بازرگانی شوشە
#چیرۆک
✅بازرگانی شوشە
حەوت برا بون، لەباوکیان حەوتسەد درهەمیان بەمیرات بۆ جێما، سەد درهەمی بەرکەوت، پێشتر بڕیاریدابو ببێتە بازرگانێکی گەورە، بەپارەکە هەموی بارێک شوشەی کڕی و دای بەکۆڵیداو بەرەو شار ڕۆیشت، لەرێگا بیری لەبازرگانی دەکردەوەو لەبەر خۆیەوە دەیوت.
ئەم باره دەفرۆشم بەدوو سەد درهەم، بەپارەکەی شوشە دەکڕم، دەیدەم بەچوارسەد درهەم و بەمشێوە دوڵەمەند دەبم، کۆشک و ئەسپ دەکڕم، خزمەتکارو پاسەوانی زۆرم دەبێت، بەناوبانگیش دەبم، دەچمە خوازبێنی کچی وەزیر و دڵنیام رەتم ناکاتەوە.
لەوکاتەدا لەگەڵ کچی وەزیڕ هاوسەرگیریان کردبو، ژیانی شاهانە دەژیان، پێی لەبەردێک هەڵکەوت و بارە شوشه کەوت و هەموی وردو خاش بو، بەجارێک مایەپوچ بو، لەژێر دارێک دانیشت و دەستی بەگریان کرد بۆ لەدەستدانی مایەی بازرگانییەکەی..
رێکەوت کچی وەزیر کە جوانترین کچی مەملەکات لەوێوە تێپەڕی، بەکومەڵێک پاسەوان و خزمەتکارەوە، دیمەنی گریانی کابرای شوشەشکاو، سەرنجی راکێشا، هەر لەوێدا پێنج سەد دیناری ئاڵتونی پێدا، بێئەوەی بڵێت کێیەو بۆچی یارمەتی دەدات.
هەواڵی پێنجسەد دینار لەشار بڵاوبویەوە، ئێوارەیەکی درەنگ خانمێکی بەتەمەن لەدەرگای دا، گوایە رێبوارەو دەبێت شەوێک جێگەی بکاتەوە، شوشەشکاو فەرموی لێکرد، بۆی بەیانی کە لەخەو هەستا، تەماشا دەکات پێنج سەد دینار دزراوە.
💥ئاخا کورد
Comments
Post a Comment