چیرۆکی ڕاستەقینەی سەردەمی کۆرۆنا
چیرۆکە ڕاستەقینەکانی سەردەمی کۆڕۆنا.
دوای 60 ساڵ کار و ماندووبوون، ئێستا خاوەنی
4 دوکانی بازرگانییم،
خۆم لە یەکێکیاندا کاردەکەم و 3 دیکەم بەکرێداون.
خاوەنی شووقەیەکم، خۆم و هاوژینەکەم لەبەشێکیدا دەژین.
خاوەنی دوو کوڕم، خانووی زۆرباش و پارەی زۆرباشم بۆ دەستەبەرکردون.
دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی ترسناك بڵاوبووەوە، هاوژینەکەم داوایکرد بۆ ماوەیەك دوکانەکەم داخەم و لەماڵەوە دابنیشم بۆئەوەی تووشی ڤایرۆسەکە نەبم. بەڵام سووربووم لەسەر کارکردن.
ڕۆژێکیان هاوژینم پەیوەندی بەکوڕەکانەوە کردبوو بۆ ئێوارە لەسەر خوانێك کۆبینەوە. منیش بە داوەتەکە ئاگادار نەبووم.
ئێوارە کاتێ گەڕامەوە، بینیم، خوانێکی گەورە، پڕیبوو لە جۆرەها خواردن و میوە، لەولاشەوە هاوژینم بەخەفەتباری دانیشتبوو ئەگریا.
پرسیم چیبووە، ئەم خواردن و خواردنەوە، هیچ مێوانێکیشمان نییە. دیاربوو کوڕەکان بیانووی ئەوەیان هێنابووەوە گوایە ڕەنگە ڤایرۆسەکە لە باوکمانەوە بگوازرێتەوە بۆمان.
بڕیارمدا وازبهێنم لەکارکردن، دوای چەند ڕۆژێك، هاوژینم زەنگی بۆ کوڕەکان لێداو پێی ڕاگەیاندن کە باوکتان تووشی ڤایرەسی کۆڕۆنا بووە. ڕۆژێ چەندجارێك کوڕەکانم پەیوەندییان دەکردو لە هەواڵی تەندروستی منیان ئەپرسی بێئەوەی جورئەت بکەن سەردانی باوکیان بکەن و لەدوورەوەش بێت چاویان پێ کەوێت. هاوژینەکەشم هەموو جارێك پێی ئەوتن تەندروستی بەرەو خراپتر دەچێت، تا دواجار پێی ووتن باوکتان گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەشی چاودێریی چڕ. دایکیان هەر جارێك داوای لێ دەکردن سەردانی باوکیان بکەن نەوەك بمرێت.
کۆتاجار، دایکیان گوتبووی ئێوە خۆشبن، باوکتان کۆچی دوایی کردوەو حکومەت هەستاوە بە ناشتنی، پێشیانی گوتبوو کە لەئێستادا لەماڵەوە خۆی کەرەنتینە دەکات، نەکا خۆیشی تووشی ڤایرەسەکە بووبێت.
دوای دوو هەفتە، هاوژینم بە کوڕەکان ڕادەگەیەنێت، شوکر سەلامەتە و هەڵگری کۆڕۆنا نییە.
کوڕەکان بە خاوخێزانەوە سەردانی دایکیان کرد، دوای هەڵڕشتنی چەند فرمێسکێکی درۆینە، و فاتیحایەکیش بنێرن بۆ گیانی باوکیان. لەکاتێکدا من لەژوورێکی دیکە خۆمم مەڵاسدابوو بۆ دیتنی دوا سیناریۆی کوڕەکان.
دوای خوێندنەوەی دوا فاتیحا بۆ گیانی منی خوالێخۆشبوو، کەوتنە دابەشکردنی میرات و موڵك و پارەکانم، لە دوو هەفتەی خۆکەرەنتینەکردنی دایکیاندا، وەفاتنامەو قەسام شەرعییان بۆ منی کۆچکردوو دەرهێنابوو.
دایکیان زۆر داوای لێکردن تاکو چلە تەواودەبێت، چاوەڕوان بن، ئەوسا موڵك و ماڵی باوکیان دابەش بکەن، بەڵام کە زانیم بێهوودەیەو گوێ لە دایکیان ناگرن، بڕیارمدا خۆمیان نیشان بدەم.
کارێکم پێکردن، با بەدەواری شڕی نەکردبێ و لەماڵ دەرمکردن.
هەرچوار دوکانەکە و شوقەکەشم هەرزان فرۆشکرد، بەشێکی پارەکەم خستە پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی کۆڕۆنا، خۆم و هاوژینم ئێستە لە گوندێکی دوور ئەژین و چەند سەر مەڕو مانگایەکمان کڕیوە، دلنیام ئەوان باشتر ئەبن لە کوڕەکانم.
لە عەرەبییەوە؛ س. ع#Admin #shusha
Comments
Post a Comment