Posts

Showing posts from August, 2020

چیرۆکێکی کاریگەر

  چیڕۆکیکی کاریگەر مردووشۆرێکی ئافرەت گێڕایەوە  خێزانێک تەلەفۆنییان بۆ کردم کەوا کچە گەنجەکەیان مردووە و داوایان لێ کردم بچم مردووەکەیان بۆ بشۆم و کفنی بکەم  منیش بە پەلە خۆم گەیاندە لایان و هەر ئەوەی منیان بردە ئەو ژوورەی کە مردووەکەیان لێ دانابوو بە پەلە درگایان داخست و قوفڵیان دا !! خێرا ترسێک دایگرتم ئەوە هۆی چی بوو !! سەیری چوار دەورم کرد بینیم هەموو پێداویستیەکی لێبوو بۆ مردوو شۆری و لاشەکەش لە لایەکی ژوورەکە دانرابوو ! هەرچەند لە درگام دا تا کەسێک بێت و لەکاتی شۆرینەکە یارمەتیم بدات کەس نە گوێی لێ گرتم و نە درگاشیان کردەوە  پشتم بە خوا بەست و بەتانیەکەم لەسەر مردووەکە هەڵدایەوە چاوەکانم زەق بوون چیم بینی  دەم و چاوێکی ڕەش هەڵگەڕاو و ترسێنەر و خەماوی ! لاشەی وەکو شەوی تاریک ڕەش هەڵگەڕابوو  زۆر کەسم شۆریبوو بەر لە ئەو بەڵام کەسی وام نەبینیبوو ڕامکردەوە لای درگا و هەرچەند هاوارم کرد کەس نەیکردەوە .. دانیشتم و دەستم بە زیکرکردن کرد و قورئانم دەخوێند و فوم دەکرد بە لاشەی خۆم  پاشان ناوی خوام لێ‌هێناو دەستم پێ کرد .. هەرچەند دەستم بە لاشە...

دکتۆرێک دەگێرێتەوە

  دکتۆرێک دەگێڕێتەوە: سەیرترین شت کە بینیم لە نۆرینگەی نەخۆشی شەکرە لە نەخۆشخانە لە کویەت نەخۆشێکی تەمەن 60 ساڵی بوو هەر جارێک مراجعەی کردبام زەردەخەنە لەسەر ڕوخساری بوو و دەیگوت الحمدلله خوایەگیان بۆ نێعمەتی نەخۆشی شەکرە کە پێتداوم. جارێک لێم پرسی : مامە تۆ زۆر سەیری یەکەم جارە گوێم لە یەکێک بێت بە نەخۆشی شەکرە بڵێ نێعمەت؟! ئەویش لە وەڵامدا وتی کوڕم شەکرە نێعمەتە و زیاتریش وەرە با هۆیەکەیت پێ بڵێم : خوای گەورە نەخۆشیەکی داوە بە من هیچ ئازارێکی نییە لەکاتێکدا زۆر کەسی تر ‌بەهۆی نەخۆشیانەوە ئازار دەکێشن. خوای گەورە نەخۆشیەکی داوە بەمن لەکاتێک کە زانستی پزیشکی چارەسەر و دەرمانی بۆ دۆزیوەتەوە زۆر کەس نەخۆشی وایان هەیە کە نە چارەسەر و نە دەرمانیشی هەیە. خوای گەورە نەخۆشیەکی پێداوم تەنانەت ناوەکەشی شیرینە ، شەکر ! خوای گەورە نەخۆشیەکی پێداوم کە مراجعەی دکتۆرێکی شیرینی وەکو تۆ بکەم . خوای گەورە نەخۆشیەکی پێداوم کە هەر چوار مانگ جارێک پێویستە بچمە دکتۆر بەو جۆرەش دڵنیا دەبمەوە لە خوێنم لە تەندروستیم بە بەردەوامی. خوای گەورە نەخۆشیەکی پێداوم کە فێری ئارام گرتن و سوپاسگوزا...

کێشەی نێوان ژن و مێردێک

  کێشەی نێوان ژن و مێردێک ئافرەتێک بەهۆی بارودۆخی قورسی ژیانیان لەگەڵ مێردەکەی بوو بەشەڕ و ناخۆشیان بۆیە بڕیاری‌دا بڕوات و ماڵ بەجێ‌بێڵێت...! بەڵام چاوەڕێی‌کرد تاکو شەو هات و هاوسەرەکەی و منداڵەکانی خەوتن... کاتێ لەماڵ هاتە دەرەوە و بەدزیەوە بەپەنای دیوار و پەنجەرەی ماڵەکاندا دەڕۆشت بۆئەوەی کەس نەیبینێت... بەڵام ئەوەی ڕویدا زۆر سەیر بوو کاتێ بەلای پەنجەرەکاندا دەڕۆیشت چی بیست...؟! لەیەکێک لەپەنجەرەکانەوە گوێی لە دایکێک بوو لەخوا دەپاڕایەوە کە خوا شیفای کوڕە شەلەل و پەککەوتەکەی بدات بۆئەوەی بتوانێ لەگەڵ منداڵەکانی دیکەدا یاری بکات...! لەپەنجەرەیەکی دیکەوە بیستی کە ئافرەتێک لەخوا دەپاڕێتەوە مناڵێکی پێببەخشێت تا ژیانی خۆشتر و جوانتر بێت. لەپەنجەرەیەکی دیکەوە گوێی لەئافرەتێک بوو، دەپاڕایەوە خوا ڕێنوێنی و هیدایەتی هاوسەرەکەی بدات بۆ سەر ڕێگای ڕاست و چیدی ژیانیان لێ نەکات بەدۆزەخ...! لەپەنجەرەیەکی دیکەوە گوێی لە کچێک بوو، دەگریا و دەیگوت: ئەی پەروەردگارا زۆر تامەزرۆی بینینەوەی دایکمم بەڵام دەزانم ئەو ئێستا لای تۆیە و لەبەهەشتەکەی تۆدایە...! لەپەنجەرەیەکی دیکەوە گوێی ...

سواڵکەری نابینا

  ‍ #چیرۆک     ✅نابینا لەپایتەخت و لەخانویەکی بچوک و پەرێزی شار، نابینایەک، شەوان بۆخواردن و پشودان دەگەڕایەوە ئەو خانوە، ژیانێکی سادەو خۆشی هەبو، بەرۆژ سواڵیان دەکردو پارەکانی لەچاڵی ناوەڕاستی ژورەکەدا دەشاردەوە، تا رۆژێک نەگبەتی یەخەی گرت. رۆژ بویەوە، نابینا لەدەرگای ماڵێکی دا، بەنیازی دەستکەوتنی خواردن یان بڕە پارەیەک، خانەخوێ وتی؛ کێیە لەدەرگا دەدات، نابینا نەوەک دەرگا نەکاتەوە، بێدەنگ بو، خانەخوێ دەرگای لێکردەوەو فەرموی لێکردو بەقادرمەکاندا تا سەربان بردی.  نابینا دڵخۆشبو بەهیوای دەستکەوتنی هاوکارییەکی باش، لەسەربان خانەخوێ لێپرسی؛ چیت دەوێت؟! نابینا وتی؛ بەشم بدە لەو نیعمەتەی خودا پێی بەخشیوی، خانەخوێ وتی؛ خودا بداتێ، نابینا بەسەرسوڕمانەوە؛ کەواتە بۆ هەر لەبەر دەرگا ئەمەت پێنەوتم.  خانەخوێ وتی؛ تۆش لەپشت دەرگاوە دەتتوانی بڵێی سواڵکەرم، بەڵام نەتوت،. نابینا لەهاتنە خوارەوەیدا لەقادرمەکان کەوت و ئازاری زۆری پێگەیشت، بەدڵێکی شکاوەوە بەرەو ماڵەوە چوەوە، خانەخوێ شوێنی کەوت و بەنهێنی خۆی کرد بەماڵەکەدا. شوێنی پارەکەی پێزانی و ویستی بیبات، نابینا هەس...

کێ دایکم دەكڕێت

کێ دایکم دەکڕێت؟! لە یەکێک لەناوچەکان  دایکێک ژن بۆ کوڕەکەی دەهێنێت ، لەڕۆژی ژن  گواستنەوەکەدا لەکاتی ئاهەنگەکەیاندا، بوکەکە  لەبن گوێی زاواکە چپاندی و ووتی دایکت لەسەر سەکۆیەکە ببە خوارەوە؟! چونکە کەیفم پێناێی!  زاواکە چوە سەر سەکۆیەکە بە مایکەکە هاواری کرد و ووتی: کێ دایکم دەکڕێت ،کێ دایکم دەکڕێت ؟؟!! سێ جار ئەمەی دووبارە کردەوە، خەڵکەکە سەریان سورما لەم قسەیە!!  هەموو وەستان وکەس قسەی نەکرد و بێدەنگ بوون، بەڵکو سەرسام بوون بەم ڕەفتارەی زاواکە بەرامبەر بەدایکی.  ووتی :کەس نەبوو؟؟ پاشان زاواکە دەستی دایکی گرت وماچی کرد و ووتی من دەیکڕم ، هەرلەوێ ئەڵقەی بووکەکەی فڕێدا و طەڵاقی دا ، ئاهەنگەکەیان بەجێ هێشت لەگەڵ دایکی رۆیشتن و چوونەوە ماڵ ...  چیرۆکەکە لێرەدا کۆتایی نایێ و بەردەوامە، ئەم هەواڵە لەو شارە بڵاوبویەوە، پاش چەندساڵێک پیاوێک هات بۆلایان ووتی: واللە کوڕی باشی وەکو تۆم نەدیوە بۆ دایکی و لەتۆ باشترم دەست ناکەوێ بۆ کچەکەم ،ئەوە کچەکەی خۆم پێشکەش بەتۆ کرد بەبێ هیچ مەسروفاتێک و داواکاریەک.   بۆیە خۆشەویست فەرمووی : ((دایکت، دایکت، دایکت ، ئەوجا...

ئەگەر ئەم چیرۆکە ژیانت نەگۆڕێ

 ئەگەر ئەم چیرۆکە ژیانت نە گۆڕێ. هیچ شتێ ژیانت ناگۆڕێ وە دلنیاشبە تۆ لە دڵەوە مردوی...ئە م چیرۆکە هی کە سیکە و ئە یگیریتە وە هیوادارم هە مومان سودی لیوە رگرین...... دوێنێ لەکار گەڕامەوە خی٘زانم ووتی جلەکانت بگۆڕە و پشویەک بدە تا نانەکە پی٘دەگات جلەکانم گۆڕی و پال٘ کەوتنم چاوەکانم لی٘کنا کاتی٘کم زانی بانگی عەسرە چووم بۆ مەتبەخ بەخی٘زانم وت چیت بۆ ئامادە کردووین؟ وەلا٘مـی نەدامەوە دوو جار سی٘ جار ووتمەوە هەر وەلا٘می نەدامەوە زۆر تووڕەبووم سەرم سوڕمابوو بۆ وەلا٘م ناداتەوە.کوڕەکەم هات بۆ مەتبەخ ووتم پەرداخی٘ک ئاوم بۆبی٘ـنه ئەمیش وەلا٘می نەبوو زۆر سەیربوو کوڕەکەم نمونەی کوڕی چاک بوو بەلا٘م بۆ وا ئەکات نازانم هاتم لەمەتبەخ بی٘مه دەرەوە خی٘زانم ووتی : کوڕم بچۆ باوکت لەخەو هەل٘سی٘ـنه بانانەکەی بخوات کوڕەکەم بەرەو ژوورەکەم چـوو بەدەنگی بەرز ئەمووت بۆ کوی٘ی ئەچیـت من لی٘رەم دوای دووخولەک هاتەوە ووتی دایه دوو سی٘ جار بانگم کرد هەل٘ناسی٘ـت ! زۆر ڕاشم وەشان هەر هەل٘نەسا ئینجا خی٘زانم بەرەو ژوورەکەم ڕۆی منیش چووم بەدوایدا هەول٘یان ئەدا کەسی٘ک لەخەو هەستی٘نن جلەکانی وەک جلەکانم بوو ،زۆریش لەمن دە...

چیرۆکی ڕاستەقینەی سەردەمی کۆرۆنا

چیرۆکە ڕاستەقینەکانی سەردەمی کۆڕۆنا. دوای 60 ساڵ کار و ماندووبوون، ئێستا خاوەنی 4 دوکانی بازرگانییم، خۆم لە یەکێکیاندا کاردەکەم و 3 دیکەم بەکرێداون. خاوەنی شووقەیەکم، خۆم و هاوژینەکەم لەبەشێکیدا دەژین. خاوەنی دوو کوڕم، خانووی زۆرباش و پارەی زۆرباشم بۆ دەستەبەرکردون. دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی ترسناك بڵاوبووەوە، هاوژینەکەم داوایکرد بۆ ماوەیەك دوکانەکەم داخەم و لەماڵەوە دابنیشم بۆئەوەی تووشی ڤایرۆسەکە نەبم. بەڵام سووربووم لەسەر کارکردن. ڕۆژێکیان هاوژینم پەیوەندی بەکوڕەکانەوە کردبوو بۆ ئێوارە لەسەر خوانێك کۆبینەوە. منیش بە داوەتەکە ئاگادار نەبووم. ئێوارە کاتێ گەڕامەوە، بینیم، خوانێکی گەورە، پڕیبوو لە جۆرەها خواردن و میوە، لەولاشەوە هاوژینم بەخەفەتباری دانیشتبوو ئەگریا. پرسیم چیبووە، ئەم خواردن و خواردنەوە، هیچ مێوانێکیشمان نییە. دیاربوو کوڕەکان بیانووی ئەوەیان هێنابووەوە گوایە ڕەنگە ڤایرۆسەکە لە باوکمانەوە بگوازرێتەوە بۆمان. بڕیارمدا وازبهێنم لەکارکردن، دوای چەند ڕۆژێك، هاوژینم زەنگی بۆ کوڕەکان لێداو پێی ڕاگەیاندن کە باوکتان تووشی ڤایرەسی کۆڕۆنا بووە. ڕۆژێ چەندجارێك کوڕەکانم پەی...

ئەو پیاوەی مرد

 ئەو پیاوەی مرد لەرۆژی سێیەمی مردنەکەمدا ، هەموو ژنان و کچانی خێزانەکەمان هاتنە سەر گۆڕم هەروەک ئەو داب و نەریەتەی کەپێویستە  .. هاتوهاوار و قیژەقیژ و دەنگەدەنگ و کوڕوزانەوە شکستی بەبێدەنگی ناو گۆڕ هێنابوو ،، گۆڕەکانی دراوسێ ووتی ووتییان تێ کەوتبوو ،،، منیش ئارەزوویەکی سەیر ،،، لەناو ئەو هەموو ژاوەژاوەدا دەنگی هاوژینەکەمم جیاکردەوە  - ئەی شێرررررەکەم ،،، ئەی ئازیییییزم ،، بۆ کێ بەجێت هێشتین ؟! بەرەو کوێ بڕۆین ،، لەدوای تۆ چی بکەین ئەی خۆشەویستم ؟! / ئازارسەرتاپای داگرتم و خەم دایپۆشیم .. ئەمویست ئەو کفنەی پەتی کردووم  بیدڕێنم ، کتوپڕ دەنگی نەما و دەنگی ئافرەتانی تر بەرز بوەوە ئەی هاوار ... بورایەوە و هۆشی نەما .. ئەو بۆنە بێنن .. پیازێک پەیا بکەن .. کچێ تۆزێک غیرەت وورەت بەرز بێت هۆشت بێتەوە ... خوات لەبیر بێت و لەبەر ئەو دوو کچە دان بەخۆتا بگرە ... بێدەنگییەک لەپڕدا زاڵ بوو .. هەروەک  دەنگەدەنگەکە ،،، زانیم کەرۆشتن و بەجێیان هێشتم بۆ دڵەڕاوکێیەکی بێ سنوور - ئیتر ئەبێت رابێیت  دەنگێکم بیست کەنەمتوانی خاوەنەکەی جیا بکەمەوە لەناو ئەو هەموو تاریکی و پێچاوپێچی ...

چیرۆکی کچێک

من کچێک بووم تەمەنم 20 ساڵ بوو لە 2009 باوکم مرد فەراغێکی گەورە لە ژیانم دروست بوو بڕواکەن بێ باوکی زۆر ناخۆشە تەنها بێ باوکەکان هەستی پێ ئەکەن  لە دوای ئەوە من خۆم مەژغوڵ کرد بە ئینتەرنێتەوە ئینتەرنێت کەناری ئەو گۆمە بوو کە چارەنوسی ژیانم تیای خنکا ویستم خۆم مەژغوڵکەم و خەمەکانی ژیانم بیرچێتەوە بێ ئاگا لەوەی پەڕەی کەسێتیم ئەبێ بە غەڵوز  من چوزانم خەڵک هێندە بێ ویژدانە؟ ئەوکات نەمەزانی پیاو تەنها بەدوای لەشی ئافرەتەوەیە ئەوکات وامەزانی گوڵە برینارەکانی باغێک دەس لە ملی ئازارەکانی یەک ئەکەن دوای ماوەیەک لە ڕێگەی فەیسبووکەوە کوڕێکم ناسی زۆر ئاسای بووین تەنها هاوڕێ بووین زۆرجار کە شتێکم نەزانیایە فێری ئەکردم زۆری شت فێر کردم و خەڵکی پێ ناساندم بڕواکەن پێی ئەوتم سیقە بە کوڕی فەیسبووک مەکە تەنانەت براکەشت یانی زۆر خۆی بە چاک نیشان ئەیام زۆر خۆی لێ نزیک ئەکردمەوە ئەو لە حەسار بوو ئەیوت نزیکی هەولێرە جا تا ئێستەش نەمزانی ڕاستەکا یان درۆ ئەمکوڕە خۆی کرد بە هاوڕێی گیانی بە گیانیم بڕواکەن مەڵێن گێل بووە بەڵام ئەم بە فێڵ و تەڵەکە وای ئەکرد کە بچێتە دڵمەوە نەمەزانی کۆمپیوتەرەکەمی هاک کردو...

بەسەرھات

بەسەرهاتێکی زۆرجوان . لەبەرەبەیانی شەوێکی زستاندا کە باران زۆر بەخور دەباری منداڵێك لەدایك بوو. قەدەری خوا وابوو کە دەبێت پاش لەدایك بوونی بەماوەیەکی کەم دایکەکەگیانی بداولەدنیا دەرچێت. بەرلەوەی بمرێت بانگی پیاوەکەی کردوو پێی گووت مصطفي منداڵەکەم ئەمانەتە لات بەچاوەکانت  بیپارێزە تکایە نەهێڵی هەست بکات کە لەدایکەو هەتیوە وە انشااللە لەبەهەشتا بەیەك دەگەینەوە وەگیانی دا . منداڵکە ناوی (محمد) بوو لەگەڵ باوکیدا بۆماوەی یەك ساڵ بەئاسوەدەی ژیا. پاش ساڵێك باوکەکە ژنی هێنایەوە منداڵێکیان بوو ناویانا (خالد). دایکەکە  هەستی دەکرد گرنگی زیاتر بە (محمد) دەدا باوکە دەیگووت هەردووکیان لای من یەكسانن وەهیچ جیاوازیەکیان ناکام بەڵام ژنەکەی جیاوازی  دەکردن . پاش تێپەڕبوونی حەوت ساڵ باوکەکە نەخۆش کەوت ولەسەرجێگەی مردن ڕاکشابوو داوای لەخێزانەکەی کرد کە ئاگای لە کوڕەکانی بێت و جیاوازی لەنێوانیاندا نەکەی وە لەخۆشەویستی برایەتی بێبەشیان مەکە ، هەروەها پێی گووت زۆرئاگات لە( محمد) بێت لەبەر ئەوەی بێ دایکە. قەدەری خوای گەورە وابوو کە دەبێت ئەم منداڵە  ژیانیکی گران بەڕێ بکات . پاش مردنی باوکە...

چیرۆکی کاریگەر

 چیرۆکێکی بەهێز .. سەرەنجامی براژنێك کە تەماعی لە شووبرای خۆی کردبوو. چیرۆکێکی ڕاستەقینەیە ژنەکە خۆی دەیگێڕێتەوە دەڵێ: بەسەرهاتەکەم لەیەکەم شەوی بووکێنیمەوە دەستی پێکرد👰 هاوسەرەکەم و براکەی ، بە یەك حەفلە زەواجیانکرد👬 من یەکەم جارم بوو (هێوەرژنم) واتە ژنی شووبراکەم ببینم ، جوانییەکی سادە و ڕوخسارێکی گەنم ڕەنگی هەبوو ژنێکی ڕەشکۆکە و ساکار بوو. 🙎 بەڵام جوانییەکەی من ، هەموو پایەکانی سەرنجڕاکێشی و شیرینی مێینەی دەگرتەخۆی ، جوانییەکەم ئاوی لە بەردی دێنا ، پێستێکی سپی و گەش ، ڕوخسارێکی منداڵکارانە و قژێکی درێژ و قەترانی و جووتێ چاوی گەش و کلڕێژی ڕەش.... دوای زەواج سەرنجم دەدا شووبراکەم زۆر خێزانەکەی دەلاواندەوە و سەرەڕای جوانیە سادەکەیشی زۆر شەیدای بوو خۆشی دەویست. بەڵام مێردەکەی من زۆر سەرقاڵی کار و کاسبی بوو هێندە بایەخی بە جوانییە دڵفڕێنەکەی من نەدەدا. لێرەدا دەستەچیللەی بەغیلی و حەسوودی لە دەروونمدا کڵپەی کرد و بڵێسەی لێ هەستا. ئیدی ویستم هەرچۆنێك بێت پەیوەندی قاسمی شووبرام و ژنەکەی تێكدەم دەمگوت بۆچی دەبێ پیاوەکەم گوێ نەداتە من و ئەویش ئەوها بۆ ئەو مەیموونە بسووتێ و گرنگی پێبدات...

ڕەوشت چیە

 ‎ڕەوشت چییە؟؟؟؟ ‎ڕەوشت واتە: بەبێ مۆڵەت وێنە یان ڤیدیۆ لە کەسێک نەگرین. ‎ڕەوشت واتە: باری دارای و ئابووری کەسانی دیکە پەیوەندی بە ئێمەوە نییەو پرسیارکردن لەبارەیەوە عەیبەیە. ‎ڕەوشت واتە: کاتێک کەسێک وێنەیەکی ناو مۆبایلەکەی نیشانی ئێمەدا، وێنەی پێشتر یان پاشتر سەیرنەکەین. ‎ڕەوشت واتە: گاڵتە بەشێوەزاری کەسانی دیکە نەکەین. ‎ڕەوشت واتە: ڕای خۆمان سەبارەت بە ڕەنگی قژ و شێوازی جل لەبەرکردن و قەڵەوی و لاوازی و بابەتە تایبەتیەکانی کەسانی تر دەرنەبڕین. ‎ڕەوشت واتە: هەر ئەوەی لەماڵی کەسێک دەرچووین و دەرگاکەیمان داخست، دەست نەکەین بە باسکردنی لەپاشەملە و ژماردنی عەیبەکانی. ‎ڕەوشت واتە: دوای پەیداکردنی هاوڕێی تازە هاوڕێ کۆنەکانت فەرامۆش نەکەیت. ‎ڕەوشت واتە: پاشماوە و خاشاک لەسەر ڕێگا فڕێ نەدەین. ‎ڕەوشت واتە: لەپشت شووشەی دەرگا و پەنجەرەوە چاودێری هاتوچۆی دراوسێکان نەکەین. ‎ڕەوشت واتە: کاتێک کەسێک دیارییەکی بۆ کڕین لە نرخەکەی نەپرسین. ‎ڕەوشت واتە: سەرپێچیکردنی یاساکانی هاتوچۆ نیشانەی زیرەکی نییە. درەنگ بگەیت لەوە باشترە کە هەرگیز نەگەیت. ‎ڕەوشت واتە: فێرببین ڕێز لە گەورەکان بگرین و بەزەییمان ب...

دکتۆرێک دەیگێرێتەوە

 دکتۆرێک دەگێڕێتەوە: سەیرترین شت کە بینیم لە نۆرینگەی نەخۆشی شەکرە لە نەخۆشخانە لە کویەت نەخۆشێکی تەمەن 60 ساڵی بوو هەر جارێک مراجعەی کردبام زەردەخەنە لەسەر ڕوخساری بوو و دەیگوت الحمدلله خوایەگیان بۆ نێعمەتی نەخۆشی شەکرە کە پێتداوم. جارێک لێم پرسی : مامە تۆ زۆر سەیری یەکەم جارە گوێم لە یەکێک بێت بە نەخۆشی شەکرە بڵێ نێعمەت؟! ئەویش لە وەڵامدا وتی کوڕم شەکرە نێعمەتە و زیاتریش وەرە با هۆیەکەیت پێ بڵێم : خوای گەورە نەخۆشیەکی داوە بە من هیچ ئازارێکی نییە لەکاتێکدا زۆر کەسی تر ‌بەهۆی نەخۆشیانەوە ئازار دەکێشن. خوای گەورە نەخۆشیەکی داوە بەمن لەکاتێک کە زانستی پزیشکی چارەسەر و دەرمانی بۆ دۆزیوەتەوە زۆر کەس نەخۆشی وایان هەیە کە نە چارەسەر و نە دەرمانیشی هەیە. خوای گەورە نەخۆشیەکی پێداوم تەنانەت ناوەکەشی شیرینە ، شەکر ! خوای گەورە نەخۆشیەکی پێداوم کە مراجعەی دکتۆرێکی شیرینی وەکو تۆ بکەم . خوای گەورە نەخۆشیەکی پێداوم کە هەر چوار مانگ جارێک پێویستە بچمە دکتۆر بەو جۆرەش دڵنیا دەبمەوە لە خوێنم لە تەندروستیم بە بەردەوامی. خوای گەورە نەخۆشیەکی پێداوم کە فێری ئارام گرتن و سوپاسگوزاری خوا بووم بەوجۆرە...

چیرۆکی دیلێکی عێراقی

 چیرۆکی دیلێکی عێراقی پێشکەشکار د.حميد:خۆت بناسێنە و پێمان بڵێ چۆن بەدیل گیران؟ ناوم محمد محسن جابر اليعقوبية،سەرباز بووم لە فەوجی 4،لیوای 443،لە بەرەی جەنگی هەڵەبجە.لە ڕێکەوتی 14.3.1988 سوپای ئێران هێرشی کردە سەرمان،ئێمە ئابڵوقە دراین،شەوان هەوڵمان دەدا دەرباز ببین،نزیکەی 20 سەرباز بووین،شەوێکی زۆر تاریک بوو،ماوەیەک بە پێ دەڕۆیشتین،ئینجا پشومان دەدا،نزیکەی 48 کاتژمێر بوو،نانمان نەخواردبوو،تەنها تۆڵەگەمان دەخوارد،لە وێستگەیەکی پشوداندا،خەوم لێکەوتبوو،کاتێک چاوم کردەوە،بە تەنها مابوومەوە،ماوەیەک ڕۆیشتم تا گەیشتمە سەر ڕووبارێک،نەموێرا بپەڕمەوە،لەوێ خەوتم،کاتێک چاوم کردەوە،خۆرهەڵهاتبوو،پێشمەرگەیەک، چەکەکەی لەسەر سەرم دانابوو،منی بردە بن دارێک،لەوێ چوار دیلی تری لێ بوو،فرۆکە عێراقیەکانی ناوچەکەیان بۆمباران دەکرد،گوێم لە دەنگێک بوو،بە جەماعەتەکەم گوت،ئەمە دەنگی بۆمبی کیمیاییە،گیرفانی پانتۆڵەکەم لێکردەوە و تەڕم کرد و خستمە سەر دەم و لووتم،دواتر پێشمەرگەکان ئێمەیان بردە سەر لوتکەیەکی بەرز،نزیکەی 50 دیلی سوپای عێراقی لێ بوو،دواتر جەماعەتی ئێرانیەکان هاتن،هەر پێنج دیل ،دوو فەردە ئاردیان بۆ ...

چیرۆکی مناڵ و باوک

 #چیرۆک مندالەکە رۆیشتە ژورەوە بۆلای باوکی  ئەوباوکەی کەئیش وکار ماندووی کردبوو ،لەبەیانیەوە تائێوارە خەریکی کاروو پرۆژەکانی بوو کاتی نەبوو لەمالەوە بمێنێتەوە تەنیا بۆنان خواردن یان خەوتن نەبێت ... منداڵەکە :باوکە بۆچی ئێستا یاریم لەگەل ناکەیت و چیرۆکم بۆناگێریتەوە تامەزرۆی بیستنی چیرۆکەکانت ویاری کردن لەگەلتا،پێت چۆنە ئەمرۆ تۆزێک یاریم لەگەل بکەیت وچیرۆکم بۆبگێریتەوە ؟ باوک:کورم من کاتی یاریکردن وکات بەفیرۆدانم نییە کاری زۆرم ھەیەو کاتم بەنرخە .😳 مندالەکە:تەنھا یەک کاتژمێرم لەکاتی خۆت پێ بدە ،من تامەزرۆتم باوکە .😍 باوک :ئەی کوری خۆشەویستم من کاردەکەم وتێ دەکۆشم لەپێناو ئێوەدا ،وەئەوکات ژمێرەی تۆدەتەوێت لەگەلتدا بەسەری بەرم بەلایەنی کەمەوەدەتوانم ١٠٠٠لیری تێدا بەدەست بێنم ،من کاتم نیە دەی برۆلای دایکت ویاری لەگەل ئەوبکە. 😔 رۆژەکان تێ دەپەرن باوکی زیاتر سەرقال دەبوو ،رۆژێک لەرۆژان مندالەبینیدەرگای نوسینگەکەی باوکی کراوەیە،چولای باوکی وتی :باوکە ٥٠لیرەم بدەیە  باوک: بۆچی ؟😒من ھەموو رۆژێک ٥٠لیرەت دەدەمێ چی لێ دەکەیت؟ دەی ون بەلەبەرچاووم ،😣ئێستاھیچت نادەمێ .مندالەکە بەخە...

چیرۆکی ژنی باش

#جیرۆکی ئەو ژنە باش کابرایەك کە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە بێ ئەوەی ژنەکەی ئاگادار بکاتەوە میوانێکی بۆ نانی نیوەڕۆ لەگەڵ خۆی بردەوە . ژنەکەی بەتوڕەییەوە بانگی مێردەکەی کرد بۆ مەتبەخ و بەدەنگێکی بەرز کردیە هاتوهاوار و میوانەکەش گوێی لەدەنگیان بوو 😡 من چەند جار پێمووتی میوان لەگەڵ خۆتدا مەهێنەوە و چەندجاریش پێمووتی کەملت دەشکێنی دێیەوە تەلەفۆنم ڵۆبکە بزانە چیمان پێویستە لەماڵەوە ؟ ئەی بڕیار نەبوو ئەمڕۆ بمانبەیتە دەرەوە ؟ ئەگەر دایکت یان خوشکەکەت تەلەفۆنت بۆ بکەن بۆئەوەی بیانبەیتە دەرەوە وەکو صاڕوخ دەڕۆیشتی 😡 ئێستاش تاقەتم نیە نەك خواردن ئامادە بکەم بەڵکو چایەش ئامادە ناکەم 😡 پێم ناڵێی بەچ عەقڵێك ئەو کابرایەت هێناوەتە ماڵەکەمان ؟ پیاوەکەش ووتی : واللە ئەو پیاوە بەنیازە هەفتەی داهاتوو داخوازی خوشکەکەت بکات ئینجا هاتبوو پرسیاری ماڵی باوکت و خوشکەکەت لەمن بکات ،  منیش پێمووت فەررموو بابڕۆینە ماڵی ئێمە بۆئەوەی حاڵی من بەدەست کچی ئەوماڵە بەچاوی خۆت ببینی ئینجا بڕیاری ئەوەبده کە کچەکەیان بخوازیت ...!!!!! وەرگیراوە لە ئەکاونتی یاسین محمد شەمراد

کاسێتێکی ڤیدیۆیی ژیانی لێ تاڵ کردم

 كتێبی كوردی كاسێتێكى ڤیدۆیى ژیانى لێ تاڵ كردم‌ ـ❀✿❁✾✾❁✿❀ـ خوشكی موسڵمان ئه‌مه‌ چیرۆك و سه‌رگوزه‌شته‌ی یه‌كێكه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ نێچیر و قوربانی ئه‌م جۆره‌ هاوڕێتی و په‌یمانه‌ سۆزدارییه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه‌ ، كه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌وه‌ ده‌نگ هه‌ڵ ده‌بڕێ و هاوڕه‌گه‌زه‌كانی خۆی ئاگادار ئه‌كاته‌وه‌ له‌ په‌یمانی پڕ درۆی كوڕان . بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو ئه‌و به‌ سه‌رهات و تاوانانه‌ی كه‌ تووشی خۆی بووه‌ ، تووشی یه‌كێكی تر بێ و دوا ڕۆژی وه‌كو ئه‌م بسووتێ ، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ چیرۆك و به‌سه‌رهاتی خۆیمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌ و ئه‌ڵێ ڕۆژێك له‌ ڕۆژه‌كانی ساڵی خوێندنم بوو له‌ ده‌روازه‌ی زانكۆ هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ بینیم كوڕێك له‌ به‌ر ده‌رگای زانكۆ ، به‌رامبه‌رم ڕاوه‌ستاوه‌ ئه‌م كوڕه‌ ڕوخسارێكی ڕێك و پێك و جل و به‌رگێكی پاك و جوانی له‌ به‌ردابوو ، به‌ چه‌شنێك سه‌یری ده‌كردم وه‌ك بڵێ ی ده‌مناسی ، به‌ڵام من هیچ بایه‌خێكم پێ نه‌دا ، پاشان دوام كه‌وت و ده‌ستی كرده‌ قسه‌ وه‌شاندن به‌ده‌نگێكی نزم و له‌ سه‌رخۆ به‌ چه‌ند ووشه‌یه‌كی مناڵانه‌ و تازه‌ پێ گه‌یشتوانه‌ له‌ دوامه‌وه‌ قسه‌ی ده‌وه‌شاند وه‌ك ( ...

ئافرەت بەھۆی بارودۆخی ژیانی

 چيروك  ئافرەتێک بەهۆی بارودۆخی قورسی ژیانیان لەگەڵ مێردەکەی بوو بەشەڕ و ناخۆشیان بۆیە بڕیاری‌دا بڕوات و ماڵ بەجێ‌بێڵێت...! بەڵام چاوەڕێی‌کرد تاکو شەو هات و هاوسەرەکەی و منداڵەکانی خەوتن... کاتێ لەماڵ هاتە دەرەوە و بەدزیەوە بەپەنای دیوار و پەنجەرەی ماڵەکاندا دەڕۆشت بۆئەوەی کەس نەیبینێت... بەڵام ئەوەی ڕویدا زۆر سەیر بوو کاتێ بەلای پەنجەرەکاندا دەڕۆیشت چی بیست...؟! لەیەکێک لەپەنجەرەکانەوە گوێی لە دایکێک بوو لەخوا دەپاڕایەوە کە خوا شیفای کوڕە شەلەل و پەککەوتەکەی بدات بۆئەوەی بتوانێ لەگەڵ منداڵەکانی دیکەدا یاری بکات...! لەپەنجەرەیەکی دیکەوە بیستی کە ئافرەتێک لەخوا دەپاڕێتەوە مناڵێکی پێببەخشێت تا ژیانی خۆشتر و جوانتر بێت. لەپەنجەرەیەکی دیکەوە گوێی لەئافرەتێک بوو، دەپاڕایەوە خوا ڕێنوێنی و هیدایەتی هاوسەرەکەی بدات بۆ سەر ڕێگای ڕاست و چیدی ژیانیان لێ نەکات بەدۆزەخ...! لەپەنجەرەیەکی دیکەوە گوێی لە کچێک بوو، دەگریا و دەیگوت: ئەی پەروەردگارا زۆر تامەزرۆی بینینەوەی دایکمم بەڵام دەزانم ئەو ئێستا لای تۆیە و لەبەهەشتەکەی تۆدایە...! لەپەنجەرەیەکی دیکەوە گوێی لە ئافرەتێک بوو بەهاوسەرەکەی دەوت:...

کێشەی نێوان ژن و مێردێک

 کێشەی نێوان ژن و مێردێک ئافرەتێک بەهۆی بارودۆخی قورسی ژیانیان لەگەڵ مێردەکەی بوو بەشەڕ و ناخۆشیان بۆیە بڕیاری‌دا بڕوات و ماڵ بەجێ‌بێڵێت...! بەڵام چاوەڕێی‌کرد تاکو شەو هات و هاوسەرەکەی و منداڵەکانی خەوتن... کاتێ لەماڵ هاتە دەرەوە و بەدزیەوە بەپەنای دیوار و پەنجەرەی ماڵەکاندا دەڕۆشت بۆئەوەی کەس نەیبینێت... بەڵام ئەوەی ڕویدا زۆر سەیر بوو کاتێ بەلای پەنجەرەکاندا دەڕۆیشت چی بیست...؟! لەیەکێک لەپەنجەرەکانەوە گوێی لە دایکێک بوو لەخوا دەپاڕایەوە کە خوا شیفای کوڕە شەلەل و پەککەوتەکەی بدات بۆئەوەی بتوانێ لەگەڵ منداڵەکانی دیکەدا یاری بکات...! لەپەنجەرەیەکی دیکەوە بیستی کە ئافرەتێک لەخوا دەپاڕێتەوە مناڵێکی پێببەخشێت تا ژیانی خۆشتر و جوانتر بێت. لەپەنجەرەیەکی دیکەوە گوێی لەئافرەتێک بوو، دەپاڕایەوە خوا ڕێنوێنی و هیدایەتی هاوسەرەکەی بدات بۆ سەر ڕێگای ڕاست و چیدی ژیانیان لێ نەکات بەدۆزەخ...! لەپەنجەرەیەکی دیکەوە گوێی لە کچێک بوو، دەگریا و دەیگوت: ئەی پەروەردگارا زۆر تامەزرۆی بینینەوەی دایکمم بەڵام دەزانم ئەو ئێستا لای تۆیە و لەبەهەشتەکەی تۆدایە...! لەپەنجەرەیەکی دیکەوە گوێی لە ئافرەتێک بوو بەهاوس...

ھەڵەیەک ژیانی تاڵ کردووم

 هەڵەیەک ژیانی تاڵ کردم  لە د.سلمان بن فهد العودة م بیست:موسڵمانێک دەگێڕێتەوە:تەنها یەک ساڵم مابوو،کۆلێژ تەواو بکەم،دایکم چاوەڕێ بوو،دەربچم و دڵخۆش ببێت بە ژنهێنانم،چونکە من برا بچووکی ماڵمان بووم،جێی متمانەی خێزانەکەم و دراوسێ و هاوڕێیانی کۆلێژ بووم،هەموویان بە چاوی ڕێزەوە سەیریان دەکردم،بەڵام تەلەفۆنێک ژیانی لێم تاڵ کرد!  بووتڵە خوێنێکم بە موسڵمانێک بەخشیی  بوو،دوای چەند ڕۆژێک تەلەفۆنێکیان بۆم کرد،پرسیان:ئەتوو فڵانە کەسی؟گوتم:بەڵێ،گوتیان:دەتوانی سەردانێکی نەخۆشخانەکەمان بکەیت؟گوتم:خێر،بۆ چی بێم؟گوتیان:پشکنینمان بۆ خوێنەکەتان کردوە،دەمانەوێت چەند پرسیارێکت لێ بکەین! گوتم:سبەی ان شاء الله دێم بۆ لاتان. کاتێک گەیشتمە نەخۆشخانەکە،گوتیان:بڕۆ فڵانە ژوور،کاتێک چووم:پزیشکێک پرسیاری لێم کرد:هیچ سەفەرت بۆ دەرەوەی وڵات کردووە؟گوتم:نەخێر! گوتی:عەمەلیاتی ددانت کردووە؟ گوتم:نەخێر! گوتی:هیج نەشتەرگەریت کردووە و خوێنت وەرگرت بێت؟ گوتم:نەخێر! گوتی:هیچ پەیوەندیی نا شەرعیت لەگەڵ ئافرەتان هەبووە؟ گوتم:نەخێر،دواتر گوتم:بەڵێ:پێش 7 ساڵ،یەک جار زینام کردووە! گوتی:ئەتوو نەخۆشی ئایدزت هەیە!...

مامۆستاو قوتابی

 مامۆستایەک لە گەڵ  قوتابیەکدا بەناو باخێکدا تێدەپەڕین چاویان بە جوتێ پێڵوی کۆنە کەوت قوتابیەکە وتی: وابزانم ئەمە پێڵاوی ئەو کرێکارە هەژارەیە کە لەم باخەدا کار دەکات . وەرە بابیشارینەوە و بزانین کاردانەوەی چیە و نەختێک پێبکەنین! مامۆستا وتی: بۆچی بۆ پێکەنینی خۆمان ئەو دڵگران بکەین! وەرەباشتێکی تر بکەین بڕێک پارە بخەرە ناو پێڵاوەکەی و تەماشای کاردانەوەی بکە؟ قوتابیەکە قبوڵی کردو دوای ئەوەی پارەکەی خستەناو پێڵاوەکە خۆیان قایم کرد... کرێکار بۆ گۆرینی جلەکانی  هاتەوە بۆلای کەل وپەلەکانی و کاتێک ویستی پێڵاوەکانی لەپێ بکات شتێکی نامۆ سەرنجی راکێشا دوای پشکنین برە پارەکەی دۆزیەوە و بەدەم گریانەوە  هاواری. کرد خوایەگیان شوکر بۆ تۆ کە. هیچ کاتێک بەندەکانت لەبیر ناکەیت دەزانی کە هاوسەرەکەم نەخۆشە ومنداڵەکانم برسین لە بیری ئەوەدابووم ئەمرۆ چۆن بەدەستی خاڵی و بە چ ڕویەکەوە بگەڕێمەوە بۆ لایان ئەم قسانەی دەکرد و ئەسرین لە چاوەکانی بەخوڕ دەباری.... مامۆستا بە قوتابیەکەی وت: هەمیشە بۆ خۆشحاڵی خۆت هەوڵبدە ببەخشیت نەک بستێنی! رستەیەکی کورت وپڕمانا.... ملیۆنەها درەخت لە جیهاندا بەڕێکەو...

یەکێک لە ئافرەتەکان وتی:

 یەکێک لە ئافرەتەکان ووتی : بەیانیان کە دەمەوێ هاوسەرەکەم بۆ نوێژی بەیانی هەستێنم دەستم بە ئاو فێنک دەکەمەوەو ئەو بۆنەی کە هاوسەرەکەم حەزی پێ دەکات لە دەستم دەدەم و بە هێواشی دەستم لەسەر ڕوومەتی دادەنێم ...بەهەڵمژینی بۆنەکەو دەستە فێنکەکەی من بە ئاگادێت و دڵ خۆش دەبێت .. ....... یەکێکی تر ووتی : هاوسەرەکەم ووتی ئێوارە لەگەڵ هاوڕێکانم نان دەخۆم هیچت ناوێ ؟ پێم ووت : زوو وەرەوە ئەگەر نا کارەبا دەبڕێ ڕووی تێکردم ووتی چی ؟ پێم ووت ئێمە بە بێ تۆ لە تاریکیدا دەبین چون تۆ ڕووناکی ماڵەکەی کە گەڕایتەوە هەموو شتێک ڕووناک دەبێتەوە ..زەردەخەنەی کرد ...ئەو لە دەعوەتەکەش تامەزرۆی ئەوە بوو زوو بگەڕێتەوە بۆ ماڵێ .. ....... ژنێکی تر ووتی من هاوسەرەکەم گەشت زۆر دەکا هەمیشە نامەیەکی بۆ دەخەمە ناو جانتاکەی کە باس لەوە دەکات من و مناڵەکان چەندمان خۆش دەوێ و چەندی بیر ئەکەین و چۆن ڕۆژەکان دەژمێرین بۆ گەڕانەوەی جارێکیان لە گەشتەکەی ڕازی نەبووم و هیچ شتێکم بۆ نەنووسی ... کە لە گەشتەکەی گەڕایەوە ووتی: جێ نەما لەم جانتایە دوو جارو سێ جار بۆ نامەکەت نەگەڕێم ...نەمدەویست بڕوا بکەم کە نامەی تۆی تیا نیە زۆر پەش...

چیرۆکی بێدینان

 چیرۆکی بێدینان شانازی بەبێ دین خۆمەوە ئەکەم  هەرچەندە  زۆرترین کەس کوژراوە  لەسەر دەستی شیوعیەکان و ماڕکسیەکان  بێ دینەکان   ئێستا وڵاتێکی وەک کۆریای باکوری بێ دین  پەیڕەوی کۆیلایەتی ئەکات  بەڵام من شانازی ئەکەم  هەرچەندە  ئێمە  محارم لامان بونی نیە باوەڕمان بەئازدی سێکسی هەیە  نێر و نێر مێ  و مێ    مناڵبازی ئاساییە لامان  سێکس کردن لەگەڵ خوشک  و دایک ئاساییە لامان  بەڵام من هەر شانازی بەبێ دینیەوە ئەکەم  هەر چەندە  ئێمە لەفەلسەفە نازانین و بڕوامان بەفەلسەفە نیە  و بڕوامان بەزانست نیە   ئێمە لەعەقڵی خۆمانەوە شت دەر ئەهێنین بەڵام هەر شانازی ئەکەم  هەرچەندە ئێمە   یەک فکر نین کۆمەڵێکمان نیە و یاسایەک نیە پەیڕەوی بکەین بەشێوەیەکی وەحشیانە ئەژین بەڵام هەر شانازی ئەکەم بەبێدین بونم  هەرچەندە من بڕوام  بە  ژن هێنان و مارەیی نیە  ڕێک لێخوڕە دەشتە ئەگەر هەردوولا ڕازی بن   چ دایک بێت یان خوشک یان کچ بەڵام هەر شانازی ئەکەم بەبێ دین بونم  هەرچەندە ئ...

ھاوسەرگیری و پیاوی مەرد

 کوڕێک هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ کچێکدا کرد، کچه‌که‌ ته‌مه‌نی زۆر منداڵ بوو، ڕۆژێکیان کۆمه‌ڵێک هاوڕێی کوڕه‌که‌ هاتن بۆ سه‌ردانی هاوڕێکه‌یان، ئه‌ویش به‌گه‌رمی و ڕێزه‌وه‌ به‌خێری هێنان، داوای له‌خێزانه‌که‌ی کرد که‌ گۆشتی مه‌ڕیان بۆ ئاماده‌ بکات و خواردنێکی به‌تامیان بۆ لێبنێت. هاوسه‌ری کوڕه‌که‌ وتی: نازانم گۆشتی مه‌ڕ لێبنێم و خواردنی گه‌وره‌ ئاماده‌ بکه‌م و له‌ماڵی باوکم فێری ئه‌وه‌یان نه‌کردووم، کوڕه‌ی تازه‌ زاوا زۆر دڵگران بوو له‌نه‌زانیی خێزانه‌که‌ی و پێی وت: خۆت کۆبکه‌ره‌وه‌ ، چونکه‌ ده‌تبه‌مه‌وه‌ ماڵی باوکت و چونکه‌ تۆ ناتوانیت وه‌ک هاوسه‌رێکی سه‌رکه‌وتوو ڕه‌فتار بکه‌یت. کاتێک گه‌یشتنه‌وه‌ ماڵی باوکی کچه‌که‌، هاوسه‌ری کچه‌که‌ به‌ خه‌زووری وت : ئه‌وه‌ کچه‌که‌تانه‌ هێناومه‌ته‌وه‌ بۆتان، ناتوانێت خواردنی گۆشتی مه‌ڕ بۆ میوانه‌کانم ئاماده‌ بکات هه‌تا فێری دروستکردنی ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌ی نه‌که‌ن من نامه‌وێته‌وه‌. باوکی کچه که‌ش به‌ دانایی و ژیرییه‌وه‌ وتی: بۆ ماوه‌ی دوو مانگ کچه‌که‌مان لێره‌ دابنێ، هه‌تا به‌باشی فێری ده‌که‌ین، دواتر وه‌ره‌ بیبه‌ره‌وه‌ بۆ ماڵی خۆت، کچه‌ش ماوه‌ی دوو مانگ له‌م...

بەسەرھاتێکی ناخ ھەژێن

 بەسەرهاتێکی ناخ هەژێن  بیخوێنەرەوە مەڵێ زۆرە دەرس وپەندی زۆر لێ وەردەگری بەئیزنی خوا  ژن و پیاوێک لەگەڵ دایکی کوڕەکە  ئێوارەیەو  لەسەر سفرە دانیشتبون خەریکی خواردن بون  ژنەکە بە بێتاقەتی و بێ ئەوەی هیچ بڵێت  هەڵساو سفرەکەی جێهێشت  کوڕەکە بەدوای داڕۆیشت   گیانە بۆ هەڵسای هیچ بوە بۆ نانت نەخوارد. ژنەکەی گوتی بەڕاستی ناتوانم دڵم تێكهەڵدێ کاتێ ئەم دەستانەی دایکت دەبینم بەڕاستی لێم مەگرە نانم بۆ ناخورێ لەسەر  یەك سفرەو سینی نان بخۆین باخواردنی  بۆ جیاکەینەوە . کوڕەکە گوتی  ئەها ئەوەیە بێ تاقەتی کردوی  دەی باشە گیانە  نانی بۆ جیادەکەینەوە گەر کێشەکە دەستە ڵۆجاویەکان و چورچ بوەکانی دایکم بێ  بەس دەترسم بەمەش ئاسودە نەبی و دڵگرانی ئەوەبی کە لە ماڵێك لەگەڵمان دەژیت .گەر دڵگرانی ئەوەشی پێم بڵێ تا چارەیەکی لێ بکەین . ژنەکە  بەڵێ  بەڕاستی دڵگرانی ئەوەشم منیش دەمەوێ حوربم ئازاد بم ئاسودە بم . کوڕەکە باشە  خۆت دەزانی  گیانە دایکم لە من زیاتر کەسی نیە چی لێ بکەین باشە . ژنەکە  زۆر ئاسانە بیبە خانەی بەس...

ژنی باش

 ژنی باش  کابرایەك کە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە بێ ئەوەی ژنەکەی ئاگادار بکاتەوە میوانێکی بۆ نانی نیوەڕۆ لەگەڵ خۆی بردەوە . ژنەکەی بەتوڕەییەوە بانگی مێردەکەی کرد بۆ مەتبەخ و بەدەنگێکی بەرز کردیە هاتوهاوار و میوانەکەش گوێی لەدەنگیان بوو 😡 من چەند جار پێمووتی میوان لەگەڵ خۆتدا مەهێنەوە و چەندجاریش پێمووتی کەملت دەشکێنی دێیەوە تەلەفۆنم ڵۆبکە بزانە چیمان پێویستە لەماڵەوە ؟ ئەی بڕیار نەبوو ئەمڕۆ بمانبەیتە دەرەوە ؟ ئەگەر دایکت یان خوشکەکەت تەلەفۆنت بۆ بکەن بۆئەوەی بیانبەیتە دەرەوە وەکو صاڕوخ دەڕۆیشتی 😡 ئێستاش تاقەتم نیە نەك خواردن ئامادە بکەم بەڵکو چایەش ئامادە ناکەم 😡 پێم ناڵێی بەچ عەقڵێك ئەو کابرایەت هێناوەتە ماڵەکەمان ؟ پیاوەکەش ووتی : واللە ئەو پیاوە بەنیازە هەفتەی داهاتوو داخوازی خوشکەکەت بکات ئینجا هاتبوو پرسیاری ماڵی باوکت و خوشکەکەت لەمن بکات ،  منیش پێمووت فەررموو بابڕۆینە ماڵی ئێمە بۆئەوەی حاڵی من بەدەست کچی ئەوماڵە بەچاوی خۆت ببینی ئینجا بڕیاری ئەوەبده کە کچەکەیان بخوازیت ...!!!!!

برادەرێک گێڕایەوە

 برادەرێک گێڕایاوە ووتی کاکە جارێکیان لە زانکۆ دوو سێ کچ تەکلیفیان لێ کردم بۆ نان خواردن بۆ دەروەی زانکۆ، ووتی منیش ووتم با کوڕێک لەگەڵ خۆما بەرم بە تەنها ناخۆشە ووتی وەڵا کاکە ڕۆشتین بۆ ڕەند گەلەری  جا ووتی کچەکان کچە دەوڵەمەنوو لەوانە بوون کە بەیانیان بۆ مۆسیقا خەبەریان ئەکەنەوە ووی چووین بۆ ڕەند گەلەری  ووتی وەڵا منیش سەیری مینۆکەم کرد، سێرەکەم هەمووی بە ئینگلیزی نوسراوە ئیتر ووتی کاپتنەکە هات  ووتی فەرموو چی ئەخۆن. دانەیەکیان ووتی من پاستایەکم بۆ بێنە وەکو جارەکانی پێشوو دانەیەکی تریشیان ووتی منیش پاستایەکە وەک جارەکانێ پێشوو بەس با تۆزێ سنگی زیاتر بێت ئەیووت دیارە بوو وەکۆ کۆتری زاجل جەڵدی ئەوێ بوون ، بۆیە ئەیان ووت وەک جارەکانی پێشتر ووتی وەڵا بەو کوڕەی برادەرم ووت  ئەرێ پاستا چی ئەسحاوەکە  ووتی وەڵا ئەوەنە ئەزانم شلە برنجە ئیتر نازانم چۆن چۆنیینە  ووتی منیش بە موسەیتەری ووتم کاکە پاستایەکیش بۆ من بێنە. ووتی وەڵا چاوەڕێ بووین پاستا بێت  ووتی وەڵا گارسۆنەکە قاپێکی هێنا بڕێ سنگ و مەعکەرۆنی و ئەو شتانەی تیابوو  ووتی منیش نەمزانی ئەمە پاستا...

کەسانی دەستپاک

له‌زه‌مانى كۆندا  له‌ديمه‌شقى سوريا بازارێك هه‌بوو  پێى ده‌گوترا بازارى مدحت باشا يان بازاره‌ درێژه‌كه‌ ئه‌وكاته‌ نه‌ريت  وابوو هه‌موو ئه‌مانه‌تێك له‌ماڵ وئاڵتون له‌يه‌كه‌م  دووكانى ئه‌وبازاره‌ داده‌نرا و خاوه‌نه‌كه‌ى  ئه‌م شوێنه‌ى به‌جى ده‌هێشت و ده‌رۆيشت بۆ حه‌ج كاتێكيش ده‌گه‌رايه‌وه‌  ئه‌مانه‌ته‌كه‌ى خۆى وه‌رده‌گرته‌وه‌و ده‌گه‌رايه‌وه‌ بۆووڵاتى خۆى  ....... له‌يه‌كێ  له‌ڕۆژه‌كان پياوێك له‌ده‌ره‌وه‌ى ديمه‌شق  هات وه‌ بوخچه‌يه‌كى سورى پێ بوو له‌لاى يه‌كێك له‌ دوكانه‌كان وه‌ستاوئه‌م بوخچه‌ سوركه‌ى دايه‌ خاوه‌نى دوكانه‌كه  و داواى لێكرد لاى خۆى دايبنێت به‌ئه‌مانه‌ت تاوه‌كوله‌حه‌ج ده‌گه‌رێته‌وه‌ .    خاوه‌ن دوكانه‌كه‌ پاش دڵنيا بوونى له‌بڕى پاره‌كه‌ كه‌ٍسێ هه‌زار درهه‌مه‌ وه‌زانيارى له‌پياوه‌كه‌ وه‌رگرت و رۆيشت بۆ ماڵي خوا به‌نيازى به‌جێ هێنانى حه‌ج. پاش چه‌ند مانگێك پياوه‌كه‌ گه‌رايه‌وه‌و چوه‌ ناو دوكانه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌ى نه‌بينى كاتێك هه‌واڵى پرسي كرێكاره‌كانى ووتيان له‌ماڵه‌وه‌يه‌ به‌م زوانه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ وه‌كاتێك گه‌رايه‌وه...