مۆسیقا ژەن

  #چیرۆک 


✅مۆسیقاژەن


لەسەردەمانی زوو، گەنجێکی جوانخاس هەبو، ئامێرێکی مۆسیقای دەژەنی، مۆسیقاکەی ئەفسوناویی بو، کاتێک دەستی پێدەکرد، خەڵکی کۆدەبونەوە، زیاترو زیاتر دەبون و ئەوانەوەشی دەنگیان لەیەک دابڕیبو، ئاشتدەبونەوەو بەرەو مۆسیقاکە دەچون.


تا وای لێهات باڵندەکانیش ئاشقی ئاوازەکانی بون، سروشت بەدەم ژەنینی ئامێرەکەیەوە سەمایان دەکرد، خۆی لەراستیدا بەسۆزی ئاوازەکە لەناخی پڕ لەئەشقی مۆسیقاژەنەوە بۆ شازادەی جوان لەوەتەری ئامێرەکەوە دەردەچو.


ئەشقی شازادەو مۆسیقاژەن بۆیەک، داستانی سەردەمی خۆیان بو، تا جادوگەری دڵ پڕ لەئیرەیی هاتە نێوانیان و شازادەی بریندارکردو لەگەڵ خۆی بردی بۆ جیهانەکەیتر، مۆسیقاژەن تەنیا مایەوە، زۆر دڵتەنگ بوو، ئاوازە خۆشەکان گۆڕان بۆئاوازی غەمگین. 


پەریزی گرت و بەردەوام لەبیری مەئشوقەکەیدا بو، خەڵک زۆر خەمیان لێخوارد، ئاوازەکانی ماتەمی بۆگیانداران و سروشت هێنا، بڕیاریدا شوێنی بکەوێت بۆجیهانەکەیتر، رێگای زۆر تاریک و ناخۆشی بڕی تا لەقوڵایی ئەشکەوت جادوگەریی بینی. 


جادوگەر رازیبو بیداتەوە، بەمەرجێک تا دەگەنە ماڵ، نە تەماشای بکات، نە ئاوڕی بۆ بداتەوەو نە قسەی لەگەڵ بکات، مۆسیقاژەن لەرێگا خۆی پێنەگیراو ئاوڕی دایەوەو خۆشەویستەکەی لەدەستدا، خۆشی پاشماوەیەک لەگۆشەگیریدا مردو بوە ئەستێرەیەک لەئاسمان.


#سەلام_کەریم 


💥ئاخا کورد

https://t.me/axakurd

Comments

Popular posts from this blog

ڕەوشت چیە

چیرۆکی مناڵ و باوک

بازرگان و دز