دلسۆزی ساختە
#چیرۆک
✅دڵسۆزی ساختە
بازرگانێکی دەوڵەمەند، خودا لەمنداڵ بێبەشی کردبو، ژنەکەیش پێش خۆی کۆچی دوایی کرد، مایەوە لەگەڵ سێ لەشاگردەکانی کە وەک کوڕی خۆی تەماشای دەکردن، شاگردەکان لەتەمەندا جیاواز بون، گەورەو ناوەنجی و بچوک، زۆر لەبازرگان نزیک بون.
بازرگانی وەک هەر پیشەیەک تەمەنی خۆی هەیە، بازرگان بیریکردەوە، سامانەکەی بەبەشی یەکسان لەنێوان شاگردەکان بەش بکات، گەورەو ناوەنجییەکەیان، نیازیان پاک نەبو، بەڵام زمان لوس و لەخشتبەربون، پێچەوانەی شاگردی بچوک کە دڵسۆزو قسەرەق بوو.
بازرگان شاگردی بچوکی بێبەشکردو چی هەبوو برابەش لەنێوان دوانەکەیتر بەشیکرد، رێکەوتن لەلای گەورەکەیان بمێنێتەوە، هەستی بەئاسودەیی دەکرد، لێپرسراوێتی لەسەرشان نەمابو، لەسەوزی دەخواردو لەوشکی دەنوست، بەڵام رۆژانی خۆشی زۆر نەخایاند.
شاگردی هەلپەرست کەوتنە چەوساندنەوەی بازرگان و ویست و حەزەکانیان پشتگوێ خست، جل و خواردنیان لێگرتەوە، ناچار ماڵی جێهێشت، بەهۆی برسێتی و سەرماو ئەو ستەمەی لەشاگردی بچوکی کردبو، نەخۆشکەوت و ئاوەزی لەدەستدا، کەوتە کۆڵان.
شاگردی بچوک لەشارێکیتر گیرسایەوە، بەبیستنی هەواڵەکە گەڕایەوە، سەرەتا گوزەرانی بازرگانی باشکردو پێکەوە بیریان لەگەڕاندنەوەی سامانەکەی کردەوە، دوو شاگردەکەیتر بەخەنجەر لەپشتەوە کوشتیان و بازرگانیش لەخەمی شاگردی بچوک سەری نایەوە.
💥ئاخا کورد
https://t.me/axakurd
Comments
Post a Comment