خەونی کوشندە

  #چیرۆک 


✅خەونی کوشندە


کوڕەکە تەمەنی تەنیا بیست بەهار بوو، بەهۆی رەوشتی جوان و خزمەتەکانی هەر زوو لەلای گوندنشینان خوشەویست بو، کاری دەکردو دایکی بەخێودەکرد، پارەی پاشەکەوتی هەبو، خانوی باش و ئاژەڵی زۆر، خودا لەهەموو بەهرەیەک بەشی دابو.


باخێکی گەورەی لەخوار گوند هەبوو، دەستی چاکە و هاوکاریی بۆ هەموان درێژ دەکرد، پرس و رای خەڵکی لەلای ئەو بوو، هەموو خەسڵەتەکانی سەرۆک گوندی تێدا بوو، گوندنشینان بەکردەوە بۆ سەروکاری ئایندەیان چاویان لەسەر ئەم بوو. 


پیرەمێردێکی دانا لەهەمان گوند دەژیا، ئێوارەیەکی هاوین لەسێبەری کەپرێک پشوی دەدا، گەنجی مەرد سڵاوی لێکردو لەبارەی ئایندەی خۆیەوە پرسیاری لێکرد، پیرەمێرد وتی؛ دەبێتە گەورەی ئەم گوندە، پاش ماوەیەک دەبیتە سەر گەورەی هەموو گوندەکانی ناوچەکە. 


گەنج خەونی بونە گەورەی گوند بەتەواوی لەکەلەی دا، گەڕایەوە ماڵ و بڕیاریدا مادام ئایندەی مسۆگەرە ئیتر پێویستی بەکار و خۆ هیلاکردن نییە، پشت لەباخ و کشتوکاڵ و ئاژەڵەکانی کردو کاتەکانی بەگاڵتەو خەو و خواردنەوە بەسەربرد. 


چی هەبوو فرۆشتی، مایەپوچ بو، نەخۆشکەوت و لەمردن نزیکبویەوە، داوای پیرەمێردی دانای کرد، تا پێی بڵێت درۆی کردوە، پیرەمێرد وتی؛ چارەنوس دیاری و بەخت نییە بۆت دەربچێت، من لەکردەوەو رەفتارەکانتەوە پێشبینی ئایندەم کردویت، نەک فاڵت بۆ بگرمەوە. 



💥ئاخا کورد

Comments

Popular posts from this blog

ڕەوشت چیە

چیرۆکی مناڵ و باوک

بازرگان و دز