تەنھا ماچێک
ته‌نها ماچێك ...
ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و گه‌نجه زانایه ته‌مه‌نی سی ساڵ ده‌بێت - ئه‌وه (الربیع) ی كوڕی ( خيثم) ه خه‌ڵكانی خراپه‌كار هه‌وڵ ده‌ده‌ن و كۆشش ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی له ڕێگه لای بده‌ن و هه‌ڵه‌ی پێ بكه‌ن بۆیه ده‌رۆن ئافره‌تێكی داوێن پیس هان ده‌ده‌ن و هه‌زار دیناری پێ ده‌ده‌ن ئه‌ویش ده‌ڵێت - ئه‌مپاره‌یه‌م بۆ پێ ده‌ده‌ن ؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن - بۆ ته‌نها ماچێك له (الربیع) ی كوڕی (خيثم) ه‌وه .. گوتی - ده‌بێ له‌وه زیاتری به سه‌ردا بهێنم ده‌بێزینای له گه‌ڵدا بكه‌م .... چونكه ئه‌و ئافره‌ته ئیمانه‌كه‌ی لاواز بوو .. بۆیه له كاتێكدا كه كه‌س دیار نه‌بوو ڕێگه‌ی پێ گرد وهه‌موو جوانییه‌كه‌یخۆی بۆ (الربیع) ده‌رخست بۆیه ئه‌ویش به دڵنیایی یه‌وه گوتی- ئه‌ی به‌نده‌ی خوا ... چۆنه ئه‌گه‌ر ئێستا فریشته‌ی مردن (ملك الموت) دابه‌زێ وگیانت بكێشێ ؟ ئه‌ی ئه‌و ڕۆژه چۆنه كه (نكیر و منكر) پرسیارت لێ ده‌كه‌ن ؟ ئه‌ی ئه‌و ڕۆژه چۆنه كه له به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره‌دا ڕاده‌وه‌ستی؟ ئه‌ی ئه‌و ڕۆژه چۆنه كه فڕێ ده‌درێیته ناو دۆزه‌خه‌وه ؟ بۆیه ئه‌ویش یه‌كسه‌ر هاواری كرد و پشتی هه‌ڵكرد و هه‌ڵات و ته‌وبه‌ی كرد و گه‌ڕایه‌وه بۆلای خوای گه‌وره .. ده‌ستی كرد به خوا په‌رستی تاكو ناونرا به (عابدة الكوفة) خواپهرستهكهی كوفه ... بۆیه ئه‌و خراپه‌كارانه ده‌یانگوت - ربیعئه‌ویشی له رێگه لادا .... ئایه چی شتێك (الربیع) ی دامه‌زراو كرد به‌رانبه‌ر ئه‌م فیتنه‌یه ؟ ئایه كه‌می شه‌هوه‌ت بوو ؟ ئه‌و گه‌نجێكه وه‌كوهاوه‌ڵانی تر شه‌هوه‌تی هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له‌م سات و كاته‌دا دامه‌زراو بوو ... ئایه چی شتێك پاراستی ( به پشتیوانی خوا ) ؟ ئه‌وه ته‌نهائیمانه به‌و خوایه‌ی كه هیچ خوایه‌ك نییه جگه له ئه‌و نه‌بێت ... ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆشگوزرانی و زیاد بوونی ئیمانت ده‌وێ ... ئامۆژگاریتده‌كه‌م كه چاودێری خوات له بیر نه‌چێت .. هه‌موو نوێژه‌كانت له كاتی خۆیدا و له مزگه‌وت ئه‌نجام بده ... سوننه‌ته‌كان و سوننه‌تیچێشته‌نگاو... شه‌و نوێژ .... جوزئێك له خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز له ڕۆژێكدا ... ڕۆژووی سوننه‌ت ... یادی خوا .... سه‌ردانی گۆڕستان ... پاڕانه‌وه له خوا ... پاره به‌خشین ... هاوڕێتی كردنی كه‌سی چاك .. سوێند به خوا ئه‌مه به‌هه‌شت و خۆشگوزرانییه
Comments
Post a Comment