کێ دایکم دەكڕێت

کێ دایکم دەکڕێت؟!


لە یەکێک لەناوچەکان  دایکێک ژن بۆ کوڕەکەی دەهێنێت ، لەڕۆژی ژن  گواستنەوەکەدا لەکاتی ئاهەنگەکەیاندا، بوکەکە  لەبن گوێی زاواکە چپاندی و ووتی دایکت لەسەر سەکۆیەکە ببە خوارەوە؟! چونکە کەیفم پێناێی!

 زاواکە چوە سەر سەکۆیەکە بە مایکەکە هاواری کرد و ووتی: کێ دایکم دەکڕێت ،کێ دایکم دەکڕێت ؟؟!! سێ جار ئەمەی دووبارە کردەوە، خەڵکەکە سەریان سورما لەم قسەیە!!

 هەموو وەستان وکەس قسەی نەکرد و بێدەنگ بوون، بەڵکو سەرسام بوون بەم ڕەفتارەی زاواکە بەرامبەر بەدایکی.

 ووتی :کەس نەبوو؟؟

پاشان زاواکە دەستی دایکی گرت وماچی کرد و ووتی من دەیکڕم ، هەرلەوێ ئەڵقەی بووکەکەی فڕێدا و طەڵاقی دا ، ئاهەنگەکەیان بەجێ هێشت لەگەڵ دایکی رۆیشتن و چوونەوە ماڵ ...

 چیرۆکەکە لێرەدا کۆتایی نایێ و بەردەوامە، ئەم هەواڵە لەو شارە بڵاوبویەوە، پاش چەندساڵێک پیاوێک هات بۆلایان ووتی: واللە کوڕی باشی وەکو تۆم نەدیوە بۆ دایکی و لەتۆ باشترم دەست ناکەوێ بۆ کچەکەم ،ئەوە کچەکەی خۆم پێشکەش بەتۆ کرد بەبێ هیچ مەسروفاتێک و داواکاریەک.

 

بۆیە خۆشەویست فەرمووی : ((دایکت، دایکت، دایکت ، ئەوجا باوکت ))

بۆیە هەرچەندە لەخزمەت دایک دابیت هەر کەمە و مافت نەداوە ، بۆیە سەلەفی ساڵح  بەدەنگی نزمەوە قسەیان لەگەل دایکیان کردوە .

خوای گەورە دەفەرموێت :(( وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ۚ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا)).

واتا: په‌روه‌ردگاری تۆ بڕیاریداوه که جگه له‌و که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌روه‌ها بڕیاریداوه چاکه‌کاریش بن له‌گه‌ڵ دایك و باوکتاندا، هه‌ر کاتێك یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان به پیری که‌وتنه لای تۆ (ته‌نانه‌ت) ئۆفیان له ده‌ست مه‌که‌و (هه‌رگیز) پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێ و هاواریان به‌سه‌ردا مه‌که‌، به‌رده‌وامیش قسه‌و گفتو گۆت له‌گه‌ڵیاندا با چاك و جوان و به‌جێ بێت.

Comments

Popular posts from this blog

ڕەوشت چیە

چیرۆکی مناڵ و باوک

بازرگان و دز