سەربازی دۆڕاو
#چیرۆک
✅سەربازی دۆڕاو
لەدورستانی دور، میرنشینی کوێستانان هەبو، لەسەر دەستی یەکێک لەمیرەکان گەشەیکرد، ئەو جەنگاوەری بێوێنە بو، هیچ جەنگێکی نەدۆڕاند، خەونی پادشا بۆگەیشتن بەزەریا لەسەر دەستی ئەو بەدیهات، دۆستی کەم و دوژمنی زۆری بۆ پەیدا بو.
ترس لەبەهێزبونی میر، پادشاو بەشێک لەمیرەکانی نیگەرانکرد، پادشا پێگەی خۆی لەبیرچو، چاوی لەپێگەی میر بو، وایلێهات بەجلی پاشایەتییەوە لەپێشەوەی شەڕەکان دەبینرا. ئەزمون و جلەکانی یارمەتیدەری نەبون و وەک گاڵتەجاڕ دەردەکەوت.
پادشاو پاشماوەخۆرەکان لەدەوری یەک بازنەیان بەست و چاویان بڕییە پێگەی میر، ئیرەیی چاوی کوێرکردبون، گوێیان لەهەر کەسێک دەگرت، خراپەی میر بڵێت، میری دەرونپاکیش یەک خەیاڵ و یەک دڵ بو بۆ گەیشتن بەمەزنی.
سەربازێکی هەڵهاتو، فێری خزمەتکاریی و سیخوڕیی، لەوانەی ناپاکی و ئەلقەلەگوێی چوەتە خۆێنیان و ئەگەر کەسێک نەبێت کویلایەتی بۆبکەن، پەیکەر دێنن و دەبنە کۆیلەی، خواستی پاشای بۆلەناوبردنی میر بەجێدەهێناو کەوتنە پیلانگێڕان.
سەربازی هەڵهاتو لەسەر کورسی میر دانیشت، بەڵام هیچ دڵخۆش نەبو، میرنشین مت بو، وەزیرانی دەربار دەستیان بەسەر فەرمانڕەوایدا گرت، هەموان قازانجیان کرد، پادشا نەبێت، کە چەندینجار بوو لەهەمان کونەوە پێوەی درابو، بەڵام پەندی وەرنەگرت.
#سەلام_کەریم
💥ئاخا کورد
https://t.me/axakurd
Comments
Post a Comment