەپەلە گەیاندە لای پزیشک، لەهێنانەوەیدا بۆئەوەی چاک بێتەوە مریشکیان بۆ سەربڕی.  پاش چەند رۆژێک بەهۆی زۆربونی سەردانیکەرانی ژنەکە جوتیار مەڕەکەی بۆ می...

چیرۆک

  #چیرۆک   پیــاوێک هات بۆ لای ئیمامـی عەلــی وتی یا ئیمام دەبینم ڕزقم نیەو ڕزقم سـوارە . ئیمام وتی : بە قەڵەمی شکاو نانوسی؟ وتی نەخێر . وتی : بەشانەی دەنک شکاو قژ داناهێنی؟ وتی : نەخێر . وتی : لەوانەیە لەڕۆشتندا پێش پیاوی بەتەمەن کەوتبی؟ وتی : نەوەڵا . وتی : دوای نوێژی بەیانی ناخەویتەوە؟ وتی : نەخێر . وتی : وازت لە دوعاکردن نەهێناوە بۆ دایک و باوکت؟ وتی : بەڵێ، دوعام بۆ نەکردوون. فەرموی : من لە پێغەمبەرم (درودی خوای لێ بێت) بیستووە ، فەرمویەتی: دوعانەکردن بۆ دایک و باوک ڕزق دەبڕێ  وتی : دایک و باوک لە یاد مەکەن . پێنج فەرزە دوعایان بۆ بـــکەن . بڵێ : یا ڕەبی ، باوک و دایکم لەوانە بن کاتێک بەسەر پردی سیراتدا دەڕۆن ، ئاگر هاوار دەکات خێرا بپەڕنەوە ، خەریکە نوری ئیمانتان ئاگری من دەکوژێنێتەوە . خوایە باوک و دایکمان لە ئەهلی بەهەشت بن  ئەوەی دایک و باوکی لەژیان ماوە تەمەنیان بەرەکەتداربکەی  ئەوەی دایک و باوکی لە ژیان نەماوە بە بەهەشتیان شاد بکەی و گوریان بکەیە باغێک لە باغەکانی بەهەشت ..اللــــهم آمیـــن یارب العالمیـن 💥ئاخا کورد https:/...

خۆشەویستی کوێرە

  ‍ #چیرۆک   ✅خۆشەویستی کوێرە پێشئەوەی مرۆڤەکان بێنە ژیانەوە، تەنیا هەستەکان هەبون، رۆژێک زۆر بێزار بون، داهێنان وتی با چاوشارکێ بکەن، شێتی وتی؛ من دەژمێرم، ئێوە خۆتان حەشاربدەن،  دوایش من ئاشکراتان دەکەم، دەست بەژماردن کرا، هەستەکان دەستیان بەخۆشاردنەوە کرد.  نیانی چوە سەر مانگ، درۆ چووە قوڵایی دەریا، بەڵام وتی خۆم لەپشت بەردەکەوە دەشارمەوە، خۆشەویستی خۆی حەشارنەدابو، بەلایانەوە سەیر نەبو، چونکە ئەستەمە خۆشەویستی بشارێتەوە، ژماردن گەیشتە نۆ، خۆشەویستی خۆی فڕێدایە ناو داری گوڵە بچوک.  شێتی وتی؛ "دە"، تەمەڵی یەکەم هەست ئاشکرابو، چونکە لەشوێنی خۆی نەجوڵابو، درۆ بەتەنگەنەفەسی لەدەریا هاتەدەر، بەنیانی وت وەرە خوار، ناپاکی لەزبڵدانێکەوە سەری دەرهێنا، ئینجا راشکاویی بەبرینداری دەرکەوت، بەختەوەریی بەگەشاوەیی لەولاوە هاتەوە..  ئاشوب بەدەم بایەشکەوەو هیوا لەپشت هەورە رەشەکەوە دەرکەوتن، سۆز بەبۆن وبەرامەی تایبەتەوە ئاشکرا بو، شێتی هەموانی دۆزییەوە جگە لەخۆشەویستی، زۆر توڕەبو، ئیرەیی چپاندی بەگوێیداو ناونیشانی خۆشەویستی پێوت.  شێتی بەگۆچان دەستی لەلێ...

ھاوسەرە تەمەڵەکان

  ‍ #چیرۆک   ✅هاوسەرە تەمەڵەکان لەگوند کوڕێکی تەمەڵ هەبو، هەناسەدان و نانخواردنیشی بەهیلاکی دەزانی، پسپۆڕی خۆدزینەوە بو لەهەر ئەرکێک کە پێیان دەسپارد، مێشی لەسەر لوتی خۆی لا نەدەدا، ئەگەر کارێکی بکردایە خێرا دەگەڕایەوە ناو جێگەکەی و ماوەیەکی درێژ پشوی دەدا.  جارجار دەیانارد بۆ گاوانی، رۆژێک بیریکردەوە ئەگەر ژن بهێنێت مانگاکانی بۆ دەلەوەڕێنێت و خۆی لەماڵ پشوو دەدات، باوک و دایک پێشوازییان لەخواستی کوڕەکەیان کردو ژنیان بۆهێنا، بەڵام چ ژنێک؟! دانەیەک لەتەمەڵیدا بەمامۆستای کوڕەکە دادەنرا.  پاش ئاهەنگ و گواستنەوە کوڕە تەمەڵەکە بەژنەکەی وت بچێتە لای مانگاکان، ژن وتی؛ ناچم، بەڵام پێشنیازێکی گونجاوم پێیە، ئەگەر مانگاکان بفرۆشین یان بیگۆڕینەوە لەگەڵ هەنگدا، هەنگەکان خۆیان دەچن و دێنەوە، خزمەتیان ناوێت، کوڕەکە رازیبو.  لەگەڵ ماڵی دراوسێ ئاڵوگۆڕیان کرد، شانەی هەنگەکەیان لەژوری خۆیان دانا، گۆچانێکیان هێنابو، لەلاوە بەگۆچانەکە هەنگونیان دەردەهێناو دەیانخوارد، زوو بێزار بون و ژنەکە پێشنیازیکرد هەنگوینەکە بفرۆشن و بزنێک بکڕن و شیرەکەی بخۆن.   پیاو وتی؛ْ ...

بولبول و پاشا

  ‍ #چیرۆک   ✅بولبول و پادشا بولبول وەک ئێستا غەمگین نەبو، لەگەڵ گوڵ ئاشق و مەئشوقی یەکبون، خوێندنەکەیشی بەم ئاوازە غەمگینەی ئێستا نەبو، رۆژێک لەگەشتی دارستان بۆلای گوڵیار، بینی گوڵ بەدەم شنەی باوە پێدەکەنێت، لەو رۆژەوە بولبول بێ یار مایەوە. بولبول وتی؛ نابێت چیتر بیکەم یاری دۆستی بێوەفا، بەئاوازی غەمگینەوه ئۆقرە ناگرێت، لەم چڵ بۆ ئەو چڵ عەوداڵە، بولبول سەری خۆی هەڵگرت و لەباخچەی کۆشکی پادشا گیرسایەوە، ئێواران بەچریکەکانی هەموانی مەست دەکرد.  راوێژکاری دانا بەپادشای وت، لەباخچەکەت بولبولێک هەیە بەنرخترە لەکۆشک و ئەوەشی تێیدایه، پادشا داوایکرد بۆی بهێنن، بولبولیان هێناو بەئاوازێکی وا غەمگین خوێندی، پادشاو گشت وەزیرو گزیرەکانی خستە گریان.  پادشا زۆر سەرسام بو، نازناوی گۆرانیبێژی کۆشکی پێبەخشی، ویستی پاداشتی بکات، بولبولی دڵساف وتی؛ گەورەم فرمێسکەکانی لەچاوت هاتنەخوار بەبەهاترین دیارین بۆمن، پادشا زیاتری خۆشویست و بڕیاریدا قەفەسێکی لەئاڵتون بۆدروستبکەن.  پاش ماوەیەک پادشا دیارییەکی پێگەیشت، بولبولێکی دەستکرد بو، هەرچەندە تەنیا یەک ئاوازێکی دەزانی، بەڵا...

دلسۆزی ساختە

  ‍ #چیرۆک   ✅دڵسۆزی ساختە بازرگانێکی دەوڵەمەند، خودا لەمنداڵ بێبەشی کردبو، ژنەکەیش پێش خۆی کۆچی دوایی کرد، مایەوە لەگەڵ سێ لەشاگردەکانی کە وەک کوڕی خۆی تەماشای دەکردن، شاگردەکان لەتەمەندا جیاواز بون، گەورەو ناوەنجی و بچوک، زۆر لەبازرگان نزیک بون.  بازرگانی وەک هەر پیشەیەک تەمەنی خۆی هەیە، بازرگان بیریکردەوە، سامانەکەی بەبەشی یەکسان لەنێوان شاگردەکان بەش بکات، گەورەو ناوەنجییەکەیان، نیازیان پاک نەبو، بەڵام زمان لوس و لەخشتبەربون، پێچەوانەی شاگردی بچوک کە دڵسۆزو قسەرەق بوو.  بازرگان شاگردی بچوکی بێبەشکردو چی هەبوو برابەش لەنێوان دوانەکەیتر بەشیکرد، رێکەوتن لەلای گەورەکەیان بمێنێتەوە، هەستی بەئاسودەیی دەکرد، لێپرسراوێتی لەسەرشان نەمابو، لەسەوزی دەخواردو لەوشکی دەنوست، بەڵام رۆژانی خۆشی زۆر نەخایاند.  شاگردی هەلپەرست کەوتنە چەوساندنەوەی بازرگان و ویست و حەزەکانیان پشتگوێ خست، جل و خواردنیان لێگرتەوە، ناچار ماڵی جێهێشت، بەهۆی برسێتی و سەرماو ئەو ستەمەی لەشاگردی بچوکی کردبو، نەخۆشکەوت و ئاوەزی لەدەستدا، کەوتە کۆڵان.  شاگردی بچوک لەشارێکیتر گیرسایەوە...

چیرۆک

  #چیرۆک ڕۆژێک کابرایێکی ده‌وڵه‌مه‌ند، کوڕه‌ چوکه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برده گوندێک تا پێشانیدات که خه‌ڵکی ئه‌وێ چه‌ند هه‌ژار و نه‌دارن. ئه‌وان شه‌و و ڕۆژێک له ماڵێکی چووکه‌ی ناو دێ مانه‌وه. کاتی گه‌ڕانه‌وه له ڕێگادا کابرا له کوڕه‌که‌ی پرسی: - ئه‌و سه‌فه‌ره‌ت پێ چۆن بوو؟ - زۆر خۆش بوو بابه! - چاوت له ژیانی ئه‌وان کرد؟ - به‌ڵێ. - له‌و سه‌فه‌ره چ فێر بووی؟ کوڕه بیری کرده‌وه و به هێمنی کوتی: «زانیم که ئێمه هیچ گیانه‌وه‌رێکمان له ماڵێدا نییه، به‌ڵام ئه‌وان مانگا و مه‌ڕ و سه‌گ و پشیله و مرشکیان هه‌بوو. ئێمه له حه‌وشه‌دا گڵۆپی ڕه‌نگاوڕه‌نگمان هه‌یه، ئه‌وان ئه‌و هه‌مووه ئه‌ستێره‌یان هه‌یه. حه‌وشه‌ی ئێمه چووکه‌یه و به دیواری به‌رز گیراوه، حه‌وشه‌ی ئه‌وان باغێکی بێ سنووره!» له کۆتایی قسه‌کانی کوڕه‌که‌دا‌ زمانی باوکی داخرابوو. کوڕه‌که درێژه‌ی پێدا: «زۆر سپاس بابه گیان که پێشانت دام ئێمه به‌ڕاستی چه‌ند هه‌ژارین!!» . 💥ئاخا کورد https://t.me/axakurd

سەربازی دۆڕاو

  ‍ #چیرۆک   ✅سەربازی دۆڕاو لەدورستانی دور، میرنشینی کوێستانان هەبو، لەسەر دەستی یەکێک لەمیرەکان گەشەیکرد، ئەو جەنگاوەری بێوێنە بو، هیچ جەنگێکی نەدۆڕاند، خەونی پادشا بۆگەیشتن بەزەریا لەسەر دەستی ئەو بەدیهات، دۆستی کەم و دوژمنی زۆری بۆ پەیدا بو.  ترس لەبەهێزبونی میر، پادشاو بەشێک لەمیرەکانی نیگەرانکرد، پادشا پێگەی خۆی لەبیرچو، چاوی لەپێگەی میر بو، وایلێهات بەجلی پاشایەتییەوە لەپێشەوەی شەڕەکان دەبینرا. ئەزمون و جلەکانی یارمەتیدەری نەبون و وەک گاڵتەجاڕ دەردەکەوت.  پادشاو پاشماوەخۆرەکان لەدەوری یەک بازنەیان بەست و چاویان بڕییە پێگەی میر، ئیرەیی چاوی کوێرکردبون، گوێیان لەهەر کەسێک دەگرت، خراپەی میر بڵێت، میری دەرونپاکیش یەک خەیاڵ و یەک دڵ بو بۆ گەیشتن بەمەزنی.  سەربازێکی هەڵهاتو، فێری خزمەتکاریی و سیخوڕیی، لەوانەی ناپاکی و ئەلقەلەگوێی چوەتە خۆێنیان و ئەگەر کەسێک نەبێت کویلایەتی بۆبکەن، پەیکەر دێنن و دەبنە کۆیلەی، خواستی پاشای بۆلەناوبردنی میر بەجێدەهێناو کەوتنە پیلانگێڕان.  سەربازی هەڵهاتو لەسەر کورسی میر دانیشت، بەڵام هیچ دڵخۆش نەبو، میرنشین مت بو،...

دەوڵەمنترین پیاو

  ‍ #چیرۆک   سدەوڵەمەنترین پیاو لەگونده بچوکەکە تەنیا چەند ماڵێک هەبون، ئەوانیش بەرەبابی دوو تیرە بون، کۆمەڵێک بەکشتوکاڵ و باخدارییەوە خەریکبون و کۆمەڵەکەیتر سەرقاڵی ئاژەڵداریی بون، بەشێکی زۆر لەمانە شوان و وەرزێری کوێخا بون.  گوند بەتەنیا ئەوەندەی گشت ماڵەکانی گوند موڵک و سامانی هەبوو، خودا لەهەموو شتێکی بەزیادەوە پێدابو، لەناخی خۆیەوە وایدەزانی ئازایەو بەرهەمی زیرەکی خۆی چنیوەتەوە، بەنازێکەوە بەسەر زەویدا دەرۆیشت و پارەکانی گۆشەگیریان کرد.  یەکێک لەباخەوانەکانی کوێخا، پیاوێکی زۆر لەخواترس و رەزامەند بەبەشی خۆی بو، خودا گیرفانێکی هەژار و دڵێکی دەوڵەمەندی بەنسیب کردبو، جەستەو بیرێکی وای هەبو، چێژی لەهەموو شت وەردەگرت، ویژدانێکی ئاسودەو خەیاڵێکی پاکی هەبوو.  رۆژێک کوێخا باخەوانی بینی، لەسێبەرێکدا دانیشتوە، نانی رەق و قاپێک ماستی لەبەردەستە، دەستی بەخواردن کردوە، وەک بڵێی لەسەر خوانێکی شاهانەیە، کوێخا وتی؛ ئەگەر بێتە جێگەکەی من، لەوانەیە لەخۆشیدا بفڕێت، لەراستیدا گاڵتەی بەئەقڵی باخەوان دەهات.  لەگوند خوداناسێک هەبو، لەخەویدا لەبەهەشتدایەو هەواڵی ...

چاوچنۆکی

  ‍ #چیرۆک   ✅چاوچنۆکی  بازرگانی زۆر دەوڵەمەند کە تاقە کوڕێکی هەبو، چی ماڵ و سامانی هەبو کۆیکردەوەو بڕیاریدا بیبات بۆ ئەو دورگەی تازە کڕیبوی، لەرێگا کەشتیەکە وەرگەڕاو چی هەبوو کەوتە دەریاوە، جگە لەکوڕەکەی،. بازرگان مایەپوچ بو، زۆر دڵتەنگ و غەمبار بوو.  شەوێک گزگلی ئەفسوناویی لێدەرکەوت و بەڵێنی پێدا لەجاران دەوڵەمەندتری دەکات، بەمەرجێک لەگەڕانەوەیدا بۆماڵ هەر شتێک یەکەمجار بەرکەوتنی لەگەڵی هەبو بیدات بەگزگل، بازرگان رازیبو، چارەنوس وابوو کوڕەکەی یەکەم بەرکەوتن بو.  بازرگان کوڕەکەی بەبەلەمێکەوە ناردە دەریا، شازادەیەک دۆزییەوەو هاوسەرگیریان کردو منداڵێکیان هەبو، کوڕەکە ویستی باوکی ببینێت، شاژن رازینەبو، هاتە لای باوکی و کاتێک ویستی بگەڕێتەوە بۆ کۆشکەکەی رێگەی ونکردو لەخۆوە ملی رێگای گرت.  لەرێگا سێ خێوی بینی، دەیانویست میراتی باوکیان بەش بکەن، شمشێرێک هەموو کەس دەکوژێت جگە لەخۆت، پاڵتۆیەک لەبەرچاو ونت دەکات و پێڵاوێک کوێ بخەیتە خەیاڵت دەتگەیەنێتە ئەوێ، کوڕیان کرد بەناوبژیوان، هەموی لێبردن و لەبەرچاو ونبو.  بەهۆی پێڵاو و پاڵتۆکەوە گەیشتەوە کۆش...

بازرگان و دز

  ‍ #چیرۆک   ✅بازرگان و دز گەنجێکی جوانخاس و بەرواڵەت زۆر بەرێز هاتە دوکانی بازرگانی گەورەی شار، گەنجەکە بارە کونجی هەبو، سەودای لەگەڵ بازرگان کردو هەموو بارەکەی پێداو بڕیاربو پاش یەک مانگ پارەکەی وەربگرێت، مانگ تێپەڕی و گەنجەکە هاتەوە، بەڵام پارەکەی وەرنەگرت.  بڕی پارەی کونجییەکە زۆر بو، گەنجەکە چەندین مانگ سەریدەداو وەرگرتنەکەی دوادەخست، بازرگان بۆنانی نیوەڕۆ بانگێشتی نانخواردنی کرد، بینی بەدەستی چەپ نان دەخوات و دەستی راستی لەگیرفانی دەرناکات، لەبارەیەوە پرسیاریکرد..  گەنجەکە وتی؛ لەسەر دزی کردن دەستیان بڕیوم، بازرگان بەسەرسوڕمانەوە لەهۆکارەکەی پرسی؟! گەنج گێڕایەوە؛ بازرگانی قوماش بوم و جارێک باره قوماشم برد بۆ وڵاتی میسر، لەوێ لەدوکانی دۆستێک خاتونێکی نەشمیل و سەلارم بینی.   کچی جوان مەرجی زۆری هەبو، خەرجییەکانی زۆر بو، چونکه خۆیشی دەوڵەمەند بو، گەنجەکە لەماوەیەکی کەمدا چ پارەو پولی هەبوو هەموی خەرجکردو هیچی پێنەما، بیریکردەوە دەست بەدزیکردن بکات، بۆئەوەی لەبەرچاوی هاوسەرەکەی نەکەوێت.  لەگەڵ یەکەم هەوڵی دزیکردندا دەستگیرکراو دەستیان بڕ...

مۆسیقا ژەن

  ‍ #چیرۆک   ✅مۆسیقاژەن لەسەردەمانی زوو، گەنجێکی جوانخاس هەبو، ئامێرێکی مۆسیقای دەژەنی، مۆسیقاکەی ئەفسوناویی بو، کاتێک دەستی پێدەکرد، خەڵکی کۆدەبونەوە، زیاترو زیاتر دەبون و ئەوانەوەشی دەنگیان لەیەک دابڕیبو، ئاشتدەبونەوەو بەرەو مۆسیقاکە دەچون. تا وای لێهات باڵندەکانیش ئاشقی ئاوازەکانی بون، سروشت بەدەم ژەنینی ئامێرەکەیەوە سەمایان دەکرد، خۆی لەراستیدا بەسۆزی ئاوازەکە لەناخی پڕ لەئەشقی مۆسیقاژەنەوە بۆ شازادەی جوان لەوەتەری ئامێرەکەوە دەردەچو. ئەشقی شازادەو مۆسیقاژەن بۆیەک، داستانی سەردەمی خۆیان بو، تا جادوگەری دڵ پڕ لەئیرەیی هاتە نێوانیان و شازادەی بریندارکردو لەگەڵ خۆی بردی بۆ جیهانەکەیتر، مۆسیقاژەن تەنیا مایەوە، زۆر دڵتەنگ بوو، ئاوازە خۆشەکان گۆڕان بۆئاوازی غەمگین.  پەریزی گرت و بەردەوام لەبیری مەئشوقەکەیدا بو، خەڵک زۆر خەمیان لێخوارد، ئاوازەکانی ماتەمی بۆگیانداران و سروشت هێنا، بڕیاریدا شوێنی بکەوێت بۆجیهانەکەیتر، رێگای زۆر تاریک و ناخۆشی بڕی تا لەقوڵایی ئەشکەوت جادوگەریی بینی.  جادوگەر رازیبو بیداتەوە، بەمەرجێک تا دەگەنە ماڵ، نە تەماشای بکات، نە ئاوڕی بۆ...

نابینا

  ‍ #چیرۆک     ✅نابینا لەپایتەخت و لەخانویەکی بچوک و پەرێزی شار، نابینایەک، شەوان بۆخواردن و پشودان دەگەڕایەوە ئەو خانوە، ژیانێکی سادەو خۆشی هەبو، بەرۆژ سواڵیان دەکردو پارەکانی لەچاڵی ناوەڕاستی ژورەکەدا دەشاردەوە، تا رۆژێک نەگبەتی یەخەی گرت. رۆژ بویەوە، نابینا لەدەرگای ماڵێکی دا، بەنیازی دەستکەوتنی خواردن یان بڕە پارەیەک، خانەخوێ وتی؛ کێیە لەدەرگا دەدات، نابینا نەوەک دەرگا نەکاتەوە، بێدەنگ بو، خانەخوێ دەرگای لێکردەوەو فەرموی لێکردو بەقادرمەکاندا تا سەربان بردی.  نابینا دڵخۆشبو بەهیوای دەستکەوتنی هاوکارییەکی باش، لەسەربان خانەخوێ لێپرسی؛ چیت دەوێت؟! نابینا وتی؛ بەشم بدە لەو نیعمەتەی خودا پێی بەخشیوی، خانەخوێ وتی؛ خودا بداتێ، نابینا بەسەرسوڕمانەوە؛ کەواتە بۆ هەر لەبەر دەرگا ئەمەت پێنەوتم.  خانەخوێ وتی؛ تۆش لەپشت دەرگاوە دەتتوانی بڵێی سواڵکەرم، بەڵام نەتوت،. نابینا لەهاتنە خوارەوەیدا لەقادرمەکان کەوت و ئازاری زۆری پێگەیشت، بەدڵێکی شکاوەوە بەرەو ماڵەوە چوەوە، خانەخوێ شوێنی کەوت و بەنهێنی خۆی کرد بەماڵەکەدا. شوێنی پارەکەی پێزانی و ویستی بیبات، نابینا هەس...

خەونی کوشندە

  ‍ #چیرۆک   ✅خەونی کوشندە کوڕەکە تەمەنی تەنیا بیست بەهار بوو، بەهۆی رەوشتی جوان و خزمەتەکانی هەر زوو لەلای گوندنشینان خوشەویست بو، کاری دەکردو دایکی بەخێودەکرد، پارەی پاشەکەوتی هەبو، خانوی باش و ئاژەڵی زۆر، خودا لەهەموو بەهرەیەک بەشی دابو. باخێکی گەورەی لەخوار گوند هەبوو، دەستی چاکە و هاوکاریی بۆ هەموان درێژ دەکرد، پرس و رای خەڵکی لەلای ئەو بوو، هەموو خەسڵەتەکانی سەرۆک گوندی تێدا بوو، گوندنشینان بەکردەوە بۆ سەروکاری ئایندەیان چاویان لەسەر ئەم بوو.  پیرەمێردێکی دانا لەهەمان گوند دەژیا، ئێوارەیەکی هاوین لەسێبەری کەپرێک پشوی دەدا، گەنجی مەرد سڵاوی لێکردو لەبارەی ئایندەی خۆیەوە پرسیاری لێکرد، پیرەمێرد وتی؛ دەبێتە گەورەی ئەم گوندە، پاش ماوەیەک دەبیتە سەر گەورەی هەموو گوندەکانی ناوچەکە.  گەنج خەونی بونە گەورەی گوند بەتەواوی لەکەلەی دا، گەڕایەوە ماڵ و بڕیاریدا مادام ئایندەی مسۆگەرە ئیتر پێویستی بەکار و خۆ هیلاکردن نییە، پشت لەباخ و کشتوکاڵ و ئاژەڵەکانی کردو کاتەکانی بەگاڵتەو خەو و خواردنەوە بەسەربرد.  چی هەبوو فرۆشتی، مایەپوچ بو، نەخۆشکەوت و لەمردن نزیکبو...

بازرگانی شوشە

  ‍ #چیرۆک   ✅بازرگانی شوشە حەوت برا بون، لەباوکیان حەوتسەد درهەمیان بەمیرات بۆ جێما، سەد درهەمی بەرکەوت، پێشتر بڕیاریدابو ببێتە بازرگانێکی گەورە، بەپارەکە هەموی بارێک شوشەی کڕی و  دای بەکۆڵیداو بەرەو شار ڕۆیشت، لەرێگا بیری لەبازرگانی دەکردەوەو لەبەر خۆیەوە دەیوت.  ئەم باره دەفرۆشم بەدوو سەد درهەم، بەپارەکەی شوشە دەکڕم، دەیدەم بەچوارسەد درهەم و بەمشێوە دوڵەمەند دەبم، کۆشک و ئەسپ دەکڕم، خزمەتکارو پاسەوانی زۆرم دەبێت، بەناوبانگیش دەبم، دەچمە خوازبێنی کچی وەزیر و دڵنیام رەتم ناکاتەوە.  لەوکاتەدا لەگەڵ کچی وەزیڕ هاوسەرگیریان کردبو، ژیانی شاهانە دەژیان، پێی لەبەردێک هەڵکەوت و بارە شوشه کەوت و هەموی وردو خاش بو، بەجارێک مایەپوچ بو، لەژێر دارێک دانیشت و دەستی بەگریان کرد بۆ لەدەستدانی مایەی بازرگانییەکەی..  رێکەوت کچی وەزیر کە جوانترین کچی مەملەکات لەوێوە تێپەڕی، بەکومەڵێک پاسەوان و خزمەتکارەوە، دیمەنی گریانی کابرای شوشەشکاو، سەرنجی راکێشا، هەر لەوێدا پێنج سەد دیناری ئاڵتونی پێدا، بێئەوەی بڵێت کێیەو بۆچی یارمەتی دەدات.  هەواڵی پێنجسەد دینار لەشار...

ئاشکراکردنی نھێنی

  ‍ #چیرۆک   ✅ئاشکراکردنی نهێنی پادشا وڵاتی بەباشی بەڕێوەدەبردو ناوبانگی زۆر لەسنوری خۆی زیاتر گەیشتبوو، سەرکەوتن و خۆشەویستی خەڵک دوژمنی دەرەکی و ناوخۆیی بۆ دروستکردبوو، چەندینجار هێرشکرایە سەر وڵات، خۆی سەرکردایەتی جەنگەکانی دەکردو دوژمنی تێکدەشکاند.  لەمێژودا هەر دەسەڵاتدارییەک لەدەرەوەی سنورەکانەوە نەشکابێت، دوژمنان هەوڵیانداوە لەناخۆ دوژمنی بۆ دروست بکەن و وەک دار لەناوەوە کلۆری بکەن، ئەوکات شکاندنی ئاسانتر دەبێت، هەمان پیلان بۆپادشای ئەم مەملەکەتەش دارێژرا.  پاش چەندین پیلانی کودەتا، لەهەوڵی کوشتن و ژەهرخوارد کردن، پادشا رزگاریی بوو، رۆژێک لەگەڵ دارو دەستەکەی بۆ راو و شکار لەشار دورکەوتنەوە، لەدارستان بەفەرماندەی سوپاکەی وت؛ بەئەسپەکانیان پێشبڕکێ بکەن، بەمشێوەیە لەخەڵکی دورکەوتنەوە..  بەفەرماندەی وت؛ بارودۆخی وڵات دەزانی، دوژمنان لێناگەڕێن، لەرێگەی هەواڵگرەکانمەوە زانیومە براکەم لەپیلانی کوشتنم تێوەگلاوەو دەیەوێت لەسەر کورسی پادشایەتی دابنشێت، دەبێت ئەم هەواڵە بەنهێنی بمێنێتەوە.  فەرمانده خێرا هەواڵەکەی گەیاندە برای پادشاو پلانی پادشای بۆ...

لە خۆ بردوو

  ‍ #چیرۆک   ✅لەخۆبردوو هەر بەمنداڵی زیرەکی و دانایی دەرکەوت، گوندەکەیان دەکەوتە سەر رێگای پایتەخت، باوکی نەمابوو، لەگەڵ دایکی دەژیان، شوانی سەرچاوەی بژێوییان بوو، خودا بەدانایی قەرەبوی بێنازی باوکی بۆکردەوە، وەڵامی پرسیارە ئاڵۆزەکانی دەزانی.  رۆژێک پادشا لەوێوە تێپەڕی، روخساری شوان سەرنجی راکێشاو راوێژکار لەبارەی ئەم گەنجەوە زانیاری هەبو، لەبەرئەوە ویستی زیرەکی تاقیبکاتەوە، پرسی چۆن نایەکسانی بنەبڕ بکەین، شوان وتی؛ بۆچی ئارەزوی یەکسانی دەکەیت؟!  ئەگەر شاخەکان لەگەڵ زەوی یەکسان بکەین، باڵندەو ئاژەڵان بچنە کوێ، زەریاو زەوی یەکسان بن، ماسییەکان لەکوێ بژین، بۆیە بیر لەیەکسانی مەکەوە، پێبکەنە و بگری، بڕۆ و بمێنەوە، هەموو شت و هیچ مەکە، گرنگ مرۆڤ و داناو دانا بیت.  لەسەر داوای پادشا وەک راوێژکاری کۆشک دەستبەکار بوو، دەرگای خەزێنەی لەبەردەمدا کرایەوە، جلوبەرگی بەئاڵتون نەخشێنراوی لەبەرکرد، جگە لەشوێنی حەوانەوە ژورێکی بچوکی هەبوو، بەتەنیا هەموو بەیانییەک دەچوو ناوی، بەجۆرێک جێی گومان بوو.  پادشا ئەگەرچی باوەڕی نەکرد، شوانی راوێژکار دز بێت، فەرمانیکرد ...