برادەرێک گێڕایەوە
برادەرێک گێڕایاوە
ووتی کاکە جارێکیان لە زانکۆ دوو سێ کچ تەکلیفیان لێ کردم بۆ نان خواردن بۆ دەروەی زانکۆ، ووتی منیش ووتم با کوڕێک لەگەڵ خۆما بەرم بە تەنها ناخۆشە
ووتی وەڵا کاکە ڕۆشتین بۆ ڕەند گەلەری
جا ووتی کچەکان کچە دەوڵەمەنوو لەوانە بوون
کە بەیانیان بۆ مۆسیقا خەبەریان ئەکەنەوە
ووی چووین بۆ ڕەند گەلەری
ووتی وەڵا منیش سەیری مینۆکەم کرد، سێرەکەم هەمووی بە ئینگلیزی نوسراوە
ئیتر ووتی کاپتنەکە هات
ووتی فەرموو چی ئەخۆن.
دانەیەکیان ووتی من پاستایەکم بۆ بێنە وەکو جارەکانی پێشوو
دانەیەکی تریشیان ووتی منیش پاستایەکە وەک جارەکانێ پێشوو بەس با تۆزێ سنگی زیاتر بێت
ئەیووت دیارە بوو وەکۆ کۆتری زاجل جەڵدی ئەوێ بوون ، بۆیە ئەیان ووت وەک جارەکانی پێشتر
ووتی وەڵا بەو کوڕەی برادەرم ووت ئەرێ پاستا چی ئەسحاوەکە
ووتی وەڵا ئەوەنە ئەزانم شلە برنجە ئیتر نازانم چۆن چۆنیینە
ووتی منیش بە موسەیتەری ووتم کاکە پاستایەکیش بۆ من بێنە.
ووتی وەڵا چاوەڕێ بووین پاستا بێت
ووتی وەڵا گارسۆنەکە قاپێکی هێنا بڕێ سنگ و مەعکەرۆنی و ئەو شتانەی تیابوو
ووتی منیش نەمزانی ئەمە پاستایە
وتی لەخۆما ئەمە سوپە، ووتی ووتومە وەڵا من ئەمە ناخۆم چاوەڕێ خواردنەکەی خۆم ئەکەم
وتی گارسۆنەک ووتی ئەی ئەوە پاستاکەیە خوا ماڵوو ئاواکە
ووتی کاکە کچەکان دایان لە تریقەی پێکەنیی،
ووتی من یەک تەریق بووەوە تاریق بوومەوە
خەریک بوو لە قاتی دووی ڕەند گەلەریەوە خۆم فڕێدەمە خوارەوە
ووتی تا ئەو ساڵەێ زانکۆ تەواو بوو ئەو کچانە کە منیان ئەبینی ئەیان ووت پاستا ناخۆی.
وەرگیراوە
Comments
Post a Comment