ئاشکراکردنی نھێنی

  #چیرۆک 


✅ئاشکراکردنی نهێنی


پادشا وڵاتی بەباشی بەڕێوەدەبردو ناوبانگی زۆر لەسنوری خۆی زیاتر گەیشتبوو، سەرکەوتن و خۆشەویستی خەڵک دوژمنی دەرەکی و ناوخۆیی بۆ دروستکردبوو، چەندینجار هێرشکرایە سەر وڵات، خۆی سەرکردایەتی جەنگەکانی دەکردو دوژمنی تێکدەشکاند. 


لەمێژودا هەر دەسەڵاتدارییەک لەدەرەوەی سنورەکانەوە نەشکابێت، دوژمنان هەوڵیانداوە لەناخۆ دوژمنی بۆ دروست بکەن و وەک دار لەناوەوە کلۆری بکەن، ئەوکات شکاندنی ئاسانتر دەبێت، هەمان پیلان بۆپادشای ئەم مەملەکەتەش دارێژرا. 


پاش چەندین پیلانی کودەتا، لەهەوڵی کوشتن و ژەهرخوارد کردن، پادشا رزگاریی بوو، رۆژێک لەگەڵ دارو دەستەکەی بۆ راو و شکار لەشار دورکەوتنەوە، لەدارستان بەفەرماندەی سوپاکەی وت؛ بەئەسپەکانیان پێشبڕکێ بکەن، بەمشێوەیە لەخەڵکی دورکەوتنەوە.. 


بەفەرماندەی وت؛ بارودۆخی وڵات دەزانی، دوژمنان لێناگەڕێن، لەرێگەی هەواڵگرەکانمەوە زانیومە براکەم لەپیلانی کوشتنم تێوەگلاوەو دەیەوێت لەسەر کورسی پادشایەتی دابنشێت، دەبێت ئەم هەواڵە بەنهێنی بمێنێتەوە. 


فەرمانده خێرا هەواڵەکەی گەیاندە برای پادشاو پلانی پادشای بۆ بەرگریکردن لەخۆی ئاشکراکرد، بەهۆیەوە پادشا کوژراو براکەی چووە سەر تەخت، بۆ رۆژی دواتر فەرمانی لەسێدارەدان بۆ فەرماندە دەرچوو، بەتاوانی دزەپێکردنی نهێنی دەوڵەت. 



Comments

Popular posts from this blog

ڕەوشت چیە

چیرۆکی مناڵ و باوک

بازرگان و دز