یەکێک لە ئافرەتەکان وتی:
یەکێک لە ئافرەتەکان ووتی :
بەیانیان کە دەمەوێ هاوسەرەکەم بۆ نوێژی بەیانی هەستێنم دەستم بە ئاو فێنک دەکەمەوەو ئەو بۆنەی کە هاوسەرەکەم حەزی پێ دەکات لە دەستم دەدەم و بە هێواشی دەستم لەسەر ڕوومەتی دادەنێم ...بەهەڵمژینی بۆنەکەو دەستە فێنکەکەی من بە ئاگادێت و دڵ خۆش دەبێت ..
.......
یەکێکی تر ووتی :
هاوسەرەکەم ووتی ئێوارە لەگەڵ هاوڕێکانم نان دەخۆم هیچت ناوێ ؟
پێم ووت : زوو وەرەوە ئەگەر نا کارەبا دەبڕێ
ڕووی تێکردم ووتی چی ؟
پێم ووت ئێمە بە بێ تۆ لە تاریکیدا دەبین چون تۆ ڕووناکی ماڵەکەی کە گەڕایتەوە هەموو شتێک ڕووناک دەبێتەوە ..زەردەخەنەی کرد ...ئەو لە دەعوەتەکەش تامەزرۆی ئەوە بوو زوو بگەڕێتەوە بۆ ماڵێ ..
.......
ژنێکی تر ووتی من هاوسەرەکەم گەشت زۆر دەکا هەمیشە نامەیەکی بۆ دەخەمە ناو جانتاکەی کە باس لەوە دەکات من و مناڵەکان چەندمان خۆش دەوێ و چەندی بیر ئەکەین و چۆن ڕۆژەکان دەژمێرین بۆ گەڕانەوەی
جارێکیان لە گەشتەکەی ڕازی نەبووم و هیچ شتێکم بۆ نەنووسی ...
کە لە گەشتەکەی گەڕایەوە ووتی: جێ نەما لەم جانتایە دوو جارو سێ جار بۆ نامەکەت نەگەڕێم ...نەمدەویست بڕوا بکەم کە نامەی تۆی تیا نیە
زۆر پەشیمان بوومەوە چونکە ئەوکات زانیم چەند ئەو خووەی منی خۆشویستووە و بایەخی پێ داوە .
خەمم خوارد چونکە ئێمە ئە ڵێین پیاو و دەرەوەیان ووتووە ..
لە کاتێکدا ماڵ بەهەشتی پیاوە لە بوونی ژنێکی دڵسۆز و میھرەباندا،
AM
ReplyDeleteدەست خۆش بۆ ئەم بلۆگە جوانانە ھیوام وایە بەردەوام بی دڵنیام تێدا سەردەکەوی ئەمەش ئەرکی ھەموو ئادەمیزادێکە کە بەم شێوەیە شتی بەسوود بلاوبکاتەوە بح خزمەتکردنی خوێنەران و کۆمەلگالەگەل ڕێزی تایبەتی من بۆ جەنابت
AM
ReplyDeleteدەست خۆش بۆ ئەم بلۆگە جوانانە ھیوام وایە بەردەوام بی دڵنیام تێدا سەردەکەوی ئەمەش ئەرکی ھەموو ئادەمیزادێکە کە بەم شێوەیە شتی بەسوود بلاوبکاتەوە بح خزمەتکردنی خوێنەران و کۆمەلگالەگەل ڕێزی تایبەتی من بۆ جەنابت