کەسانی دەستپاک
له‌زه‌مانى كۆندا له‌ديمه‌شقى سوريا بازارێك هه‌بوو پێى ده‌گوترا بازارى مدحت باشا يان بازاره درێژه‌كه ئه‌وكاته نه‌ريت وابوو هه‌موو ئه‌مانه‌تێك له‌ماڵ وئاڵتون له‌يه‌كه‌م دووكانى ئه‌وبازاره داده‌نرا و خاوه‌نه‌كه‌ى ئه‌م شوێنه‌ى به‌جى ده‌هێشت و ده‌رۆيشت بۆ حه‌ج كاتێكيش ده‌گه‌رايه‌وه ئه‌مانه‌ته‌كه‌ى خۆى وه‌رده‌گرته‌وه‌و ده‌گه‌رايه‌وه بۆووڵاتى خۆى .......
له‌يه‌كێ له‌ڕۆژه‌كان پياوێك له‌ده‌ره‌وه‌ى ديمه‌شق هات وه بوخچه‌يه‌كى سورى پێ بوو له‌لاى يه‌كێك له دوكانه‌كان وه‌ستاوئه‌م بوخچه سوركه‌ى دايه خاوه‌نى دوكانه‌كه و داواى لێ‌كرد لاى خۆى دايبنێت به‌ئه‌مانه‌ت تاوه‌كوله‌حه‌ج ده‌گه‌رێته‌وه .
خاوه‌ن دوكانه‌كه پاش دڵنيا بوونى له‌بڕى پاره‌كه كه‌ٍسێ هه‌زار درهه‌مه وه‌زانيارى له‌پياوه‌كه وه‌رگرت و رۆيشت بۆ ماڵي خوا به‌نيازى به‌جێ هێنانى حه‌ج.
پاش چه‌ند مانگێك پياوه‌كه گه‌رايه‌وه‌و چوه ناو دوكانه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌ى نه‌بينى كاتێك هه‌واڵى پرسي كرێكاره‌كانى ووتيان له‌ماڵه‌وه‌يه به‌م زوانه ده‌گه‌رێته‌وه وه‌كاتێك گه‌رايه‌وه پياوه‌كه داواى ئه‌مانته‌كه‌ى لێ كرده‌وه.
پرسيارى كرد : چه‌ندت داناوه‌لامان .....؟؟؟
له‌وه‌ڵامدا ووتى : سێ هه‌زار درهه‌م .... ؟؟؟؟
پرسيارى كرد : ناوت چيه ..... ؟؟؟؟
له‌وه‌ڵامدا ووتى : ناوم فڵانه ناياته‌وه يادت ❔
پرسيارى كرد : له‌چى ڕۆژێكدابوو..... ؟؟؟
له‌وه‌ڵامدا ووتى : فڵان ڕۆژبوو پياوه‌كه له‌م پرسيارانه سه‌رسام بوو .......
پرسيارى كرد : ره‌نگى ئه‌و بوخچه‌يه چۆن بوو كه‌پاره‌كه‌تى تێدابوو...... ؟؟؟؟
له‌وه‌ڵامدا ووتى : بوخچه‌يه‌كى سوور بوو ......
پێى ووت : تۆزێك دابنيشه وه‌فه‌رمانى كرد خواردنى بۆ ئاماده‌بكه‌ن ومۆڵه‌تى لێخواست بۆماوه‌يه‌كى كه‌م كارێكى گرنگم هه‌يه زوو ده‌گه ڕێمه‌وه..
پياوه‌كه ماوه‌يه‌ك چاوه‌روانى بوو زۆرى نه‌خاياند كه‌دووكاند اره‌كه گه‌رايه وه‌وبوخچه سووره‌كه‌ى به‌ده‌سته‌وه بوووه‌سێ هه‌زار درهه‌مه‌كه‌ي تێدابوو پياوه‌كه پاره‌كه‌ى ژماردو دڵنيابووكه ته‌واوه‌و به‌دووكانداره‌كه‌ى ووت خواپاداشتى خێرت بداته‌وه..
كاتێك به‌ناو بازاره‌كه‌دا ده‌ڕۆيشت شتێكى سه‌يرى بينى نزيك بوويه‌وه تاوه‌كو دڵنيابێت وه چووه ناو دوكانێكى تره‌وه وه كوتووپر بينى ئه‌م دوكانه بووه ئامانته‌كه‌ى لێداناوه ..... !!!!
به‌خاوه‌نى دوكانه‌كه ى ووت السلام عليكم ......
خاوه‌ن دووكانه‌كه وه‌ڵامى دايه‌وه وعليكم السلام و رحمة الله ......
خواى گه‌وره حه‌جه‌كه‌ت لێ قبوڵ بكات سوپاس بۆخوا كه‌به‌سه‌لامه‌تى گه‌رايته‌وه.......
ئه‌مه‌ش ئه‌مانته‌كه‌ته براكه‌م وه‌بوخچه سوره‌كه‌ى بۆگێرايه‌وه كه سێ هه‌زار درهه‌مه‌كه‌ى تێدابوو.....
پياوه‌كه به‌مه‌ى كه‌رويدا سه‌رى سورما و باسكه‌ى بۆگێرايه‌وه ...
كه‌چۆن به‌هه‌ڵه چۆته ناودوكانێكى ترپاره‌كه‌ى داوه‌تێ و هيچ گومانێكى له‌ووته‌كانى نه‌بووه ......؟؟؟
ڕۆيشتن بۆلاى كابراى دووكاندارپرسيارى ئه‌وه‌يان لێ‌كرد چۆن پاره‌ت پێداوه كاتێك ئه‌وهيچ پاره‌يه‌كى به‌ئه‌مانه‌ت لاى تۆ دانه‌ناوه.....؟؟؟
پێى گوتن :
سوێن به‌و خوايه‌ي كه‌تاك وته‌نهايه من نه‌م ناسي وهه‌رله بيريشم نه‌بوه كاپاره‌ى به‌ئه‌مانه‌ت لادانابم به‌ڵام كاتێك دڵنيابووم له راستى گووته‌كانى له‌گه‌ڵم وه‌هه‌روه‌ها غريبه‌وخه‌ڵكى ئه م ناوه‌نيه بيرم كرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مانته‌كه‌ي پێنه‌ده‌م به‌دڵ شكاوى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆناوكه‌س وكاره‌كه‌يى وپێيان ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ته‌كه‌م له‌بازارى ديمه‌شق دا دزرا ئه‌م ده‌نگۆيه له‌باره‌ى هه‌موو خه‌ڵكى شامه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه ته‌نها نا‌خرێت پاڵ يه‌ك كه‌س كه‌ئه‌مانه‌ته‌كه‌ى دزيوه .....
وه‌يادى فه‌رمايشتى خواى گه‌وره‌م هاته‌وه‌ياد كه‌ده‌فه‌رموێت:
( فإن أمن بعضكم بعضا فليؤد الذي أؤتمن أمانته و ليتق الله ربه )
بۆيه ڕۆيشتم ئه‌و كه ل و په‌لانه‌ى هه‌م بوو فرۆشتم به هه‌زار درهه‌م كه‌به‌شى ئه‌مانته‌كه‌ى نه‌ده‌كر بۆيه هه‌زارو پێنج سه‌د درهه‌مم له‌هاورێيه‌كم قه‌رز كرد خۆشم پێنج سه‌د درهه‌مم لا بوو ئه‌مانه‌ته‌كه‌يم پێ ته‌واوكرد ......
***بڕوانه ئێمه له‌كوێين له‌م ڕۆژگاره‌دا كه‌ماڵي خه‌ڵكى به‌ناره‌وا ده‌خورێت زۆربه‌كه‌مى كه‌سانى ئه‌مين ده‌ست ده‌كه‌ون به‌راستى وه‌كو عومله‌يه‌كى نادريان لێ هاتوه وه غه‌ريبن له‌ناو خه‌ڵكيدا.....
پێغه‌مبه‌رى خوا راستى فه‌رموه (صل الله عليه وسلم) كاتێك ده‌فه‌رمووێت :
" إذا ضيعت الأمانة فانتظر الساعة ...!
Comments
Post a Comment