چیرۆکێکی کاریگەر

 چیڕۆکیکی کاریگەر


مردووشۆرێکی ئافرەت گێڕایەوە 

خێزانێک تەلەفۆنییان بۆ کردم کەوا کچە گەنجەکەیان مردووە و داوایان لێ کردم بچم مردووەکەیان بۆ بشۆم و کفنی بکەم 

منیش بە پەلە خۆم گەیاندە لایان و هەر ئەوەی منیان بردە ئەو ژوورەی کە مردووەکەیان لێ دانابوو بە پەلە درگایان داخست و قوفڵیان دا !!

خێرا ترسێک دایگرتم ئەوە هۆی چی بوو !! سەیری چوار دەورم کرد بینیم هەموو پێداویستیەکی لێبوو بۆ مردوو شۆری و لاشەکەش لە لایەکی ژوورەکە دانرابوو !

هەرچەند لە درگام دا تا کەسێک بێت و لەکاتی شۆرینەکە یارمەتیم بدات کەس نە گوێی لێ گرتم و نە درگاشیان کردەوە 

پشتم بە خوا بەست و بەتانیەکەم لەسەر مردووەکە هەڵدایەوە چاوەکانم زەق بوون چیم بینی 

دەم و چاوێکی ڕەش هەڵگەڕاو و ترسێنەر و خەماوی !

لاشەی وەکو شەوی تاریک ڕەش هەڵگەڕابوو 

زۆر کەسم شۆریبوو بەر لە ئەو بەڵام کەسی وام نەبینیبوو

ڕامکردەوە لای درگا و هەرچەند هاوارم کرد کەس نەیکردەوە ..

دانیشتم و دەستم بە زیکرکردن کرد و قورئانم دەخوێند و فوم دەکرد بە لاشەی خۆم 

پاشان ناوی خوام لێ‌هێناو دەستم پێ کرد .. هەرچەند دەستم بە لاشەیدا دەهێنا لاشەی وەکو تەماتەیەکی ڕزیوی لێ‌هاتبوو کە دەستم لێ دەدا لەگەڵ پێداهێناندا پێستەکەی لەگەڵ دەستم دەهات

هەرچی بێت زۆر پێوەی هیلاک بووم و شۆردم 

پاشان کفنم کرد و خێرا لە درگام دا و هاوارم دەکرد درگاکە بکەنەوە درگاکە بکەنەوە مردووەکەم شۆرد و کفنم کرد 

هەر کە درگاکەیان کردووە لە هیچم نەپرسی و خێرا لە ماڵەکە ڕۆشتم 

سێ شەو بوو ترسی ئەو لاشەیە هەر لە دڵم بوو بۆیە تەلەفۆنم بۆ مامۆستایەک کرد و شتەکەم بۆ باس کرد

ئەویش وتی بچۆ لە ماڵی مردووەکە بپرسە بزانە چی دەکرد!

منیش چوومەوە ماڵەکە و وتم دوو پرسیارم هەیە توخوا جوابم بدەنەوە 

یەکەم ئەوەیە بۆچی درگاتان لەسەر داخستم ؟

دووەم کچەکەتان چی دەکرد؟

وتیان ؛ سوێند بە خوا پێش تۆ حەوت مردوو شۆرمان هێنابوو هەر هەموویان کە مردووەکەیان دەبینی ڕایان دەکرد لە ترسان بۆیە درگامان لەسەر تۆ داخست !

و حاڵی کچەکەشمان ئەوە بوو نوێژی نەدەکرد 

داوام لێ کردن ژوورەکەیم پیشان بدەن !

کاتێک چوومە ژوورەکەی دیواری ژوورەکەی هەمووی هونەر مەند و سیدی گۆرانی و جلەکانیشی هەمووی تەنک و تەسک و ڕووت.

@aren_baneh

@aren_baneh

Comments

Popular posts from this blog

ڕەوشت چیە

چیرۆکی مناڵ و باوک

بازرگان و دز