بازرگان و دز

  #چیرۆک 


✅بازرگان و دز


گەنجێکی جوانخاس و بەرواڵەت زۆر بەرێز هاتە دوکانی بازرگانی گەورەی شار، گەنجەکە بارە کونجی هەبو، سەودای لەگەڵ بازرگان کردو هەموو بارەکەی پێداو بڕیاربو پاش یەک مانگ پارەکەی وەربگرێت، مانگ تێپەڕی و گەنجەکە هاتەوە، بەڵام پارەکەی وەرنەگرت. 


بڕی پارەی کونجییەکە زۆر بو، گەنجەکە چەندین مانگ سەریدەداو وەرگرتنەکەی دوادەخست، بازرگان بۆنانی نیوەڕۆ بانگێشتی نانخواردنی کرد، بینی بەدەستی چەپ نان دەخوات و دەستی راستی لەگیرفانی دەرناکات، لەبارەیەوە پرسیاریکرد.. 


گەنجەکە وتی؛ لەسەر دزی کردن دەستیان بڕیوم، بازرگان بەسەرسوڕمانەوە لەهۆکارەکەی پرسی؟! گەنج گێڕایەوە؛ بازرگانی قوماش بوم و جارێک باره قوماشم برد بۆ وڵاتی میسر، لەوێ لەدوکانی دۆستێک خاتونێکی نەشمیل و سەلارم بینی. 


 کچی جوان مەرجی زۆری هەبو، خەرجییەکانی زۆر بو، چونکه خۆیشی دەوڵەمەند بو، گەنجەکە لەماوەیەکی کەمدا چ پارەو پولی هەبوو هەموی خەرجکردو هیچی پێنەما، بیریکردەوە دەست بەدزیکردن بکات، بۆئەوەی لەبەرچاوی هاوسەرەکەی نەکەوێت. 


لەگەڵ یەکەم هەوڵی دزیکردندا دەستگیرکراو دەستیان بڕییەوە، کاتێک هاوسەرەکەی زانی بەهۆی ئەمەوە دزی کردوە، خەمی زۆری خواردو کەوتە جێگا، پاش ماوەیەک مرد، هەموو ماڵەکەی بۆگەنجەکە جیماوەو باری کونجییەکە بەشێکە لەمیراتەکە. 


#سەلام_کەریم 



💥ئاخا کورد

https://t.me/axakurd

Comments

Popular posts from this blog

ڕەوشت چیە

چیرۆکی مناڵ و باوک