ڕەوشت چیە

 ‎ڕەوشت چییە؟؟؟؟

‎ڕەوشت واتە: بەبێ مۆڵەت وێنە یان ڤیدیۆ لە کەسێک نەگرین.

‎ڕەوشت واتە: باری دارای و ئابووری کەسانی دیکە پەیوەندی بە ئێمەوە نییەو پرسیارکردن لەبارەیەوە عەیبەیە.

‎ڕەوشت واتە: کاتێک کەسێک وێنەیەکی ناو مۆبایلەکەی نیشانی ئێمەدا، وێنەی پێشتر یان پاشتر سەیرنەکەین.

‎ڕەوشت واتە: گاڵتە بەشێوەزاری کەسانی دیکە نەکەین.

‎ڕەوشت واتە: ڕای خۆمان سەبارەت بە ڕەنگی قژ و شێوازی جل لەبەرکردن و قەڵەوی و لاوازی و بابەتە تایبەتیەکانی کەسانی تر دەرنەبڕین.

‎ڕەوشت واتە: هەر ئەوەی لەماڵی کەسێک دەرچووین و دەرگاکەیمان داخست، دەست نەکەین بە باسکردنی لەپاشەملە و ژماردنی عەیبەکانی.

‎ڕەوشت واتە: دوای پەیداکردنی هاوڕێی تازە هاوڕێ کۆنەکانت فەرامۆش نەکەیت.

‎ڕەوشت واتە: پاشماوە و خاشاک لەسەر ڕێگا فڕێ نەدەین.

‎ڕەوشت واتە: لەپشت شووشەی دەرگا و پەنجەرەوە چاودێری هاتوچۆی دراوسێکان نەکەین.

‎ڕەوشت واتە: کاتێک کەسێک دیارییەکی بۆ کڕین لە نرخەکەی نەپرسین.

‎ڕەوشت واتە: سەرپێچیکردنی یاساکانی هاتوچۆ نیشانەی زیرەکی نییە. درەنگ بگەیت لەوە باشترە کە هەرگیز نەگەیت.

‎ڕەوشت واتە: فێرببین ڕێز لە گەورەکان بگرین و بەزەییمان بە بچووکەکاندا بێتەوە.

‎ڕەوەشت: ئەوەیە کە هیچکات خۆت لە کەسانی دەوروبەر پێ باشتر نەبێت.خۆهەڵکێشان بە ئاستی خوێندن لە بەرامبەر کەسانی تر عەیبەیەکی گەورەیە.

‎ڕەوشت: ڕێزگرتنە لە قسەکردندا و چاوەڕێکردنی نۆرەی خۆتە بۆ قسەکردن.

‎ڕەوشت: گوێگرتنە بۆ قسەکانی کەسی بەرامبەر تەنانەت گەر منداڵێکی بچووکیش بێت.

‎ڕەوشت واتە: پاکڕاگرتنی شەقام و شوێنە گشتییەکان و شوێنی کار و جل و بەرگ و .......هتد.


‎ڕەوشت ڕەنگدانەوەی پەروەردە، زانست و زانیاری، هۆشیاری، ڕۆشنبیری، ئەدەب، هونەر و کولتوری تایبەتی هەر کۆمەڵگەیەکە.

Comments

Popular posts from this blog

چیرۆکی مناڵ و باوک

بازرگان و دز