کاسێتێکی ڤیدیۆیی ژیانی لێ تاڵ کردم
كتێبی كوردی
كاسێتێكى ڤیدۆیى ژیانى لێ تاڵ كردم
ـ❀✿❁✾✾❁✿❀ـ
خوشكی موسڵمان ئه‌مه چیرۆك و سه‌رگوزه‌شته‌ی یه‌كێكه له‌و ئافره‌تانه‌ی كه نێچیر و قوربانی ئه‌م جۆره هاوڕێتی و په‌یمانه سۆزدارییه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه ، كه به هه‌موو توانایه‌وه ده‌نگ هه‌ڵ ده‌بڕێ و هاوڕه‌گه‌زه‌كانی خۆی ئاگادار ئه‌كاته‌وه له په‌یمانی پڕ درۆی كوڕان .
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو ئه‌و به سه‌رهات و تاوانانه‌ی كه تووشی خۆی بووه ، تووشی یه‌كێكی تر بێ و دوا ڕۆژی وه‌كو ئه‌م بسووتێ ، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه چیرۆك و به‌سه‌رهاتی خۆیمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه و ئه‌ڵێ
ڕۆژێك له ڕۆژه‌كانی ساڵی خوێندنم بوو له ده‌روازه‌ی زانكۆ هاتمه ده‌ره‌وه بینیم كوڕێك له به‌ر ده‌رگای زانكۆ ، به‌رامبه‌رم ڕاوه‌ستاوه ئه‌م كوڕه ڕوخسارێكی ڕێك و پێك و جل و به‌رگێكی پاك و جوانی له به‌ردابوو ، به چه‌شنێك سه‌یری ده‌كردم وه‌ك بڵێ ی ده‌مناسی ، به‌ڵام من هیچ بایه‌خێكم پێ نه‌دا ، پاشان دوام كه‌وت و ده‌ستی كرده قسه وه‌شاندن به‌ده‌نگێكی نزم و له سه‌رخۆ به چه‌ند ووشه‌یه‌كی مناڵانه و تازه پێ گه‌یشتوانه له دوامه‌وه قسه‌ی ده‌وه‌شاند وه‌ك ( ئه‌ی جوانكیله من ته‌نها تۆ شك ئه‌به‌م !! ئه‌مه‌وی ببی به هاوسه‌رم !! ده‌تخوازم !! من چاودێریت ده‌كه‌م ڕه‌فتار و ڕه‌وشتی تۆ شاره‌زابووم !! ) . منیش له ئه‌نجامی ئه‌م ڕه‌فتاره مناڵانه‌ی كوڕه ، و ئه‌م قسه هیچانه‌ی به‌په‌له كه‌وتمه‌ڕی ، بـــه چه‌شنێك ده‌ڕۆیشتم لـــه كاتی ڕێكردندا قــاچه‌كانم بــه یه‌كدا ده‌چــوون و ( چین چین یان چۆڕ چۆڕ ) ئاره‌ق به نێو چه‌وانمه‌وه دا ده‌چۆڕا ، چونكه یه‌كه‌م جارم بوو تووشی ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه‌بم ، به هه‌رچه‌شنێك بێت به ماندوو بونێكی زۆر و دڵه خورپه‌وه گه‌شتمه ماڵه‌وه ، ته‌نها بیرم له‌م به‌سه‌رهاته‌ی ئه‌مڕۆم ده‌كرده‌وه ، ئه‌و شه‌وه‌ش له‌ترس و دڵه‌ڕاوكێدا خه‌و له چاوانم تۆرا و نه‌متوانی بخه‌وم ، ڕۆژی داهاتوو به‌هه‌مان شێوه له كاتی ده‌رچوونم له ده‌روازه‌ی زانكۆ ، بینم لێو به خه‌نده به‌رامبه‌رم ڕاوه‌ستاوه ، به‌م شێوه‌یه ڕاوه‌ستان و ڕێكردن له پاشمه‌وه و قسه وه‌شاندنی مناڵانه ڕۆژ له دوای ڕۆژ درێژه‌ی ده‌كێشا هه‌موو ڕۆژێ ، هه‌موو ئه‌م كردارانه كۆتایی هات به نامه‌یه‌كی بچوك كه له به‌ر ده‌رگای ماڵی ئێمه فڕێی دابوو كه نامه‌كه‌م بینی جاری یه‌كه‌م نه‌متوانی هه‌ڵی گرم ، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت توانیم نامه‌كه هه‌ڵگرم . له‌و ساته‌دا ده‌سته‌كانم له ترسانا هه‌ڵده‌له‌رزین ده‌سته‌كانم له ترسانا بوو بوونه ده‌ستی ئافره‌تێكی به ساڵا چوو كه نه‌توانێ پارچه كاغه‌زێك هه‌ڵگرێ و ده‌ستی بله‌رزێ . نامه‌كه‌م كرده‌وه‌و خوێندمه‌وه پڕبوو له ووشه‌ی ( سۆز !! ) و ( ئه‌وین داری !!! ) و داوای لێبوردن كردن به‌هۆی ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی كه ڕۆژانه ئه‌نجامی داوه ، و بوونه‌ته هۆی بێزاركردنی من ، و وه‌ڕه‌ز بوونم .
پارچه كاغه‌زه‌كه‌م دڕاند و پاش چه‌ند ساتێك زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌كه لیی دا هه‌ڵمگرت ، هه‌مان ئه‌و كوڕه‌ی هه‌موو ڕۆژێ به ووشه‌ی سۆزداری دوام ئه‌كه‌وێ وا ئێستا له ته‌له‌فۆندا پێم ئه‌ڵێ نامه‌كه‌ت خوێنده‌وه یان نه‌ت خوێنده‌وه پێم ووت ئه‌گه‌ر ماڵه‌وه‌مان ، یان كه‌سوكاره‌كه‌م ئاگادار كه‌مه‌وه ئه‌و جا وای به حاڵت ، له پاش یه‌ك سه‌عات جارێكی تر ته‌له‌فۆنی كرده‌وه ، و هه‌وڵی ئه‌وه بوو كه خۆی خۆشه‌ویست كات له‌لام ، به‌وه‌ی كه مه‌به‌سته‌كانی پاك !! و بێگه‌ردن !!! و دوورن له درۆ و فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن !!!! و ئه‌یه‌وێ جێگربێ و ژن بهێنێ !!! وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و كۆشكێكم بۆ دروست ده‌كات !!! و هه‌موو ئاواته‌كانم دێنێته‌دی !!! وه له هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆی به ته‌نها ماوه‌ته‌وه وه... وه... وه... هتد ، له‌و كاته‌دا به‌رامبه‌ر به‌م كوڕه منیش دڵم نه‌رم بوو جۆرێك له به‌زه‌یی هاتنه‌وه و خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر به‌و كوڕه له دڵما دروست بوو ، وام لێهات نامه‌م بۆ ده‌نووسی هه‌موو ساتێك چاوه‌ڕوانی ته‌له‌فون كردنی كوڕه بووم .
پاش ئه‌وه‌ی له كاتی ده‌رچوونم له زانكۆ چاوم بۆ كوڕه ده‌گێڕا !!! به‌ڵكو چاوم پێ بكه‌وێ و بیبینم به‌ڵام بێ هوده بوو ، كه‌چی ڕۆژێكیان كه له زانكۆ هاتمه ده‌ره‌وه ، بینیم به‌رامبه‌رم ڕاوه‌ستاوه ، به‌و بینینه وه‌خت بوو له خۆشیانا بفڕ‌م !!!! پاشان وای لێهات له‌گه‌ڵیا به سه‌یاره‌كه‌ی ده‌ر ئه‌چووم بۆ پیاسه‌كردن و هه‌موو كون و كه‌له‌به‌ری ئه‌م شاره ده‌گه‌ڕاین ، كه له‌گه‌ڵیا ده‌بووم وام هه‌ست ده‌كرد كه توانای بیر كردنه‌وه‌م نه‌ماوه وه‌ك بڵێی مێشكی له جه‌سته‌م ده‌رهێنابێ ، باوه‌ڕم به قسه‌كانی ده‌هێنا و متمانه‌م پێ ی بوو !! به تایبه‌تی كاتێك ده‌یووت تۆ ته‌نها هی منی !!! و له دوا ڕۆژ دا له یه‌ك ماڵدا ده‌ژین له یه‌ك خانوو دا ژیان به سه‌ر ئه‌به‌ین !!! كاتێك كه ده‌یوت تۆ شازاده جوانه‌كه‌ی منی وه‌خت بوو له خۆشیانا بفڕ‌م !!! وه ئه‌و كاتانه‌ی ووشه‌ی سۆزداریم لی ده‌بیست وام هه‌ست ده‌كرد له خۆشییه‌ك دا ده‌ژیم جگه له من كه‌سی تر نییه‌تی ، به‌ڵام له یه‌كێك له ڕۆژه‌كاندا چ ڕۆژێك بوو ڕۆژێكی ڕه‌ش ، هه‌موو ژیانی تێكشكاندم ئاره‌زوه‌كانی له بیر بردمه‌وه خۆشترین ڕۆژه‌كانی ژیانم بیر چووه‌وه ، و دوا ڕۆژی سوتاندم ، ڕۆژێك بوو به‌ره‌و چه‌شتنی تالڕ ترین ئازار ڕاپێچی كردم ، له پێش چاوی هه‌موو خه‌ڵكی شه‌ره‌فی شكاندم و قیزه‌ونی كردم .
كه ئه‌م هه‌ڵوێست و ووشه ناشایستانه‌م له‌م كوڕه‌وه بیست به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به خۆم بكه‌م ده‌ستم به‌رز بووه‌وه ، و زلله‌یه‌كم له ڕومه‌تی دا ، به چه‌شنێك لێم‌دا وه‌خت بوو بروسكه له چاوانییه‌وه ده‌رپه‌ڕێ .
پاشان پێم ووت وام زانی بانگت كردووم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه ڕاست كه‌یته‌وه كه كردوته ، به‌ڵام به چه‌شنێك بینیتم زۆر جیاواز له‌وه‌ی كه من بیرم لی ده‌كرده‌وه ، به چه‌شنێك ئه‌تبینم پیاوێكیت نه ڕه‌وشتت هه‌یه نه ئه‌ده‌ب ، له پیسیشدا هیچ شتێك هاوشانت نییه . به‌ده‌م گریانه‌وه به په‌له له سه‌یاره‌كه‌ی دابه‌زیم .
پێی ووتم به یارمه‌تیت تۆزێك ڕاوه‌سته . بینیم شریتێكی ڤیدیۆی به په‌نجه‌كانی ده‌ستیا هه‌ڵواسیوه و پیشانی منی ئه‌دا ، به ده‌نگێكی به‌رز ووتی به‌م شریته هه‌موو ژیانت تێك و پێك ده‌شكێنم .
پێم ووت جا چی له ناو ئه‌و شریته دایه ؟
ووتی وه‌ره له‌گه‌ڵما بۆ ئه‌وه‌ی به چاوی خۆت بیبینی چی له ناو ئه‌م شریته دایه .
بۆ ئه‌وه‌ی بزانم چی له ناو شریتی ڤیدیۆكه دایه له‌گه‌ڵیا ڕۆیشتم كه شریته‌كه‌ی لی دا بینیم هه‌موو ئه‌و تاوان و كرداره ناشایستانه‌ی كه له نێوانماندا به ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه به كامێرای ڤیدیۆ گرتوویه‌تی ، به ته‌واوی چیمان كردبوو ئێستا له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن به چاوی خۆم ده‌یبینم .
پێم ووت ئه‌وه چ كارێكه كردووته هه‌ی بێ شه‌ره‌ف هه‌ی بێ ڕه‌وشت .
ووتی كامێرای شاراوه‌مان له سه‌ر بووه هه‌موو جوڵه و چركه‌یه‌كی نێوانمانی وێنه گرتووه‌و وا له ناو ئه‌م شریته دایه . ئه‌م شریته‌ش باشترین چه‌كێكه بۆ من ، بۆ ئه‌وه‌ی بتخه‌مه ژێر فه‌رمانه‌كانی خۆم و به پێی فه‌رمانی من هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ی ، ده‌نا به‌م شریته تێكت ده‌شكێنم و دوا ڕۆژیشت ده‌سوتێنم .
منیش ده‌ستم كرده گریان و هاوار كردن چونكه كێشه‌كه به ته‌نها كێشه‌ی من نه‌بوو به‌ڵكو كێشه‌ی هه‌موو كه‌س و كاره‌كانمه به تایبه‌تی ماڵوه‌مان .
به‌ڵام ووتی هه‌رگیز ... لــــه ئه‌نجامدا بووم به دیلی ژێر ده‌ستی ئه‌م كوڕه . ئه‌م كوڕه‌ش به ئاره‌زووی خۆی چۆنی بوویستایه له پیاوێكه‌وه ده‌یگواستمه‌وه بۆ ژێر ده‌ستی پیاوێكی تر و له گه‌نجێكه‌وه بۆ گه‌نجێكی تر به‌م شێوه‌یه ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستی به من ده‌كرد ، و پاره‌ی له سه‌رم وه‌ر ده‌گرت . به هه‌ر حالڕ ئه‌م كوڕه منی كرده سه‌رچاوه‌ی پاره ده‌ركردنی خۆی ، و ڕازی كردنی گه‌نجه شه‌هووه‌ت بازه‌كان ، نه‌شم ده‌وێرا هیچ بڵێم ، كه‌وتمه نێو ژیانی له‌ش فرۆشه‌كان و به یه‌كجاری ماڵ‌ئاوایم كرد له ژیانی پاكی و بێگه‌ردی .
تا ئه‌و ساته وه‌خته‌ش كه‌س و كاره‌كه‌م ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕه‌فتار و كردارانه‌ی من هیچیان نه‌ده‌زانی ، چونكه متمانه‌یان پێم بوو !!! به‌ڵام شریته‌كه‌ش به نێو گه‌نجه‌كاندا بڵاو بووه وه . یه‌كێك له‌و كوڕانه‌ی كه شریته‌كه‌ی كه‌وته ده‌ست ئامۆزاكه‌م ( كوڕی مامم ) بوو ، به‌م شێوه‌یه‌ش ڕوداو و كێشه‌كه‌م ئاشكرا بوو ، باوكم زانی و كه‌س و كاره‌كه‌م به‌م به‌زمه‌ی منیان زانی ، وه ئابڕو چونه‌كه‌ش بڵاو بووه‌وه و گه‌یشته زۆربه‌ی شوێنه‌كانی شار ، ماڵه‌وه و كه‌س و كاره‌كه‌م به‌م كاره‌ی من له‌كه‌دار بوون . منیش بۆ پاراستنی گیانی خۆم هه‌ڵهاتم و خۆم له چاو وون كرد پاشان كه زانیم باوك و خوشكه‌كانم له شه‌رما ماڵیان به‌جێ هێشتووه و هه‌ڵهاتوون بۆ وڵاتێكی تر .
وەرگیراوە لە ئەکاونتی
بەرەو لوتکە و تەقوا
Comments
Post a Comment