ھاوسەرگیری و پیاوی مەرد

 کوڕێک هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ کچێکدا کرد، کچه‌که‌ ته‌مه‌نی زۆر منداڵ بوو، ڕۆژێکیان کۆمه‌ڵێک هاوڕێی کوڕه‌که‌ هاتن بۆ سه‌ردانی هاوڕێکه‌یان، ئه‌ویش به‌گه‌رمی و ڕێزه‌وه‌ به‌خێری هێنان، داوای له‌خێزانه‌که‌ی کرد که‌ گۆشتی مه‌ڕیان بۆ ئاماده‌ بکات و خواردنێکی به‌تامیان بۆ لێبنێت. هاوسه‌ری کوڕه‌که‌ وتی: نازانم گۆشتی مه‌ڕ لێبنێم و خواردنی گه‌وره‌ ئاماده‌ بکه‌م و له‌ماڵی باوکم فێری ئه‌وه‌یان نه‌کردووم، کوڕه‌ی تازه‌ زاوا زۆر دڵگران بوو له‌نه‌زانیی خێزانه‌که‌ی و پێی وت: خۆت کۆبکه‌ره‌وه‌ ، چونکه‌ ده‌تبه‌مه‌وه‌ ماڵی باوکت و چونکه‌ تۆ ناتوانیت وه‌ک هاوسه‌رێکی سه‌رکه‌وتوو ڕه‌فتار بکه‌یت. کاتێک گه‌یشتنه‌وه‌ ماڵی باوکی کچه‌که‌، هاوسه‌ری کچه‌که‌ به‌ خه‌زووری وت : ئه‌وه‌ کچه‌که‌تانه‌ هێناومه‌ته‌وه‌ بۆتان، ناتوانێت خواردنی گۆشتی مه‌ڕ بۆ میوانه‌کانم ئاماده‌ بکات هه‌تا فێری دروستکردنی ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌ی نه‌که‌ن من نامه‌وێته‌وه‌.


باوکی کچه که‌ش به‌ دانایی و ژیرییه‌وه‌ وتی: بۆ ماوه‌ی دوو مانگ کچه‌که‌مان لێره‌ دابنێ، هه‌تا به‌باشی فێری ده‌که‌ین، دواتر وه‌ره‌ بیبه‌ره‌وه‌ بۆ ماڵی خۆت، کچه‌ش ماوه‌ی دوو مانگ له‌ماڵی باوکی مایه‌وه‌. دوای دوو مانگه‌که‌ هاوسه‌ری کچه‌که‌ سه‌ردانی ماڵی خه‌زوری کرد تا بزانێت هاوسه‌ره‌که‌ی فێری لێنانی ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌ بووه‌ یان نا، بۆ ئه‌وه‌ی بیباته‌وه‌ بۆ ماڵی خۆی، باوکی کچه‌که‌ش وتی:ئێستا کچه‌که‌م به‌باشی فێری خواردن دروستکردن بووه‌، هاوسه‌ری کچه‌که‌ش وتی: زۆرباشه‌،ئێستا یارمه‌تیمان بده‌ن ، ئێمه‌ ده‌ڕۆینه‌وه‌ ماڵی خۆمان. به‌ڵام باوکی کچه‌ وتی: پێویسته‌ ئێمه‌ له‌وه‌ دڵنیابین کچه‌که‌مان فێربووه‌ تا به‌چاوی خۆت ببینی، پاشان مه‌ڕێکی زیندووی هێنا و داوای له‌ هاوسه‌ری کچه‌که‌ کرد مه‌ڕه‌که‌ سه‌ر ببڕێت هه‌تا کچه‌که‌یان بۆیان بکات به‌ خواردن، هاوسه‌ری کچه‌که‌ وتی: به‌ڵام من نازانم مه‌ڕ سه‌ر ببڕم ..! باوکی کچه‌که‌ش وتی: باشه‌، بڕۆره‌وه‌ بۆلای خزمه‌کانت، بۆئه‌وه‌ی فێری پیاوه‌تی و بوێری ببیت، ئه‌گه‌ر فێربوویت، وه‌ره‌ کچه‌که‌مان له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌ره‌وه‌ بۆ ماڵی خۆت .

Comments

  1. AM
    دەست خۆش بۆ ئەم بلۆگە جوانانە ھیوام وایە بەردەوام بی دڵنیام تێدا سەردەکەوی ئەمەش ئەرکی ھەموو ئادەمیزادێکە کە بەم شێوەیە شتی بەسوود بلاوبکاتەوە بح خزمەتکردنی خوێنەران و کۆمەلگالەگەل ڕێزی تایبەتی من بۆ جەنابت

    ReplyDelete
  2. AM
    دەست خۆش بۆ ئەم بلۆگە جوانانە ھیوام وایە بەردەوام بی دڵنیام تێدا سەردەکەوی ئەمەش ئەرکی ھەموو ئادەمیزادێکە کە بەم شێوەیە شتی بەسوود بلاوبکاتەوە بح خزمەتکردنی خوێنەران و کۆمەلگالەگەل ڕێزی تایبەتی من بۆ جەنابت

    ReplyDelete

Post a Comment

Popular posts from this blog

ڕەوشت چیە

چیرۆکی مناڵ و باوک

بازرگان و دز