بێباکی دەوروبەر
#چیرۆک
✅بێباکی دەوربەر
مشک لەکونجێکی خانوە قوڕەکەی ژن و پیاوە جوتیارەکە دەژیا، بەسروشتی خۆی لەجرت و فرت نەدەکەوت، بێزاری زۆری بۆ خانەخوێ دروستکرد، زۆر رێگەیان تاقیکردەوە بۆ لەناوبردنی، هیچ سودێکی نەبوو، ناچار پەنایان بردە بەر رێگە دۆزەخییەکە.
تەڵەی مشک وەک چەکێکی قورس بۆ لەناوبردنی مشک داهێنراوەو بەباشی ئەرکی خۆی بەجێگەیاندوە، بەڵام ئەمجارە مشک لەفێڵی خاوەن ماڵ تێگەیشت و زانی تەڵەیە، دڵتەنگ بوو، ترسی لێنیشت، بەهەڵەداوان خۆی گەیاندە مریشک.
مریشک دوای بیستنی بەسەرهاتەکەی، بەمشکی وت؛ ترسەکەت لەجێی خۆیەتی، تۆ کۆتایت پێهاتوە، مردنی تۆ بەمن چی؟! مشک هانای بۆ مەڕ هێنا، ئەویش بێباکانە دەستی نە بەڕوییەوە، دواجار مانگا مابوو، ئەویشی تاقیکردەوە، وەڵامی باشتری نەبیست.
مشکی داماو لەکونجێکدا وەک چاوەڕوانی مەرگ بێت دۆش داما، تەڵە تەقی کلکی مارێکی گرتبو، ژنی جوتیار وایزانی مشکە نزیک بویەوە، مار پێوەی دا، ژنیان بەپەلە گەیاندە لای پزیشک، لەهێنانەوەیدا بۆئەوەی چاک بێتەوە مریشکیان بۆ سەربڕی.
پاش چەند رۆژێک بەهۆی زۆربونی سەردانیکەرانی ژنەکە جوتیار مەڕەکەی بۆ میوانەکان سەربڕی، بەڵام بەهۆی خراپی پێوەدانی مارەکەوە، ژنی جوتیارەکە مرد، ئەویش ناچار بۆ پرسەکەی مانگاکەی سەربڕی، بێباکی سەری هەموانی خوارد.
#سەلام_کەریم
💥ئاخا کورد
https://t.me/axakurd
Comments
Post a Comment