بەسەرھات

بەسەرهاتێکی زۆرجوان .

لەبەرەبەیانی شەوێکی زستاندا کە باران زۆر بەخور دەباری منداڵێك لەدایك بوو.

قەدەری خوا وابوو کە دەبێت پاش لەدایك بوونی بەماوەیەکی کەم دایکەکەگیانی بداولەدنیا دەرچێت.

بەرلەوەی بمرێت بانگی پیاوەکەی کردوو پێی گووت

مصطفي منداڵەکەم ئەمانەتە لات بەچاوەکانت  بیپارێزە تکایە نەهێڵی هەست بکات کە لەدایکەو هەتیوە وە انشااللە لەبەهەشتا بەیەك دەگەینەوە وەگیانی دا .


منداڵکە ناوی (محمد) بوو لەگەڵ باوکیدا بۆماوەی یەك ساڵ بەئاسوەدەی ژیا.

پاش ساڵێك باوکەکە ژنی هێنایەوە منداڵێکیان بوو ناویانا (خالد).

دایکەکە  هەستی دەکرد گرنگی زیاتر بە (محمد) دەدا باوکە دەیگووت هەردووکیان لای من یەكسانن وەهیچ جیاوازیەکیان ناکام بەڵام ژنەکەی جیاوازی 

دەکردن .

پاش تێپەڕبوونی حەوت ساڵ باوکەکە نەخۆش کەوت ولەسەرجێگەی مردن ڕاکشابوو داوای لەخێزانەکەی کرد کە ئاگای لە کوڕەکانی بێت و جیاوازی لەنێوانیاندا نەکەی وە لەخۆشەویستی برایەتی بێبەشیان مەکە ، هەروەها پێی گووت زۆرئاگات لە( محمد) بێت لەبەر ئەوەی بێ دایکە.


قەدەری خوای گەورە وابوو کە دەبێت ئەم منداڵە 

ژیانیکی گران بەڕێ بکات .

پاش مردنی باوکەکە ( محمد) بێ بەش بوو لەنازو سۆزی دایك و باوك.

ژنەکە زۆر بەبێ بەزەیانە و بەو پەڕی خەراپی و دڵ پڕلەکینەوە لەگەڵ ( محمد) دەجوڵایەوە هەرکات کارێکی ببوایە لەدەرەوەی ماڵەوە(محمد)ی بەخەبەر دەهێنا .

جل و بەرگی تازەو جوانی بۆ ( خالد ) دەکری و وە

( محمد) بێبەش دەکرد .

بەوەش نەوەستان ( محمد) ی لەقوتابخانە دەرهێنا.


ڕۆژبەڕۆژ (محمد) زیاتر هەستی دەکرد بە زۆرداری وکینەو جیاوازی کەبەرامبەری دەکرێت.

بەدایکی ووت 

جل و بەرگی تازەم دەوێت وەکو خالدی برام بەڵام دایکەکە کەوتە لێدانی و ووتی لەکوێ پارە  بهێنم تاوەکو جل وبەرگی تازەت بۆبکرم .

ئەگەر ئێرە بە باش نازانی بڕۆ بۆ شوێنێکی تر

تاوەکو تێیدابژیت ، کوڕە بەگریانەوە خەوی پێداکەوت .

کاتێك بەیانی بەخەبەری هێنا تاوەکو پێداو یستیەکانی ماڵەوە جێبەجێ بکات .

بەدایکی ووت منش وەکو خالد و هاوەڵەکانم دەمەوێت بچمە قوتابخانە.

پێی ووت تۆپێویستە کاروباری ماڵ بەڕێوەبەریت وچاودێری زەویەکان بکەیت .

ڕۆژگار تێپەڕی و ئازاری ئەم منداڵە هەرلەزیادبووندا بوو.

  ڕۆژی چوون بۆقوتابخانە هات بەبێ برس ڕۆیشت کاتێك گەڕایەوە دایکی پێی گووت ئاگادارم نەکردیتەوە کەنەچیتە قوتابخانە بۆیە زۆر بەبێ رەحمانەکەوتەلێدانی ئەم منداڵە کەوتە گریان و هاوار هاوار بەڵام ئەم ئافرەتە لەلێدانی نەوەستان وە پێی گووت برۆدورەوە لەماڵەوە وەنەگەڕێیتەوە کوڕە ووتی بۆچوێ بچم من هیچ کەسێکم نیە جگە ئێوە داوای لێبوردنتان لێدەکەم جارێکی تر دووبارە نابێتەوە ئایە وصيەتی باوکمت لەببرکرد  بەڵام دایکە سوور بوو لەسەر قسەی خۆی .


 محمد لەماڵ چووە دەرەوە لەشێوەی هەمان شەوی هاتنە دەرەوەی لەرەحمی دایکی شەوێکی زستانی باراناوی سارد ووتی خوایەگیان لەتۆ زیاتر نەدایك نەباوك نیە بەسۆزبێت بۆم وە هیچ کەسێك شك نابەم کەپەنای بۆبەرم و سکاڵای حاڵی خۆمی لابکەم

تاوەکو بەری بەیانی بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن نەیدەزانی روولەکوێ بکات لەپڕ چاوی کەوت بە کوخێکی بچوك بەدەستە بچوکەکانی دای لەدەرگاکە پیاوێکی بەتەمەن دەرگاکەی کردەوە.

پێی گووت تۆکێیت وچیت دەوێت . 

 محمد ووتی دەکرێت تاوەکو ڕووناك دەبێت لات بمێنمەوە 

پیاوەپیرکە سەرسام بوو بە هاتنی ئەم منداڵە بەتەنها لەم کاتەوەختەدا بۆ ئەم شوێنە .

محمد لەسەرتاوە بەسەرهاتەکەی خۆی بۆگێڕایەوە.

پیاوەکە پێی گووت لای من بمێنەوەرزقی من ورزقي تۆ لەسەرخوایە کوڕەکەم بەڵکو بتوانم سۆزی باوکایەتیت کەلەدەستت چوە بۆتی تعویض بكەمەوە

پیاوەکەناردیە قوتابخانە تاوەکو خوێندنەکەی تەواو بکات

##########

 محمد بووە گەورەترین پزیشك  لەوڵاتدا .

 ڕۆژێکیان لەخەستەخانەوە پەیوەندی پێوەکرا .

پێویستە بەزووترین کات ئامادەبێت لەبەر بوونی بارێکی نائاسای بۆیەمحمد هەروەکو پیشەی دکتۆری کەپێویستە بەکاری خۆی هەستێت زۆربەپەلە ڕۆیشت بۆئەوەی دوانەکەوێت .

کانێك چووە ژوورەوە پەرستارەکە پێی گووت 

نەخۆشێك هەیە باری تەندروستی زۆر نارەحەتەو پزیشکەکان  لێی بێ ئومێد بوون نەخۆشیەکە بەگشت لاشەیدا بڵاو بۆتەوە.

 محمد چوو بۆلای نەخۆشەکە بینی ئازارێکی زۆر دەکێشێت دەم وچاوی زۆرباش دیار نەبوو بەهۆی بوونی سووتاویەکی کۆن .

کاتێك خەریکی پشکنینی بوو نەخۆشەکە گووتی کوڕی خۆم خۆت هیلاك مەکە

خوای گەورە سزای تاوانە لێمی دەسێنێت .

ووتی خێرە نائومێد مەبە ، گووتی چۆن نائومێد نەبم لەکاتێكدا زوڵمم لەمنداڵێكی هەتیو کردوە بەوەی کەوەصيەتی باوکیم  پشت گوێ خست وجێبەجێم نەکرد ئەویش بێبەش کردنی لە خۆشەویستی براکەی وسەروەتی باوکی.

 ئای محمد تۆ لەکوێی خۆزگە لەباری ژیانم ئاگادار دەبویت و دەتزانی خوای گەورەی چەندە عادلە وچی بە سەرهێناوم . 

 ( لێرەدا محمد زانی کە ئەمە خێزانەکەی باوکیەتی)  زۆر بەکوڵ گریان بەڵام ڕووی خۆی وەرگێرا بە لەلایەکی تردا.

گووتی ئەم سوتاویەکۆنەچیە لەسەرلاشەت ..

ووتی کاتێك محمد لەماڵەوەچوە دەرەوە وەکوبڵێیت خوای گەورە لەعنەتی کرد لەماڵەکەو سوتاندنی بەهەموو ئەوەی کەتێیدا بوو تەنها کوڕەکەم خالد نەبێت وەمنیشی تێیدا سووتام ئەمەش سزای ئەوگوناحە بوو کەلەو هەتیوەم کرد .

بەڵام کاتێك چاك بوومەوە خوای گەورە پاش دوو ساڵ لاشەمی گرفتاری کرد بەم نەخۆشیەوە .

وەمن وخالد بەبەردەوامی گەڕاین بەدوای محمد دا 

تاوەکو بیدۆزینەوە تاوەکو لێمان خۆش بێت بۆ ئەوەی کاتێك دەگەم بەخوای گەورە لێم ڕازی بێت .

ئای محمد تۆلەکوێی.

محمد گوێ بیستی قسەکانی بوو چاوەکانی فرمێسکیان دەرشت بەرامبەر ئەوتۆڵەی کەخوا لێی سەندوە بەڵام پاش چەند چرکەیەك پەرستارەکە هاتە ژوورەوەو بانگی کرد دكتور محمد مصطفي

لەوکاتەدا پیرەژنەکە ناوەکەی بیست و دەستی کرد بەگریان

تەماشای کردو وەکو چاوەکانی پێی بڵێ  تۆ محمدی کوڕی پیاوەکەمی .

محمد تەماشای کردو چاوەکانی فرمێسکیان دەڕشت   بەڵێ من ئەوم خوالێت خۆشبێت وەبت بورێ .

کوڕی خۆم واللەی ئەگەر نەخۆشیەکەم ڕێگای بدامایە هەڵدەستام و قاچەکانتم ماچ دەکرد تاوەکو لەهەڵەکانم خۆشبیت .

محمد ووتی هیچ کات رقم لێت نەبوە وەکینەم بەرامبەرت لەدڵمدا دا هەڵنەگرتوە من سۆزی دایکایەتیم لەتۆ دەویست کەلەدایکی خۆمە وە نەم بینی بەڵام شەیتان کەوتە نێوانمان لەوکاتەدا خالد لەدەرەوە گوێبیستی ووتو وێژەکەبوو هاتە ژوورەوەو ووتی براکە محمد لێمان ببوورە  وەباوەشیان کردبەیەکدا دەستیان کرد بەگریان وەبانگی دایکی کرد بەڵام گیانی بەخشی وگەڕایەوە بۆلای خوای خۆی هەردووبرا پێکەوە ژیانێکی تریان دەست پێکردووە لێك جیا نەدەبوونەوە ❤ ❤ .

Comments

Popular posts from this blog

ڕەوشت چیە

چیرۆکی مناڵ و باوک

بازرگان و دز