دکتۆرێک دەیگێرێتەوە
دکتۆرێک دەگێڕێتەوە:
سەیرترین شت کە بینیم لە نۆرینگەی نەخۆشی شەکرە لە نەخۆشخانە لە کویەت نەخۆشێکی تەمەن 60 ساڵی بوو
هەر جارێک مراجعەی کردبام زەردەخەنە لەسەر ڕوخساری بوو و دەیگوت الحمدلله خوایەگیان بۆ نێعمەتی نەخۆشی شەکرە کە پێتداوم.
جارێک لێم پرسی : مامە تۆ زۆر سەیری
یەکەم جارە گوێم لە یەکێک بێت بە نەخۆشی شەکرە بڵێ نێعمەت؟!
ئەویش لە وەڵامدا وتی کوڕم شەکرە نێعمەتە و زیاتریش
وەرە با هۆیەکەیت پێ بڵێم :
خوای گەورە نەخۆشیەکی داوە بە من هیچ ئازارێکی نییە لەکاتێکدا زۆر کەسی تر بەهۆی نەخۆشیانەوە ئازار دەکێشن.
خوای گەورە نەخۆشیەکی داوە بەمن لەکاتێک کە زانستی پزیشکی چارەسەر و دەرمانی بۆ دۆزیوەتەوە زۆر کەس نەخۆشی وایان هەیە کە نە چارەسەر و نە دەرمانیشی هەیە.
خوای گەورە نەخۆشیەکی پێداوم تەنانەت ناوەکەشی شیرینە ، شەکر !
خوای گەورە نەخۆشیەکی پێداوم کە مراجعەی دکتۆرێکی شیرینی وەکو تۆ بکەم .
خوای گەورە نەخۆشیەکی پێداوم کە هەر چوار مانگ جارێک پێویستە بچمە دکتۆر بەو جۆرەش دڵنیا دەبمەوە لە خوێنم لە تەندروستیم بە بەردەوامی.
خوای گەورە نەخۆشیەکی پێداوم کە فێری ئارام گرتن و سوپاسگوزاری خوا بووم بەوجۆرەش خوای گەورە لە خراپی و گوناحەکانم خۆشدەبێ بە بێ ماندووبوون.
ئیتر دکتۆرەکە چاوی پڕ بوو لە فرمێسک و وتی : زۆر کتێبم خوێندووەتەوە لەسەر چۆنیەتی پۆزەتیڤ بوونی مرۆڤەکان زۆر خولم بینیوە لەسەر ئەرێنی سوێند بەخوا ئەوە فێر نەبووم کە ئەم پیاوە پیرە بە دوو خولەک فێری کردم ، فیربووم لە هەموو کاتەکان لە هەموو بارودۆخەکان بڵێم
الحمدلله ڕەب العالمين على كل حال
توخوا كه من و بەڕێزيشت له شێکی ساغمان
هەيه با هەموو بەيانييەک هەستاين له خەو
دوو ڕەكاعات نوێژی خۆرهاتن کەین.
دوایی دەست بەرزكەينەوه بڵێن الحمدالله سوپاس بۆ تۆ خوایە گیان.
وەرگیراوە لەئەکاونتی
چاو سەوز گیان
Comments
Post a Comment