تاکو دەبمە خەڵۆز
تاكو ده‌بمه خه‌ڵوز ....
هه‌مومان هه‌ڵه ده‌كه‌ین و تاوان ده‌كه‌ین وه خوای گه‌وره‌یش مۆڵه‌ت ده‌دات به‌ڵام كه‌س فه‌رامۆش ناكات .... ئه‌و به‌ندانه‌ی خۆش ده‌وێت كه ته‌وبه‌كار و پاك و خاوێنن .. بۆیه ده‌رگای ته‌وبه‌ی كردووه‌ته‌وه به‌رانبه‌ر تاوانباران ... بۆ ئه‌وه‌ی ته‌وبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه و به ئاگا بێنه‌وه و له‌تاوانه‌كانی خۆش بێت ... ئه‌و تاوانه بچوك و گه‌ورانه‌ی كه ئه‌نجامیان داوه .. بۆیه سوپاس بۆ خوا له سه‌ره‌تا و له دواییشدا و شاراوه‌كان وئاشكراكان ... ئه‌وه‌تا ئیمامی بوخاری(ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ڕیوایه‌ت ده‌كات و ده‌ڵێت - كابرایه‌ك له به‌نی ئیسرائیل تاوانێكی زۆری كردبوو..به‌ڵام ئه‌و یه‌كتاپه‌رست بوو وه هاوه‌ڵی بۆ خوا دانه‌ده‌نا ....خه‌ڵكی كوشتبوو .... زینای كردبوو .... دزی و غه‌شی كردبوو ...درۆ و فێڵی كردبوو... شایه‌تی ناحه‌قی دابوو ... وه هه‌موو خراپه‌یه‌كی كردبوو .... سنووره‌كانی خوای به‌زاندبوو ... خۆی به زل ده‌زانی ... كاتێ كه سه‌كه‌راتیمردن نزیك بووه‌وه.. ئه‌و مردنه كه ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علية وسلم) لێی نه‌به‌خشرا ... منداڵه‌كانی كۆ كرده‌وه .... له‌و ساته‌دا ... ساتێكه كه نه منداڵ و نه پاره سوودی هه‌یه .. وه نه عه‌شره‌ت و پله و پایه ... منداڵه‌كانی كۆ كرده‌وه و گوتی - من چۆن باوكێك بووم بۆ ئێوه ؟گوتیان - باشترین باوك بووی ... گوتی - سوێند به‌و كه‌سه‌ی كه نه‌فسی منی به ده‌سته .. هه‌رگیز چاكه‌م نه‌كردووه ... ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه‌شایه‌تی ده‌ده‌م كه هیچ خوایه‌ك نییه ته‌نها الله نه‌بێ ( لا اله الا الله) .. ئه‌گه‌ر مردم ئه‌وا ئاگرێك بكه‌نه‌وه ئه‌مجار من فڕێده‌نه ناو ئاگره‌كه تاكوده‌بمه خه‌ڵوز ... پاشان ورد وردم بكه‌ن .. ئه‌مجار بمكه‌ن به بادا .. كابرا مرد و وه‌سێته‌كه‌یان جێ به جێ كرد .. ئاگرێكی گه‌وره‌یان كرده‌وه وباوكیان فرێ دایه ناو ئاگره‌كه تاكو بووه خۆڵه‌مێش ئه‌مجار و رد وردیان كرد .. پاشان خۆڵه‌مێشه‌كه‌یان كرده بادا .. خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی به سه‌رچیاكاندا بڵاو بووه‌وه .. به سه‌ر داره‌كاندا .. به سه‌ر هه‌رده‌و چۆڵ و ڕوباره‌كاندا .. به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه له سه‌ره‌تادا دروستی كردووه ده‌توانێبیگه‌ڕێنێته‌وه ... خوای گه‌وره فه‌رمووى - (كن فكان ) خوای گه‌وره فه‌رمووى - ئه‌ی به‌نده‌كه‌م چی وای لێت كردووه كه ئه‌و كاره بكه‌یت ؟ ئه‌ینازانیت من عه‌یبه‌كان ده‌شارمه‌وه و له تاوانه‌كان خۆش ده‌بم ... گوتی - ئه‌ی خودایه من له تۆ ترسام و له تاوانه‌كانم ترسام .. خوای گه‌وره‌فه‌رمووى - ئه‌ی فریشته‌كان ئێوه شایه‌ت بن كه من له تاوانه‌كانی خۆش بووم و خستمه به‌هه‌شته‌وه ... لا اله الا الله ... چه‌ند میهره‌بانه خوایگه‌وره ... چه‌ند به به‌زه‌ییه خوای گه‌وره به‌رانبه‌ر به به‌نده‌كانی ... {وَمَن يَعْمَلْ سُوءًا أَوْ يَظْلِمْ نَفْسَهُ ثُمَّ يَسْتَغْفِڕ اللّهَ يَجِدِ اللّهَ غَفُورًا رَّحِيمًا} سورةالنساء (١١٠)
Comments
Post a Comment