ھاوسەرە تەمەڵەکان
#چیرۆک
✅هاوسەرە تەمەڵەکان
لەگوند کوڕێکی تەمەڵ هەبو، هەناسەدان و نانخواردنیشی بەهیلاکی دەزانی، پسپۆڕی خۆدزینەوە بو لەهەر ئەرکێک کە پێیان دەسپارد، مێشی لەسەر لوتی خۆی لا نەدەدا، ئەگەر کارێکی بکردایە خێرا دەگەڕایەوە ناو جێگەکەی و ماوەیەکی درێژ پشوی دەدا.
جارجار دەیانارد بۆ گاوانی، رۆژێک بیریکردەوە ئەگەر ژن بهێنێت مانگاکانی بۆ دەلەوەڕێنێت و خۆی لەماڵ پشوو دەدات، باوک و دایک پێشوازییان لەخواستی کوڕەکەیان کردو ژنیان بۆهێنا، بەڵام چ ژنێک؟! دانەیەک لەتەمەڵیدا بەمامۆستای کوڕەکە دادەنرا.
پاش ئاهەنگ و گواستنەوە کوڕە تەمەڵەکە بەژنەکەی وت بچێتە لای مانگاکان، ژن وتی؛ ناچم، بەڵام پێشنیازێکی گونجاوم پێیە، ئەگەر مانگاکان بفرۆشین یان بیگۆڕینەوە لەگەڵ هەنگدا، هەنگەکان خۆیان دەچن و دێنەوە، خزمەتیان ناوێت، کوڕەکە رازیبو.
لەگەڵ ماڵی دراوسێ ئاڵوگۆڕیان کرد، شانەی هەنگەکەیان لەژوری خۆیان دانا، گۆچانێکیان هێنابو، لەلاوە بەگۆچانەکە هەنگونیان دەردەهێناو دەیانخوارد، زوو بێزار بون و ژنەکە پێشنیازیکرد هەنگوینەکە بفرۆشن و بزنێک بکڕن و شیرەکەی بخۆن.
پیاو وتی؛ْ کێ دەیان لەوەڕێنێت، مەگەر منداڵێکمان ببێت، ژن وتی؛ ئەگەر بەقسەی نەکردین، پیاو وتی؛ بەگۆچان لەسەری دەدەم، گۆچان بەر هەنگوین کەوتو رژا، ژن وتی؛ سوپاس بۆ خوا رزگارمان بو لەدۆشینی بزن و بەخێوکردنی منداڵ و خەوتنەوە.
#سەلام_کەریم
💥ئاخا کورد
https://t.me/axakurd
Comments
Post a Comment