لەخەودا بینیم
له خه‌ودا بینیم
پێی گوتم - هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویستم هه‌بوو كه له جێگای برا بوو بۆم ... هه‌فته‌ی ڕابووردوو به ڕووداوی ئۆتۆمبیل و له ناكاودا كۆچی دواییكرد ... داوا له خوا ده‌كه‌م كه خوای گه‌وره له تاوانه‌كانی خۆش بێت و ڕه‌حمی لێ بكات .. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه .. ئه‌م هاوه‌ڵه‌م شاره‌زاییه‌كی زۆریهه‌بوو له (ئینته‌رنێت) وه خووی دابوو به سایته خراپه‌كان (الاباحية) و به كۆ كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕووته‌وه خه‌ریك بوو .. ته‌نانه‌ت سایتێكی تایبه‌تیبۆ خۆی ڕێكخستبوو كه وێنه‌ی ڕووتی له خۆ ده‌گرت .. به‌ڵكو كۆمه‌ڵه كه‌سێك هه‌بوون كه له سایته‌كه‌یدا تۆمار كرابوون و به‌شدار بوون .. هه‌مووجارێك نامه‌ی بۆ ده‌ناردن هه‌ر كاتێك وێنه‌ی نوێی ده‌ست بكه‌وتایه ... وێنه‌ی ڕووت ... كه سایته‌كه به شێوه‌یه‌كی (آلي) خۆی بۆیانی ده‌ناردن... له ناكاودا ئه‌م كابرایه مرد .... كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئێمه ژماره نهێنی سایته‌كه‌ی نازانین كه ده‌ستكاری سایته‌كه‌ی بكه‌ین یاخود دایخه‌ین ... من ته‌نها بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه .. له كاتێكدا چاوه‌روانی نوێژ بووین كه له مزگه‌وت له سه‌ر جه‌نازه‌كه‌ی بكه‌ین ... له گه‌ڵ جه‌نازه‌كه‌یدا به‌ره‌وگۆڕستان كه‌وتینه ڕێ ئه‌ویش له ناو تابوته‌كه‌یدا هه‌ڵگیراوه .. بیرم ده‌كرده‌وه ئاخۆ ئێستا له ناو گۆڕه‌كه‌یدا چی چاوه‌ڕوانی ده‌بێ .. وێنه‌ی ڕووت؟؟ حسبنا الله ونعم الوكیل ...گه‌یشتینه ناو گۆڕستانێكی ترسناك .. خه‌ڵكی زۆر بوون له سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی... ته‌ماشای ناو گۆڕه‌كه‌م كرد .... ئااااه .. ئاخۆ حاڵی چۆن بێت له‌و گۆڕه‌دا .. ده‌مبینی هه‌ندێ كه‌س ده‌گریان ... له ناخی خۆمدا گوتم - ئایه ئه‌و گریانه‌ی ئه‌وان سوودی هه‌یه‌بۆی ...كابرامان نێژا .. ئه‌مجار ڕۆیشتین و ئه‌ومان به جێ هێشت ... دایكی له خه‌ودا بینی .. كه چه‌ند هه‌رزه‌كارێك به سه‌ر گۆڕه‌كه‌یدا ده‌ڕۆنو میز ده‌كه‌ن به سه‌ریدا ... ئه‌ویش پرسیاری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بۆی خه‌وپه‌رژێن بكه‌ن .... ئه‌و هه‌ژاره نه‌یده‌زانی له‌و كاره شاراوانه .. منیش ئه‌وخه‌وه‌ی دایكیم بیست ..له ناخی خۆمدا گوتم - هیچ پێویست به خه‌و په‌رژێن ناكات ... ماناكه‌ی ئاشكرایه ... ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی كه میز ده‌كه‌نبه سه‌ر گۆڕه‌كه‌یدا ... ئه‌وانه‌ن كه وێنه‌ی بۆ ده‌ناردن ... ئه‌مجار ئه‌وانیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یناسن ده‌ینێرن .. ئه‌ی هاوار ... چۆن ده‌توانێتبه‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو تاوانه بگرێت ... (( من دعا الى الضلالة كان عليه من الوزر مثل أوزار من تبعه لا ينقص ذلك من أوزارهم شيئا )) هه‌وڵێكی زۆرم دا ... كه چاكه‌ی له گه‌ڵدا بكه‌م .. له گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌دا قسه‌م كرد ..(ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه میوانداری سایته‌كه‌ی كردووه )) بۆئه‌وه‌ی به‌شداری كردنه‌كه‌ی رابگرن ... بۆیه به داوای لێبوردنه‌وه داواكه‌میان ره‌تكرده‌وه و هیچیان بۆ نه‌كردم ته‌نانه‌ت باوه‌ڕیان پێ نه‌كردم .. چونكه من ژماره نهێنییه‌كه‌م نه‌ده‌زانی كه سایته‌كه‌ی پێ حجز كردبوو ... هاوارم به ڕوویاندا كرد .. ئه‌ی خه‌ڵكینه ...كابرا مردووه ... كه‌چیڕوویان پێ نه‌دام ... دانیشتم بیرم له حاڵی ئه‌و ده‌كرده‌وه چه‌ندم پێ گوت - چۆن به‌رگه‌ی تاوانی خه‌ڵكی ده‌گرێ ؟ چۆن خۆت ده‌كه‌یته كلیلیخراپه‌كاری ؟ چۆن له قیامه‌تدا تاوانه‌كانیان به شان هه‌ڵده‌گرێ ؟ كه‌چی گوێ بیستی قسه‌كانم نه‌ده‌بوو وه كاری پێ نه‌ده‌كرد ... ئه‌و وایده‌بینی كه هێشتا گه‌نجه و ده‌یه‌وێ خۆشی بكات ئه‌م كارانه‌یش ته‌نها بۆ كات به سه‌ر بردنه ... په‌نا به خوا ... چه‌ند گه‌نج ته‌ماشای ئه‌ووێنانه‌ی كردووه ئه‌مجار كه‌وتووه‌نه‌ته ناو تاوانه‌وه ... چه‌ند كچی به‌سته‌زمان كه‌وتووه‌نه‌ته ناو تاوانه‌وه به هۆی ئه‌و وێنانه‌وه ... كابرا مرد .. به‌ڵامله ڕۆژی قیامه‌تدا پرسیاری لێ ده‌كرێ ده‌رباره‌ی هه‌ر ته‌ماشایه‌ك كه كردبێتی وه ته‌ماشاكردنی هه‌ر گه‌نجێكی تر ... وه هه‌ر تاوانێك كه‌كردبێتی وه هه‌ر تاوانێك كه گه‌نجانی تر كردبێتیان به هۆی ئه‌و وێنانه‌وه وه هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه بڵاوی كردبێته‌وه و هه‌ر وێنه‌یه‌ك ئه‌وانی تر بڵاویانكردبێته‌وه .. نازانم تاكو چه‌ند به‌رگه‌ی تاوانه‌كانیان ده‌گرێت به‌ڵام داوا له خوا ده‌كه‌م كه له تاوانه‌كانی خۆش بێت ... حسبنا الله ونعم الوكیل .
Comments
Post a Comment