نابینا
#چیرۆک
✅نابینا
لەپایتەخت و لەخانویەکی بچوک و پەرێزی شار، نابینایەک، شەوان بۆخواردن و پشودان دەگەڕایەوە ئەو خانوە، ژیانێکی سادەو خۆشی هەبو، بەرۆژ سواڵیان دەکردو پارەکانی لەچاڵی ناوەڕاستی ژورەکەدا دەشاردەوە، تا رۆژێک نەگبەتی یەخەی گرت.
رۆژ بویەوە، نابینا لەدەرگای ماڵێکی دا، بەنیازی دەستکەوتنی خواردن یان بڕە پارەیەک، خانەخوێ وتی؛ کێیە لەدەرگا دەدات، نابینا نەوەک دەرگا نەکاتەوە، بێدەنگ بو، خانەخوێ دەرگای لێکردەوەو فەرموی لێکردو بەقادرمەکاندا تا سەربان بردی.
نابینا دڵخۆشبو بەهیوای دەستکەوتنی هاوکارییەکی باش، لەسەربان خانەخوێ لێپرسی؛ چیت دەوێت؟! نابینا وتی؛ بەشم بدە لەو نیعمەتەی خودا پێی بەخشیوی، خانەخوێ وتی؛ خودا بداتێ، نابینا بەسەرسوڕمانەوە؛ کەواتە بۆ هەر لەبەر دەرگا ئەمەت پێنەوتم.
خانەخوێ وتی؛ تۆش لەپشت دەرگاوە دەتتوانی بڵێی سواڵکەرم، بەڵام نەتوت،. نابینا لەهاتنە خوارەوەیدا لەقادرمەکان کەوت و ئازاری زۆری پێگەیشت، بەدڵێکی شکاوەوە بەرەو ماڵەوە چوەوە، خانەخوێ شوێنی کەوت و بەنهێنی خۆی کرد بەماڵەکەدا.
شوێنی پارەکەی پێزانی و ویستی بیبات، نابینا هەستی بەبونی کرد، بوو بەشەڕیان،. کاتێک خەڵک کۆبویەوە، ئەویش خۆی کرد بەنابیناو گوایە لەسەر دابەشکردنی پارەی هاوبەشی نێوانیان ناکۆکن، ناوبژیوان پارەکانی بەیەکسانی بەسەردا بەشکردن.
#سەلام_کەریم
💥ئاخا کورد
https://t.me/axakurd
Comments
Post a Comment