چیرۆکی کچێک
من کچێک بووم تەمەنم 20 ساڵ بوو لە 2009 باوکم مرد فەراغێکی گەورە لە ژیانم دروست بوو بڕواکەن بێ باوکی زۆر ناخۆشە تەنها بێ باوکەکان هەستی پێ ئەکەن
لە دوای ئەوە من خۆم مەژغوڵ کرد بە ئینتەرنێتەوە
ئینتەرنێت کەناری ئەو گۆمە بوو کە چارەنوسی ژیانم تیای خنکا ویستم خۆم مەژغوڵکەم و خەمەکانی ژیانم بیرچێتەوە بێ ئاگا لەوەی پەڕەی کەسێتیم ئەبێ بە غەڵوز
من چوزانم خەڵک هێندە بێ ویژدانە؟ ئەوکات نەمەزانی پیاو تەنها بەدوای لەشی ئافرەتەوەیە ئەوکات وامەزانی گوڵە برینارەکانی باغێک دەس لە ملی ئازارەکانی یەک ئەکەن
دوای ماوەیەک لە ڕێگەی فەیسبووکەوە کوڕێکم ناسی زۆر ئاسای بووین تەنها هاوڕێ بووین زۆرجار کە شتێکم نەزانیایە فێری ئەکردم زۆری شت فێر کردم و خەڵکی پێ ناساندم بڕواکەن پێی ئەوتم سیقە بە کوڕی فەیسبووک مەکە تەنانەت براکەشت یانی زۆر خۆی بە چاک نیشان ئەیام زۆر خۆی لێ نزیک ئەکردمەوە ئەو لە حەسار بوو ئەیوت نزیکی هەولێرە جا تا ئێستەش نەمزانی ڕاستەکا یان درۆ
ئەمکوڕە خۆی کرد بە هاوڕێی گیانی بە گیانیم بڕواکەن مەڵێن گێل بووە بەڵام ئەم بە فێڵ و تەڵەکە وای ئەکرد کە بچێتە دڵمەوە نەمەزانی کۆمپیوتەرەکەمی هاک کردووە یاخود توانیویەتی دەستی بگا بە کۆمەڵێک ڕەسمی ناوی کە ڕەسمی خۆم و عائیلەکم بوون ئەم کوڕە کێشەیەکی بۆ دروست کردم چوو بە فەیسبوکو ناوێکی تر نامەی بۆ ناردم بێ سڵاو کردن ڕەسمەکەی خۆم بوو ئەیوت تۆ ڕسوا دەکەم و بڵاوی دەکەمەوە منیش نەمەزانی ئەم کوڕەیە کە ناوی ڕێبازە یەکێک بوو تەنانەت دەستو خەتیشی جیاواز بوو خۆم چەنم ئازار هەبوو ئەوەنەیتر ئازاری یام ئاخر ئێمە خەڵک ئەمانناسێ ئێمە بە عایلەیەکی موتەدەین و ڕێکو پێک ناسراوین ئەویش دەیوت هەزار بوختیانت بۆ دەکەم لەسەر ڕەسمەکانتان منیش وەکو چۆلەکەیەک لە دەستی مرۆڤێکی دڕندەیا لێی ئەپاڕامەوە وا نەکا لە پێناو خوا لە پێناو مرۆڤایەتی !!! ئەگریام لە پڕ شتێک هات بە مێشکما خێرا نامەم بۆ سیقە پێکراو ترین کوڕ نارد کە ڕێبازە ئەوەی ساڵێکە هاوڕێین و خۆی بە پاک ناساندووە و ئەویش خۆی وا دەرخست ئاگای لێ نیە و زۆری خەفەت خواردووە لەوەی وام بەسەرهاتووە وتی من بۆتی چارە دەکەم ئێ من چوزانم هەردوو فەیسبوکەکە خۆی بووە ئەیوت خەمت نەبێ من دوکانێک شک ئەبەم ئەم کارانە چارەسەر ئەکا بۆ شەوەکەی وتی تەواو شوێن و ناونیشانیم زانی و ژمارەکەیم لایە وتم توخوا بەڕاستە؟ زۆر مەمنونی تۆم ژمارەکەی خۆیم لێ ستاند و تێلم بۆ کرد بە گریانەوە زۆر سوپاسیم کرد وتم ژمارەکەیم بەرێ ئەییەم بە دادگا وتی نابێ چارەسەری ترم بۆ دۆزیویتەوە لەگەڵ ئەو کوڕەیا قسەم کردووە و زۆر پەشیمان بووەتەوە و منیش هەڕەشەم لێ کردووە بەو فەیسەی کە هەڕەشەی ئەکرد داوای لێ بوردنی کرد منیش وتم تۆ ئەیەین بە دادگا بێ ئاگا لەوەی ئەم کوڕە گورگە و لە پێستی مەڕایە بەهەرحاڵ پێی وتم هەرسێکمان کۆ ئەبینەوەو بزانین ئەم کوڕە چۆن ئەو ڕەسمانەی دەستکەوتووە و کێ ناڵێ هی دیکەش لای خەڵک نییە؟!کە وای وت هەر تاسان قسەم بۆ ناکرا ڕۆژێکی دانا و منیش ڕازی بووم کە بێت بە شوێنما و بچین بۆ هەولێر بۆ لای کاتێک کە بۆ بەیانیەکەی هات و سەیارەی خۆی پێ بوو و یەکەم جاریشم بوو بیبینم بەراستی دەموو چاوی زۆر جێی گومان بوو زۆر لێیەترسام ئیتر سواری سەیارەکەی بووم بەترسێکی زۆرەوە و بەڕێکەوت بۆ هەوڵێر ئاخ دەردەسەریەکەی من لێرەوە سەری هەڵدا شاڵا بمردمایە و نەچوومایە لەگەڵیا !!!! نەمەزانی هەر ئەم کوڕە کێشەی بۆناومەتەوەو هەر خۆشیەتی ئەیەوێ چارەسەری بکا!!. بەشی ۱ تکایە بەچەن کۆمێنتێ یارمەتی دەرمان بن
Comments
Post a Comment