قات و قڕی
#چیرۆک
✅قات و قڕی
لەشارۆچکەیەکی بچوک دانیشتوان سەرقاڵی کشتوکاڵ و مەڕوماڵات بون، خەڵکی بەخۆشی دەژیان، جگە لەکەمینەیەکی هەژار کە تا دەهات هەژارتر دەبون و کەس دەستی یارمەتی بۆ درێژ نەدەکردن، بێباکی لەئازارو پێویستی یەکتر لەبرەودا بوو.
خودا دانیشتوانی گوندی تاقیکردەوە، نەهاتی وای بەسەر هێنان جێی بڕوای کەس نەبو، وشکەساڵی بو، قات و قڕی کەوتە ماڵ و سامانیان، ئاژەڵەکانیان مرداربویەوە، بەشێکی کەم ئاژەڵیان بەدەستەوە مابو، هیوابڕاو بون لەسۆزو بەزەیی خودا.
پیاوانی بەئەزمون و کەسایەتی بەنوێنەرایەتی خەڵکی چوونه لای خوداناسی ناوچەکەو بارودۆخی خۆیان بۆ رونکردەوە، ئەویش رایسپاردن گۆزەیەکی گەورە دابنێن و هەریەک لەلای خۆیەوە یەک پەرداخ شیری تێبکات، بێئەوەی بیبنێت.
چاوەڕوانی هاتنی شەو بون تا لەتاریکیداو دور لەچاوی دەوروبەر پەرداخی خۆیان بکەنە گۆزەکەوە، هەر واشیان کرد، گۆزە پڕ بوو، خوداناس بۆ سبەینێ سەری گۆرەکەی لابرد، چی بینی؟! لەبری شیر گۆزەی پڕ ئاوی زینی، شۆک بو لەم هەڵسوکەوتەی خەڵکی.
پاشان خوداناس زانی هەریەک لای خۆیەوە پەرداخێکی ئاوی هێناوە، وایداناوە ئەوانیتر شیر دەهێنن، وتویەتی کەس نازانێت و تێکەڵ بەشیرەکە دەبێت، پێشتریش دەیانوت کەسانیتر یارمەتی هەژاران دەدەن و خۆیان لەئەرک دەدزییەوە.
#سەلام_کەریم
💥ئاخا کورد
https://t.me/axakurd
Comments
Post a Comment