چاوچنۆکی

  #چیرۆک 


✅چاوچنۆکی 


بازرگانی زۆر دەوڵەمەند کە تاقە کوڕێکی هەبو، چی ماڵ و سامانی هەبو کۆیکردەوەو بڕیاریدا بیبات بۆ ئەو دورگەی تازە کڕیبوی، لەرێگا کەشتیەکە وەرگەڕاو چی هەبوو کەوتە دەریاوە، جگە لەکوڕەکەی،. بازرگان مایەپوچ بو، زۆر دڵتەنگ و غەمبار بوو. 


شەوێک گزگلی ئەفسوناویی لێدەرکەوت و بەڵێنی پێدا لەجاران دەوڵەمەندتری دەکات، بەمەرجێک لەگەڕانەوەیدا بۆماڵ هەر شتێک یەکەمجار بەرکەوتنی لەگەڵی هەبو بیدات بەگزگل، بازرگان رازیبو، چارەنوس وابوو کوڕەکەی یەکەم بەرکەوتن بو. 


بازرگان کوڕەکەی بەبەلەمێکەوە ناردە دەریا، شازادەیەک دۆزییەوەو هاوسەرگیریان کردو منداڵێکیان هەبو، کوڕەکە ویستی باوکی ببینێت، شاژن رازینەبو، هاتە لای باوکی و کاتێک ویستی بگەڕێتەوە بۆ کۆشکەکەی رێگەی ونکردو لەخۆوە ملی رێگای گرت. 


لەرێگا سێ خێوی بینی، دەیانویست میراتی باوکیان بەش بکەن، شمشێرێک هەموو کەس دەکوژێت جگە لەخۆت، پاڵتۆیەک لەبەرچاو ونت دەکات و پێڵاوێک کوێ بخەیتە خەیاڵت دەتگەیەنێتە ئەوێ، کوڕیان کرد بەناوبژیوان، هەموی لێبردن و لەبەرچاو ونبو. 


بەهۆی پێڵاو و پاڵتۆکەوە گەیشتەوە کۆشک، دەبینێت شاژن دەیەوێت سەرلەنوێ هاوسەرگیریی بکات، خۆی ئاشکراکرد، ئامادەبوان و زاوا بەرەنگاری بونەوە، داوای لەشمشێرەکە بیانکوژێت، هەموان مردن بەهاوسەرو منداڵەکەی خۆشییەوە. 


#سەلام_کەریم


💥ئاخا کورد

https://t.me/axakurd

Comments

Popular posts from this blog

ڕەوشت چیە

چیرۆکی مناڵ و باوک

بازرگان و دز