مامۆستاو قوتابی
مامۆستایەک لە گەڵ قوتابیەکدا بەناو باخێکدا تێدەپەڕین چاویان بە جوتێ پێڵوی کۆنە کەوت
قوتابیەکە وتی: وابزانم ئەمە پێڵاوی ئەو کرێکارە هەژارەیە کە لەم باخەدا کار دەکات .
وەرە بابیشارینەوە و بزانین کاردانەوەی چیە و نەختێک پێبکەنین!
مامۆستا وتی: بۆچی بۆ پێکەنینی خۆمان ئەو دڵگران بکەین!
وەرەباشتێکی تر بکەین بڕێک پارە بخەرە ناو پێڵاوەکەی و تەماشای کاردانەوەی بکە؟
قوتابیەکە قبوڵی کردو دوای ئەوەی پارەکەی خستەناو پێڵاوەکە خۆیان قایم کرد...
کرێکار بۆ گۆرینی جلەکانی هاتەوە بۆلای کەل وپەلەکانی و کاتێک ویستی پێڵاوەکانی لەپێ بکات شتێکی نامۆ سەرنجی راکێشا دوای پشکنین برە پارەکەی دۆزیەوە و بەدەم گریانەوە هاواری. کرد خوایەگیان شوکر بۆ تۆ کە. هیچ کاتێک بەندەکانت لەبیر ناکەیت دەزانی کە هاوسەرەکەم نەخۆشە ومنداڵەکانم برسین لە بیری ئەوەدابووم ئەمرۆ چۆن بەدەستی خاڵی و بە چ ڕویەکەوە بگەڕێمەوە بۆ لایان ئەم قسانەی دەکرد و ئەسرین لە چاوەکانی بەخوڕ دەباری....
مامۆستا بە قوتابیەکەی وت: هەمیشە بۆ خۆشحاڵی خۆت هەوڵبدە ببەخشیت نەک بستێنی!
رستەیەکی کورت وپڕمانا....
ملیۆنەها درەخت لە جیهاندا بەڕێکەوت لەڕێی ئەو سمۆرانەوە نێژراون تۆو و دەنک و ناوکەگەلێکیان شاردەوە و پاشان شوێنەکەیان فەرامۆش کرد!!!!
* چاکە بکەو لەبیری کە
رۆژێک گەشە دەکات....
Comments
Post a Comment