ژنی باش
ژنی باش
کابرایەك کە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە بێ ئەوەی ژنەکەی ئاگادار بکاتەوە میوانێکی بۆ نانی نیوەڕۆ لەگەڵ خۆی بردەوە .
ژنەکەی بەتوڕەییەوە بانگی مێردەکەی کرد بۆ مەتبەخ و بەدەنگێکی بەرز کردیە هاتوهاوار و میوانەکەش گوێی لەدەنگیان بوو 😡
من چەند جار پێمووتی میوان لەگەڵ خۆتدا مەهێنەوە و چەندجاریش پێمووتی کەملت دەشکێنی دێیەوە تەلەفۆنم ڵۆبکە بزانە چیمان پێویستە لەماڵەوە ؟
ئەی بڕیار نەبوو ئەمڕۆ بمانبەیتە دەرەوە ؟
ئەگەر دایکت یان خوشکەکەت تەلەفۆنت بۆ بکەن بۆئەوەی بیانبەیتە دەرەوە وەکو صاڕوخ دەڕۆیشتی 😡
ئێستاش تاقەتم نیە نەك خواردن ئامادە بکەم بەڵکو چایەش ئامادە ناکەم 😡
پێم ناڵێی بەچ عەقڵێك ئەو کابرایەت هێناوەتە ماڵەکەمان ؟
پیاوەکەش ووتی :
واللە ئەو پیاوە بەنیازە هەفتەی داهاتوو داخوازی خوشکەکەت بکات ئینجا هاتبوو پرسیاری ماڵی باوکت و خوشکەکەت لەمن بکات ،
منیش پێمووت فەررموو بابڕۆینە ماڵی ئێمە بۆئەوەی حاڵی من بەدەست کچی ئەوماڵە بەچاوی خۆت ببینی ئینجا بڕیاری ئەوەبده کە کچەکەیان بخوازیت ...!!!!!
Comments
Post a Comment