لە ئاوی زەمزەم بخۆرەوە
له ئاوی زه‌مزه‌م بخۆره‌وه كابرایه‌ك ده‌ناسم و ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه بووین كه ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵ ده‌بێت ... بۆی باس كردم له كاتێكدا له مزگه‌وتیپێغه‌مبه‌ر بووم(صلى الله عليه وسلم ) ئه‌ویش به ڕۆژوو بوو ... ئه‌و كه‌سێك بوو له كاتی خۆیدا خه‌ریكی مه‌ی خواردنه‌وه بووه په‌نا به خوا له‌كاتێكدا كه ته‌مه‌نی پازده ساڵ بووه تاكو ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته چل ساڵ ... ڕۆژێك ده‌ڕوات بۆ لای پزیشك بینی كه (مه‌ی)ه‌كه هه‌موو له‌شیخراپ كردووه په‌نا به خوا پزیشكه‌كه گوتی - تۆ هیچ چاره‌سه‌رێكت نییه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه تۆ تیایدا بویت ... ئه‌م پزیشكه وه‌ستا .. به سه‌رسوڕمانه‌وه.. خۆی بۆی گێڕامه‌وه.. كاتێ پزیشكه‌كه ئه‌وه‌ی پێ گوتم هه‌ستم كرد له خه‌وێكی قووڵ به ئاگای هێنامه‌وه و گوتم - هیچچاره‌سه‌رێك لای تۆ نییه؟ گوتی - نه‌خێر هیچ چاره‌سه‌رێك لای من نییه , گوتم - به‌ڵێ ده‌بێ چاره‌سه‌ری هه‌بێ و ده‌بێ ده‌وایشی هه‌بێت .. كه‌گه‌ڕامه‌وه به بێ دواكه‌وتن ته‌وبه‌م كرد و له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) نوێژم كرد ئه‌مجار گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆم و جلیئیحرامم له به‌ر كرد و بۆ لای خوا گه‌ڕامه‌وه ئه‌مجار به پێ چووم بۆ مه‌ككه و به سێ رۆژ گه‌یشتمه ئه‌وێ .. كه گه‌یشتمه مه‌ككه نیوه شه‌و بوو له‌پێش كاتی پارشێو بوو كه (عه‌مره)م ته‌واو كرد په‌نام برد بۆ لای خوا و ده‌ستم به گریان كرد و لێی پاڕامه‌وه و گوتم - ئه‌ی خودایه یان شیفامبده وه یان ڕوحم ده‌ربێنه له سه‌ر ئه‌م ته‌وبه‌یه بمرم ... كابرا گوتی - هه‌ستم كرد له ناخمدا كه‌سێك پێم ده‌ڵێت كه له ئاوی زه‌مزه‌م بخۆمه‌وه چوومبۆ لای ئاوی زه‌مزه‌م و سه‌تڵێك ئاوم ده‌رهێنا ( له‌و رۆژگاره‌دا زه‌مزه‌م به سه‌تڵ بوو ) وه له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر برسی بووم هه‌موویم خوارده‌وه خوداله‌ش ساغییه‌كی پێ به‌خشیبوو ته‌نانه‌ت له‌و ته‌مه‌نه‌دا (كه‌ڵه‌گه‌ت بوو) كاتێك ئاوه‌كه‌م خوارده‌وه هه‌ستم كرد ناو سكم تێكچوو .. هه‌ستم به‌ڕشانه‌وه كرد بۆیه به په‌له له‌وێ دوور كه‌وتمه‌وه كه گه‌یشتمه (باب ابراهیم) ئاگام له خۆم نه‌مابوو كه شتێكم فڕێ‌دا .. كه ته‌ماشام كردپارچه‌یه‌كی خوێنی ڕه‌شی تۆخه ... كه فڕێمدا هه‌ستم به ئارامییه‌كی گه‌وره كرد .. كابرا گوتی - هه‌ستم به گه‌وره‌یی و مه‌زنی خوایپه‌روه‌ردگار كرد و دڵنیا بووم كه هه‌ركه‌سێك په‌نای پێ بگرێت ئه‌وا په‌شیمان نابێته‌وه و خه‌یر و چاكه به ده‌ستی خۆیه‌تی كه هه‌رگیز به دڵی هیچكه‌سێكدا نایه‌ت ... جارێكی تر گه‌ڕامه‌وه به دڵنیاییه‌كی گه‌وره‌تر و ئیمانێكی زۆرتره‌وه .. پاڕامه‌وه له خوا و تكام لێی كرد و داوام كرد و گریام وگوتم - ئه‌ی خودایه یان شیفام بده وه یان ڕوحم ده‌ربێنه له سه‌ر ئه‌م ته‌وبه‌یه بمرم .. گوتی - دیسان هه‌ستم كرد كه كه‌سێك له ناخمدا ده‌ڵێت له‌ئاوی زه‌مزه‌م بخۆره‌وه .. جارێكی تر منیش سه‌تڵێكم خوارده‌وه و ئه‌وه‌ی جاری یه‌كه‌م به سه‌رمدا هات جارێكی تر به سه‌رمدا هاته‌وه .. كه‌گه‌ڕامه‌وه و گه‌یشتمه‌وه لای (باب ابراهیم) شتێكی ترم فرێدا وه‌كو جاری یه‌كه‌م به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان سووكتر بوو له جاری یه‌كه‌م ... بۆ جاریسێیه‌م گه‌ڕامه‌وه به ئیمانێك و دڵنیاییه‌كی زۆرتره‌وه داوام كرد و تكام كرد .. هه‌ستم كرد پێم خۆشه كه دیسان له ئاوی زه‌مزه‌م بخۆمه‌وه بۆیه‌منیش جارێكی تر له ئاوی زه‌مزه‌مم خوارده‌وه هه‌ستم كرد سكم جوڵایه‌وه و شتێكم فرێدا كه ئاوێكی زه‌رد بوو هه‌ستم كرد ناخم پاك بووه‌ته‌وه.. گوتی- هه‌ستم به ئارامییه‌كی نامۆ كرد كه هه‌رگیز هه‌ستم به‌و جۆره ئارامییه نه‌كردبوو ... ئه‌مجار گه‌ڕامه‌وه و تكام له خوا ده‌كرد و لێیده‌پاڕامه‌وه ئه‌مجار خوای گه‌وره ئارامی پێ به‌خشیم و خه‌وتم ... به ده‌نگی بانگی به‌یانی خه‌به‌رم بووه‌وه .. گوتم - سوێند به خوا .. نابێت له‌مماڵه دووره بكه‌ومه‌وه تاكو سێ رۆژ .. ئه‌مجار به‌رده‌وام ده‌گریام و داوام له‌خوا ده‌كرد كه لێم خۆش بێت و له‌ش ساغیم پێ ببه‌خشێت و له ئاویزه‌مزه‌مم ده‌خوارده‌وه ..گوتی - ئه‌مجار گه‌ڕامه‌وه (مدینه) كاتێ گه‌ڕامه‌وه بۆ لای پزیشكه‌كه‌م كه جاری یه‌كه‌م چوو بووم بۆ لای ته‌ماشایه‌كیڕوومه‌تی كردم كه گه‌شاوه بوو له (هداية) كاتێك به ته‌واوی پشكنینی بۆ كردم ده‌سته‌كانی ده‌چووه یه‌كدا و باوه‌ڕی به‌وه نه‌ده‌كرد كه به چاوده‌یبینی ئه‌مجار گوتی - ئه‌ی به‌نده‌ی خوا .. خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی پێت به‌خشیوه كه زانیاری پزیشكه‌كان ناتوانن ئه‌نجامی بده‌ن ... ئه‌مجار سی‌ساڵ به‌رده‌وام بوو له خوا په‌رستی ده‌یگوت - من ئێستا ئه‌م قسه‌یه‌ت بۆ ده‌كه‌م به ڕۆژووم و چاوه‌ڕوانم كه خوای گه‌وره ئاخر خێرم بكات .. پاشان له سه‌ر خه‌یر و چاكه كۆچی دوایی كرد ..خوا له تاوانه‌كانی ئێمه‌و ئه‌ویش خۆش بێت ...
Comments
Post a Comment