ھەڵەیەک ژیانی تاڵ کردووم
هەڵەیەک ژیانی تاڵ کردم
لە د.سلمان بن فهد العودة م بیست:موسڵمانێک دەگێڕێتەوە:تەنها یەک ساڵم مابوو،کۆلێژ تەواو بکەم،دایکم چاوەڕێ بوو،دەربچم و دڵخۆش ببێت بە ژنهێنانم،چونکە من برا بچووکی ماڵمان بووم،جێی متمانەی خێزانەکەم و دراوسێ و هاوڕێیانی کۆلێژ بووم،هەموویان بە چاوی ڕێزەوە سەیریان دەکردم،بەڵام تەلەفۆنێک ژیانی لێم تاڵ کرد!
بووتڵە خوێنێکم بە موسڵمانێک بەخشیی بوو،دوای چەند ڕۆژێک تەلەفۆنێکیان بۆم کرد،پرسیان:ئەتوو فڵانە کەسی؟گوتم:بەڵێ،گوتیان:دەتوانی سەردانێکی نەخۆشخانەکەمان بکەیت؟گوتم:خێر،بۆ چی بێم؟گوتیان:پشکنینمان بۆ خوێنەکەتان کردوە،دەمانەوێت چەند پرسیارێکت لێ بکەین! گوتم:سبەی ان شاء الله دێم بۆ لاتان. کاتێک گەیشتمە نەخۆشخانەکە،گوتیان:بڕۆ فڵانە ژوور،کاتێک چووم:پزیشکێک پرسیاری لێم کرد:هیچ سەفەرت بۆ دەرەوەی وڵات کردووە؟گوتم:نەخێر! گوتی:عەمەلیاتی ددانت کردووە؟ گوتم:نەخێر! گوتی:هیج نەشتەرگەریت کردووە و خوێنت وەرگرت بێت؟ گوتم:نەخێر! گوتی:هیچ پەیوەندیی نا شەرعیت لەگەڵ ئافرەتان هەبووە؟ گوتم:نەخێر،دواتر گوتم:بەڵێ:پێش 7 ساڵ،یەک جار زینام کردووە! گوتی:ئەتوو نەخۆشی ئایدزت هەیە!
دونیا لە پێش چاوم تاریک بوو!بەخۆم دەڵێم،ئەگەر دایکم گوتی:بۆ ژن ناهێنی؟!چی پێ بڵێم! ئەگەر دراوسێ و دۆستانم،بەم نەخۆشیەی منیان زانی،بە چ چاوێک سەیرم دەکەن؟! بەڵێ،بە هۆی خۆشیی چەند دەقیقەیەک،هەموو ژیانم ناخۆش بوو!
ئێستا دوعا دەکەم،خوا لێمخۆش بێت و ئەم نهێنیەم بپارێزێت و لای کۆمەڵگا ڕیسوا نەبم.
AM
ReplyDeleteدەست خۆش بۆ ئەم بلۆگە جوانانە ھیوام وایە بەردەوام بی دڵنیام تێدا سەردەکەوی ئەمەش ئەرکی ھەموو ئادەمیزادێکە کە بەم شێوەیە شتی بەسوود بلاوبکاتەوە بح خزمەتکردنی خوێنەران و کۆمەلگالەگەل ڕێزی تایبەتی من بۆ جەنابت
AM
ReplyDeleteدەست خۆش بۆ ئەم بلۆگە جوانانە ھیوام وایە بەردەوام بی دڵنیام تێدا سەردەکەوی ئەمەش ئەرکی ھەموو ئادەمیزادێکە کە بەم شێوەیە شتی بەسوود بلاوبکاتەوە بح خزمەتکردنی خوێنەران و کۆمەلگالەگەل ڕێزی تایبەتی من بۆ جەنابت