چیرۆک
#چیرۆک
پیــاوێک هات بۆ لای ئیمامـی عەلــی وتی
یا ئیمام دەبینم ڕزقم نیەو ڕزقم سـوارە .
ئیمام وتی : بە قەڵەمی شکاو نانوسی؟
وتی نەخێر .
وتی : بەشانەی دەنک شکاو قژ داناهێنی؟
وتی : نەخێر .
وتی : لەوانەیە لەڕۆشتندا پێش پیاوی بەتەمەن کەوتبی؟
وتی : نەوەڵا .
وتی : دوای نوێژی بەیانی ناخەویتەوە؟
وتی : نەخێر .
وتی : وازت لە دوعاکردن نەهێناوە بۆ دایک و باوکت؟
وتی : بەڵێ، دوعام بۆ نەکردوون.
فەرموی : من لە پێغەمبەرم (درودی خوای لێ بێت) بیستووە ، فەرمویەتی: دوعانەکردن بۆ دایک و باوک ڕزق دەبڕێ
وتی : دایک و باوک لە یاد مەکەن .
پێنج فەرزە دوعایان بۆ بـــکەن .
بڵێ : یا ڕەبی ، باوک و دایکم لەوانە بن کاتێک بەسەر پردی سیراتدا دەڕۆن ، ئاگر هاوار دەکات خێرا بپەڕنەوە ، خەریکە نوری ئیمانتان ئاگری من دەکوژێنێتەوە .
خوایە باوک و دایکمان لە ئەهلی بەهەشت بن
ئەوەی دایک و باوکی لەژیان ماوە تەمەنیان بەرەکەتداربکەی
ئەوەی دایک و باوکی لە ژیان نەماوە بە بەهەشتیان شاد بکەی و گوریان بکەیە باغێک لە باغەکانی بەهەشت
..اللــــهم آمیـــن یارب العالمیـن
💥ئاخا کورد
https://t.me/axakurd
Comments
Post a Comment