بولبول و پاشا

  #چیرۆک 


✅بولبول و پادشا


بولبول وەک ئێستا غەمگین نەبو، لەگەڵ گوڵ ئاشق و مەئشوقی یەکبون، خوێندنەکەیشی بەم ئاوازە غەمگینەی ئێستا نەبو، رۆژێک لەگەشتی دارستان بۆلای گوڵیار، بینی گوڵ بەدەم شنەی باوە پێدەکەنێت، لەو رۆژەوە بولبول بێ یار مایەوە.


بولبول وتی؛ نابێت چیتر بیکەم یاری دۆستی بێوەفا، بەئاوازی غەمگینەوه ئۆقرە ناگرێت، لەم چڵ بۆ ئەو چڵ عەوداڵە، بولبول سەری خۆی هەڵگرت و لەباخچەی کۆشکی پادشا گیرسایەوە، ئێواران بەچریکەکانی هەموانی مەست دەکرد. 


راوێژکاری دانا بەپادشای وت، لەباخچەکەت بولبولێک هەیە بەنرخترە لەکۆشک و ئەوەشی تێیدایه، پادشا داوایکرد بۆی بهێنن، بولبولیان هێناو بەئاوازێکی وا غەمگین خوێندی، پادشاو گشت وەزیرو گزیرەکانی خستە گریان. 


پادشا زۆر سەرسام بو، نازناوی گۆرانیبێژی کۆشکی پێبەخشی، ویستی پاداشتی بکات، بولبولی دڵساف وتی؛ گەورەم فرمێسکەکانی لەچاوت هاتنەخوار بەبەهاترین دیارین بۆمن، پادشا زیاتری خۆشویست و بڕیاریدا قەفەسێکی لەئاڵتون بۆدروستبکەن. 


پاش ماوەیەک پادشا دیارییەکی پێگەیشت، بولبولێکی دەستکرد بو، هەرچەندە تەنیا یەک ئاوازێکی دەزانی، بەڵام وەک وتراوە؛ نوێ هات، کۆن خەڵاتە.. بولبولی راستی بەرەڵڵاکراو سەری هەڵگرت، دیسانەوە داخی بێوەفایی چژا بەدڵ و جەرگیدا. 


#سەلام_کەریم 



💥ئاخا کورد

https://t.me/axakurd

Comments

Popular posts from this blog

ڕەوشت چیە

چیرۆکی مناڵ و باوک

بازرگان و دز