بەخشندەیەکی گەورە
#چیرۆک
✅بەخشندەیەکی گەورە
پادشاو پیاوەکانی چونە راو و شکار، وەک نەریتی خۆی راوی هەموو شتێکی دەکرد، باڵندە، ئاژەڵی کێوی، ئاژەڵی دڕندەشیان راودەکرد بۆ سەگەکان، ئەوجارەیان رەشبایەکی توند هەڵیکردو لەیەکی دابڕین، پادشاو ئەسپەکەی کەوتنە شیوێکی هەزار بەهەزارەوە.
لەشیوەکە ئەسپەکەیش ون بوو، پادشا تەنیا مایەوەو زۆر هەوڵیدا نە ئەسپەکەی دۆزییەوەو نە رێگەیەکیش بۆ دەربازبون، رێکەوت دوو چەتە لەوێوە تێپەڕین، چەتەکان کاتێک زانیان هیچ پارەکی پێنییە، وەک نەریتی خۆیان بڕیاریاندا بیکوژن.
لەوبەری شیوەکەو شوانێک هاواریکرد کە بۆچی دەیکوژن، یەکێک لەچەتەکان وتی؛ فێر نین کەس بەزیندویی لەدوای خۆمان بەجێبهێڵین، ئەگەر ناتەوێ بیکوژین مەڕەکانمان بدەرێ، شوان تەنیا ئەو مەڕانەی هەبوو پێیدان و ژیانی پادشای رزگارکرد.
شوان پادشای بردەوە بۆماڵ، مەڕێکیان هەبو لەبەر قاچ شکاوی نەیبردبو بۆ لەوەڕ، ئەویشی سەربڕی و ئەرکی میوانداریی جێبەجێکرد، پاشان کە ویستی بڕوات، شوان ئەسپەکەی خۆی پێدا، پادشا زۆر سوپاسی کردو بێئەوەی خۆی بناسێنێت رۆیشت.
پادشا گەڕایەوە کۆشک و پاش پشودان فەرمانیکرد کە شوانەکە بانگێشت بکەن بۆ کۆشک، پاش خزمەتێکی باش پێیوت؛ برا تۆ چیت هەبوو لەپێناو گیانی من بەخشیت، منیش چیم هەیە پاداشتی چاکەی تۆی دەکەم، پادشا کۆشکی جێهێشت و شوان هاتە ناوی.
#سەلام_کەریم
💥ئاخا کورد
https://t.me/axakurd
Comments
Post a Comment