گوێزرایەوە بۆ بەھەشت
گوێزرایه‌وه بۆ به‌هه‌شت
ئه‌مشه‌و واده‌ی گواستنه‌وه‌ی بووكه ... هه‌موو پێویستییه‌كان جێ به جێ كراوه ... هه‌موو بایه‌خیان به بووك دابوو ... دایكی و خوشكه‌كانی وهه‌موو خزمان ... هه‌موو چاوه‌ڕوانی ئه‌و كه‌سانه بوون كه له ئارایشتگای ئافره‌تان كار ده‌كه‌ن .. له پاش عه‌سر ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بووكه‌كه‌ئاماده بكه‌ن بۆ ئاهه‌نگه‌كه ... ئه‌وان دوا كه‌وتن و ماوه‌یه‌ك به سه‌ر چوو... ئه‌مجار گه‌یشتن و ده‌ستیان به كاره‌كه‌یان كرد ... تاكو نزیك كاتیبانگی مه‌غریب بووه وه .. بووكه‌كه داوای كرد كه كاره‌كه‌یان زوو ته‌واو بكه‌ن له پێش ئه‌وه‌ی بانگ بدات ... كات ده‌ڕوات ... له ناكاودا ده‌نگیحه‌ق له مزگه‌وته‌كانه‌وه به‌رز بووه‌وه ... الله أكبر ... الله أكبر ... ئه‌وه بانگی مه‌غریبه .. بووك ده‌ڵێت - په‌له بكه‌ن چونكه كاتی نوێژی مه‌غریبكه‌مه .. ئه‌وان گوتیان - ئێمه پێویستیمان به كاتی زیاتره ئارام بگره .. كات ده‌ڕوات .. خه‌ریكه كاتی نوێژی مه‌غریب ته‌واو ده‌بێت .. بووكه‌كه‌سووره له سه‌ر نوێژه‌كه‌ی .. هه‌موو هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه ڕێگه‌ی لێ بگرن تاكو ئه‌وان كاره‌كه‌یان ته‌واو ده‌كه‌ن , ده‌یانگوت - ئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژ بگریئه‌وا له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند كاتژمێره‌دا چیمان كردووه تۆ ده‌یروخێنی .. به‌ڵام بووكه‌كه سووره له سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌مجار له هه‌موو لایه‌كه‌وه‌فه‌توای بۆ ده‌هات .. یه‌كێك ده‌یگوت - نوێژی مه‌غریب له گه‌ڵ عیشا كۆ بكه‌ره‌وه .. یه‌كێكی تر ده‌یگوت - ته‌یه‌موم بكه ... به‌ڵام ... په‌نای گرد به‌خوا و خۆی یه‌كلا كرده‌وه چونكه ئه‌وه‌ی لای خوایه چاكتر و به‌رده‌وامتره .. له ناكاودا بووك هه‌ستا .. به شانازییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستنوێژ بگرێ... هه‌موو ئه‌و ئامۆژگارییه نابه‌جێیانه‌ی پشت گوێ خست و ده‌ستی به ده‌ستنوێژگردن كرد ... بسم الله .. به‌رماڵه‌كه‌ی داخست بۆ ئه‌وه‌ی نوێژبكات ... الله أكبر .. به‌ڵێ خوا له هه‌موو شتێك گه‌وره‌تره .. گه‌وره‌تره هه‌رچی ڕووبدات .. ئه‌وه‌تا بووكه‌كه له دوا ته‌حیاته له نوێژه‌كه‌یدا .. وه‌كاتێكسه‌لامی به لای چه‌پدا دایه‌وه یه‌كسه‌ر گیانی سپارد و ڕوحی گه‌یشته لای خوای خۆی .. كۆچی كرد له كاتێكدا كه گوێڕایه‌ڵی خواكه‌ی بوو وه‌سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی شه‌یتانه‌كه‌ی بوو .. داوا له خوا ده‌كه‌ین كه گواسترابێته‌وه بۆ به‌هه‌شتێكی به‌رده‌وامی نه‌بڕاوه .. داوا له خوا ده‌كه‌م كه‌من و ئێوه‌یش ئاخر خێر بكات .
Comments
Post a Comment