دەوڵەمنترین پیاو

  #چیرۆک 


سدەوڵەمەنترین پیاو


لەگونده بچوکەکە تەنیا چەند ماڵێک هەبون، ئەوانیش بەرەبابی دوو تیرە بون، کۆمەڵێک بەکشتوکاڵ و باخدارییەوە خەریکبون و کۆمەڵەکەیتر سەرقاڵی ئاژەڵداریی بون، بەشێکی زۆر لەمانە شوان و وەرزێری کوێخا بون. 


گوند بەتەنیا ئەوەندەی گشت ماڵەکانی گوند موڵک و سامانی هەبوو، خودا لەهەموو شتێکی بەزیادەوە پێدابو، لەناخی خۆیەوە وایدەزانی ئازایەو بەرهەمی زیرەکی خۆی چنیوەتەوە، بەنازێکەوە بەسەر زەویدا دەرۆیشت و پارەکانی گۆشەگیریان کرد. 


یەکێک لەباخەوانەکانی کوێخا، پیاوێکی زۆر لەخواترس و رەزامەند بەبەشی خۆی بو، خودا گیرفانێکی هەژار و دڵێکی دەوڵەمەندی بەنسیب کردبو، جەستەو بیرێکی وای هەبو، چێژی لەهەموو شت وەردەگرت، ویژدانێکی ئاسودەو خەیاڵێکی پاکی هەبوو. 


رۆژێک کوێخا باخەوانی بینی، لەسێبەرێکدا دانیشتوە، نانی رەق و قاپێک ماستی لەبەردەستە، دەستی بەخواردن کردوە، وەک بڵێی لەسەر خوانێکی شاهانەیە، کوێخا وتی؛ ئەگەر بێتە جێگەکەی من، لەوانەیە لەخۆشیدا بفڕێت، لەراستیدا گاڵتەی بەئەقڵی باخەوان دەهات. 


لەگوند خوداناسێک هەبو، لەخەویدا لەبەهەشتدایەو هەواڵی پێدرا کە سبەی شەو دەوڵەمەندترین پیاوی گوند دەمرێت، هەواڵ بڵاوبویەوە، کوێخا ترس و نیگەرانی دایگرت، شەو خەوی لێنەکەوت، بەیانی لەدەرگا دراو وتیان ئەمشەو باخەوانەکە کۆچی دوایی کردوە. 


#سەلام_کەریم 


💥ئاخا کورد

https://t.me/axakurd

Comments

Popular posts from this blog

ڕەوشت چیە

چیرۆکی مناڵ و باوک

بازرگان و دز