ھاوسەرگیری سەیر

  #چیرۆک 


✔️هاوسەرگیریی سەیر


پادشا تاقە کچێکی هەبوو، کچەکەی زۆر جوان و نەرمونیان بو، بەدڵپاکی و هاوکاریی هەژاران ناسرابو، هیچی لەکچی پادشاو دەسەڵاتداران نەدەچوو، نازی بەسەر کەسدا نەدەکردو خۆی لەکەس بەگەورەتر نەدەزانی، پەروەردەی جوان بوو. 

کچی پادشا کاتی هاوسەرگیریی هات، پادشا دوو خەمی بۆ دروست بو، خەمی هاوسەرێکی گونجاو بۆ تاقە کچەکەی و خەمی جێنشین بۆکورسی فەرمانڕەوایی وڵات، چونکە هاوسەری کچەکەی هەمانکات دەبو بەپادشای وڵات. 

لەهەموو لایەکەوە خوازبێنی داباری بەسەر کۆشکدا، شازادەکان، کوڕی وەزیرو کاربەدەستان، بازرگان و سوارچاک و پیشەوەرانی بەناوبانگ، دیاربوو کە هەمویان بەرژەوەندیخواز بون و دەیانویست بەهۆی کچەکەیەوە دەستیان بگاتە شمشێری پادشا. 

پادشا داوای لەوەزیر کرد لەنیوەی شەودا پەرستگاکان بگەڕێن هەر کەسێکیانی بینی خوداپەرستی دەکات بیهێنن، لەوکاتەدا دزێک لەوێوە تێپەڕیی پیاوانی پادشای بینی خۆی کرد بەپەرستگاو وایدەرخست بەندایەتی دەکات، ئەوانیش چاوەڕێیان کرد تا تەواو بێت. 

کابرای دزیش لەترسا درێژەی بەسروتەکان دەدا، تا هەردولا بێزار بون و پێکەوە بەرەو کۆشک بەرێکەوتن، بێئەوەی هۆکاری هاتنەکە بزانێت خۆی لەبەردەم پادشا بینی، پادشا وتی؛ لەکاتێکدا خەڵکی هەموو خەوتون، تۆ خوداپەرستی دەکەیت، کچەکەم و کۆشکەکەم شیاوی تۆیە.


#سەلام_کەریم 



💥ئاخا کورد

https://t.me/axakurd

Comments

Popular posts from this blog

ڕەوشت چیە

چیرۆکی مناڵ و باوک

بازرگان و دز