خۆشەویستی کوێرە

  #چیرۆک 


✅خۆشەویستی کوێرە


پێشئەوەی مرۆڤەکان بێنە ژیانەوە، تەنیا هەستەکان هەبون، رۆژێک زۆر بێزار بون، داهێنان وتی با چاوشارکێ بکەن، شێتی وتی؛ من دەژمێرم، ئێوە خۆتان حەشاربدەن،  دوایش من ئاشکراتان دەکەم، دەست بەژماردن کرا، هەستەکان دەستیان بەخۆشاردنەوە کرد. 


نیانی چوە سەر مانگ، درۆ چووە قوڵایی دەریا، بەڵام وتی خۆم لەپشت بەردەکەوە دەشارمەوە، خۆشەویستی خۆی حەشارنەدابو، بەلایانەوە سەیر نەبو، چونکە ئەستەمە خۆشەویستی بشارێتەوە، ژماردن گەیشتە نۆ، خۆشەویستی خۆی فڕێدایە ناو داری گوڵە بچوک. 


شێتی وتی؛ "دە"، تەمەڵی یەکەم هەست ئاشکرابو، چونکە لەشوێنی خۆی نەجوڵابو، درۆ بەتەنگەنەفەسی لەدەریا هاتەدەر، بەنیانی وت وەرە خوار، ناپاکی لەزبڵدانێکەوە سەری دەرهێنا، ئینجا راشکاویی بەبرینداری دەرکەوت، بەختەوەریی بەگەشاوەیی لەولاوە هاتەوە.. 


ئاشوب بەدەم بایەشکەوەو هیوا لەپشت هەورە رەشەکەوە دەرکەوتن، سۆز بەبۆن وبەرامەی تایبەتەوە ئاشکرا بو، شێتی هەموانی دۆزییەوە جگە لەخۆشەویستی، زۆر توڕەبو، ئیرەیی چپاندی بەگوێیداو ناونیشانی خۆشەویستی پێوت. 


شێتی بەگۆچان دەستی لەلێدانی داری گوڵە بچوک هەڵنەگرت، تا گوێی لەگریانی جەرگبڕ بو، خۆشەویستی دەستی لەسەرچاوی بو، خوێنی لێدەتکا، لەو رۆژەوە خۆشەویستی کوێر بووەو لەسەر داوای خۆی شێتی رێنویی دەکات.


#سەلام_کەریم 



💥ئاخا کورد

https://t.me/axakurd

Comments

Popular posts from this blog

ڕەوشت چیە

چیرۆکی مناڵ و باوک

بازرگان و دز