دابەشکردنی میرات
#چیرۆک ✅دابەشکردنی میرات سەرۆک هۆز، پیاوێکی دەوڵەمەندو بەدەسەڵات بو، لەماڵی دونیا زۆری هەبو، گەورەی هۆز بو، پرس و رایان لەلای ئەم بوو، چوار کوڕی هەبوو، تا دەهات دەچووە ناو تەمەنەوە، ترسا کوڕەکانی پاش خۆی لەسەر میرات ببێتە شەڕیان، لەبەرئەوە چی هەبوو بەشی کرد. چوار سندوقی هێنا، بۆ هەر کوڕێک سندوقێکی دانا، رایسپاردن تا دوای مردنی نەیکەنەوە، ئەگەر بەبەشی خۆشیان رازینەبون ناوی دادوەرێکی هێنا بچنە لای تاوەکو کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات،. رۆژگار هات و رۆژگار رۆیشت باوک مردو میرات بەش کرا. سندوقی کوڕە گەورە، شمشێر و مۆر سەرۆکی تێدا بو، سندوقی کوڕی دووەم پڕ بوو لەبەردو گڵ، سندوقی سێیەم کۆمەڵە ئێسکێکی ئاژەڵی تێدابو، سندوقی کوڕه بچوک زێڕو زیوی زۆری تێکرابو، سێ کوڕی یەکەم لەبەشی خۆیان رازینەبون. هەمویان چاویان بڕییە بەشی کوڕه بچوک کە سندوقی پڕ لەزێڕو زیوی بۆ دانرابو، نیگەران بون، ئەگەرچی لەدادپەروەریی باوکیان بێگومان بون، ئاکام بڕیاریاندا پەنا بەرنە بەر دادپەروەر، ئەوەی باوکی پێی وتبون، چوون و داستانەکەیان بۆ گێڕایەوە.. دادوەر وتی؛ کوڕه گەورە دەبێت بەسەرۆکی هۆزو د...