دکتۆرێک دەگێرێتەوە

 دکتۆرێک دەگێڕێتەوە:

سەیرترین شت کە بینیم لە نۆرینگەی نەخۆشی شەکرە لە نەخۆشخانە لە کویەت نەخۆشێکی تەمەن 60 ساڵی بوو

هەر جارێک مراجعەی کردبام زەردەخەنە لەسەر ڕوخساری بوو و دەیگوت الحمدلله خوایەگیان بۆ نێعمەتی نەخۆشی شەکرە کە پێتداوم.

جارێک لێم پرسی : مامە تۆ زۆر سەیری

یەکەم جارە گوێم لە یەکێک بێت بە نەخۆشی شەکرە بڵێ نێعمەت؟!

ئەویش لە وەڵامدا وتی کوڕم شەکرە نێعمەتە و زیاتریش

وەرە با هۆیەکەیت پێ بڵێم :


خوای گەورە نەخۆشیەکی داوە بە من هیچ ئازارێکی نییە لەکاتێکدا زۆر کەسی تر ‌بەهۆی نەخۆشیانەوە ئازار دەکێشن.


خوای گەورە نەخۆشیەکی داوە بەمن لەکاتێک کە زانستی پزیشکی چارەسەر و دەرمانی بۆ دۆزیوەتەوە زۆر کەس نەخۆشی وایان هەیە کە نە چارەسەر و نە دەرمانیشی هەیە.


خوای گەورە نەخۆشیەکی پێداوم تەنانەت ناوەکەشی شیرینە ، شەکر !


خوای گەورە نەخۆشیەکی پێداوم کە مراجعەی دکتۆرێکی شیرینی وەکو تۆ بکەم .


خوای گەورە نەخۆشیەکی پێداوم کە هەر چوار مانگ جارێک پێویستە بچمە دکتۆر بەو جۆرەش دڵنیا دەبمەوە لە خوێنم لە تەندروستیم بە بەردەوامی.


خوای گەورە نەخۆشیەکی پێداوم کە فێری ئارام گرتن و سوپاسگوزاری خوا بووم بەوجۆرەش خوای گەورە لە خراپی و گوناحەکانم خۆش‌دەبێ بە بێ ماندووبوون.


ئیتر دکتۆرەکە چاوی پڕ بوو لە فرمێسک و وتی : زۆر کتێبم خوێندووەتەوە لەسەر چۆنیەتی پۆزەتیڤ بوونی مرۆڤەکان زۆر خولم بینیوە لەسەر ئەرێنی سوێند بەخوا ئەوە فێر نەبووم کە ئەم پیاوە پیرە بە دوو خولەک فێری کردم ، فیربووم لە هەموو کاتەکان لە هەموو بارودۆخەکان بڵێم


الحمدلله ڕەب العالمين على كل حال

توخوا كه من و بەڕێزيشت له شێکی ساغمان 

هەيه با هەموو بەيانييەک هەستاين له خەو

دوو ڕەكاعات نوێژی خۆرهاتن کەین.

دوایی دەست بەرزكەينەوه بڵێن الحمدالله  سوپاس بۆ تۆ خوایە گیان.

@aren_baneh

@aren_baneh

Comments

Popular posts from this blog

ڕەوشت چیە

چیرۆکی مناڵ و باوک

بازرگان و دز