کێشەی نێوان ژن و مێردێک

 کێشەی نێوان ژن و مێردێک


ئافرەتێک بەهۆی بارودۆخی قورسی ژیانیان لەگەڵ مێردەکەی بوو بەشەڕ و ناخۆشیان

بۆیە بڕیاری‌دا بڕوات و ماڵ بەجێ‌بێڵێت...!


بەڵام چاوەڕێی‌کرد تاکو شەو هات و هاوسەرەکەی و منداڵەکانی خەوتن...

کاتێ لەماڵ هاتە دەرەوە و بەدزیەوە بەپەنای دیوار و پەنجەرەی ماڵەکاندا دەڕۆشت

بۆئەوەی کەس نەیبینێت...


بەڵام ئەوەی ڕویدا زۆر سەیر بوو

کاتێ بەلای پەنجەرەکاندا دەڕۆیشت چی بیست...؟!


لەیەکێک لەپەنجەرەکانەوە گوێی لە دایکێک بوو لەخوا دەپاڕایەوە کە خوا شیفای کوڕە شەلەل و پەککەوتەکەی بدات بۆئەوەی بتوانێ لەگەڵ منداڵەکانی دیکەدا یاری بکات...!


لەپەنجەرەیەکی دیکەوە بیستی کە ئافرەتێک لەخوا دەپاڕێتەوە مناڵێکی پێببەخشێت تا ژیانی خۆشتر و جوانتر بێت.


لەپەنجەرەیەکی دیکەوە گوێی لەئافرەتێک بوو، دەپاڕایەوە خوا ڕێنوێنی و هیدایەتی هاوسەرەکەی بدات بۆ سەر ڕێگای ڕاست و چیدی ژیانیان لێ نەکات بەدۆزەخ...!


لەپەنجەرەیەکی دیکەوە گوێی لە کچێک بوو، دەگریا و دەیگوت: ئەی پەروەردگارا زۆر تامەزرۆی بینینەوەی دایکمم

بەڵام دەزانم ئەو ئێستا لای تۆیە و لەبەهەشتەکەی تۆدایە...!


لەپەنجەرەیەکی دیکەوە گوێی لە ئافرەتێک بوو بەهاوسەرەکەی دەوت: خاوەنی خانوەکە دەرماندەکات، پێی بڵێ مۆڵەتێکی دیکەمان بداتێ تاکو خوای مێهرەبان ڕۆزیەکمان بۆ دەنێرێت و کرێکەی پێدەدەین...!


ژنەکە، کە گوێی لەو هەموو خەڵکە بوو ئەو دوعایانەی دەکرد بۆی دەرکەوت کە خەڵک خۆیان وانیشان دەدەن کە دڵخۆش و بەختەوەر و بێ کێشە و گرفتن و بەدەم یەکەوە پێدەکەنن و زۆربەی کات ئەو ئازار و خەم و خەفەتەی ناخیان دەرناخەن کە خوای مێهرەبان نەبێ کەس نایزانێت...


 بۆیە خێرا و بەبێدەنگی گەڕایەوە ماڵەوە و سوپاسی خوای کرد لەسەر هەموو ئەو ناز و نێعمەتانەی پێی بەخشیوە

لە هاوسەر و مناڵ و خاتوو و ..


بەکورتی و پوختی:

هەموو ماڵێک بەشی خۆی ناتەواوی و کێشە و گیر و گرفتی تێدایە

بۆیە واگومان مەبەن هەموو ئەوانەی لەبەردەمتان بەڕوخسار دڵخۆش دەردەکەون، ژیانێکی نمونەیی و خۆشیان هەیە... 


نا نەخێر... بەڵکو لەپشتی ئەو ڕوخسارە درەوشاوەیەوە، چەندین دەرد و ناڵین هەیە کە تۆ نایزانی...!


بۆیە، هەرگیز ژیانی خۆت بەراورد مەکە بەژیانی کەسانی دی

چونکە ژیانی کەس بێ کێشەوگرفت نیە

دڵنیابن لەوە.

بۆیە هەمووکات سوپاسگوزاری خوا بن.

Comments

  1. دەست خۆش بۆ ئەم بلۆگە جوانانە ھیوام وایە بەردەوام بی دڵنیام تێدا سەردەکەوی ئەمەش ئەرکی ھەموو ئادەمیزادێکە کە بەم شێوەیە شتی بەسوود بلاوبکاتەوە بح خزمەتکردنی خوێنەران و کۆمەلگالەگەل ڕێزی تایبەتی من بۆ جەنابت

    ReplyDelete
  2. AM
    دەست خۆش بۆ ئەم بلۆگە جوانانە ھیوام وایە بەردەوام بی دڵنیام تێدا سەردەکەوی ئەمەش ئەرکی ھەموو ئادەمیزادێکە کە بەم شێوەیە شتی بەسوود بلاوبکاتەوە بح خزمەتکردنی خوێنەران و کۆمەلگالەگەل ڕێزی تایبەتی من بۆ جەنابت

    ReplyDelete
  3. AM
    دەست خۆش بۆ ئەم بلۆگە جوانانە ھیوام وایە بەردەوام بی دڵنیام تێدا سەردەکەوی ئەمەش ئەرکی ھەموو ئادەمیزادێکە کە بەم شێوەیە شتی بەسوود بلاوبکاتەوە بح خزمەتکردنی خوێنەران و کۆمەلگالەگەل ڕێزی تایبەتی من بۆ جەنابت

    ReplyDelete
  4. AM
    دەست خۆش بۆ ئەم بلۆگە جوانانە ھیوام وایە بەردەوام بی دڵنیام تێدا سەردەکەوی ئەمەش ئەرکی ھەموو ئادەمیزادێکە کە بەم شێوەیە شتی بەسوود بلاوبکاتەوە بح خزمەتکردنی خوێنەران و کۆمەلگالەگەل ڕێزی تایبەتی من بۆ جەنابت

    ReplyDelete

Post a Comment

Popular posts from this blog

ڕەوشت چیە

چیرۆکی مناڵ و باوک

بازرگان و دز