لە نیوە شەودا
له نیوه شه‌ودا ...
پۆلیسێك پێی گوتم - له نیوه شه‌ودا هه‌واڵێكمان پێ گه‌یشت.. كه ڕووداوی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیلێكه .. ئێمه‌یش هه‌ر ئه‌و كاته به‌ره‌و جێگایڕووداوه‌كه ڕۆیشتین كاتێك كه گه‌یشتینه ئه‌وێ شتێكی زۆر ترسناكمان بینی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئۆتۆمبیلێك له سه‌ر پردێكی زۆر به‌رزه‌وه‌كه‌وتووه‌ته خواره‌وه ... ئێمه‌یش دابزینه ناو دۆڵه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بتوانین كه‌سێك ڕزگار بكه‌ین كه‌گه‌یشتین ...بینیمان كه .. كابرایه‌ك ته‌مه‌نیله په‌نجا ساڵ زیاتره‌و مردووه و بۆنی مه‌ی له ده‌می دێت و مسجله‌كه‌یش به ده‌نگی به‌رز كار ده‌كات و مۆسیقا لێ ده‌دات .. وه له ته‌نیشتییه‌وه‌كچێكی ته‌مه‌ن بیست ساڵ پانتۆڵێكی له پێدایه و جل و به‌رگێك كه زۆربه‌ی گیانی به ده‌ره‌وه‌یه .. وه ئه‌ویش بۆنی مه‌ی له ده‌می دێت و چاویبڕیوه‌ته ئاسمان و هه‌ردوو ده‌ستی له سه‌ر سنگی خۆی داناوه و ده‌ڵێی له گه‌ڵ مردن‌دا شه‌ڕ ده‌كات .. وه خوێن له گه‌ڵ پرچه‌كه‌یدا تێكه‌ڵ بووه وبه‌سه‌ر ڕوومه‌تیدا هاتووه‌ته خواره‌وه .. وه له پاش لێكۆڵینه‌وه .. ده‌ركه‌وت كه ئه‌م كچه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی خزمایه‌تی به ئه‌و كابرایه‌وه نییه وه‌هه‌ردوكیان له شاره‌كه‌ی خۆیان ده‌رچوونه بۆ شارێكی تر وه پێكه‌وه چوونه بۆ شوققه‌یه‌ك و له‌و شوققه‌یه‌دا هه‌رچی خراپ بێت كردوویانه وكه‌وتونه‌وته ناو حه‌رامه‌وه و زینایان كردووه و مه‌ییان خواردووه‌ته‌وه و سه‌مایان كردووه و گۆرانی‌یان گوتووه و له نیوه شه‌ودا گه‌ڕاونه‌ته‌وه له پێششه‌به‌قدا نزیكه‌ی كاتژمێری سێی به‌یانی به په‌له‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌وه شاره‌كه‌ی خۆیان له كاتدا ... وه له به‌ر هۆی نه‌مانی عه‌قڵ وپه‌له‌یه‌كی زۆره‌وه توشی ئه‌و ڕووداوه ترسناكه بوون .. كاتێك كه‌س و كاری پیاوه‌كه به ڕووداوه‌كه‌یان زانی خۆیان به‌ری كرد له پیاوه‌كه و له‌تاوانه‌كه‌ی ... به‌ڵام كه‌س و كاری كچه‌كه.. باوكه‌كه ده‌یویست كچه‌كه‌ی بێ تاوان ده‌ربكات له‌و تۆمه‌ته و ده‌یگوت - كچی من كچێكی باشه‌هه‌رگیز خه‌ریكی نوێژ كردنه ..و ده‌چێ بۆ مزگه‌وت له پاش نوێژی عه‌سر بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی ده‌رسی له به‌ر كردنی قورئان ده‌بێت و هه‌مووكاتێك قورئانه‌كه‌ی و به‌رماڵه‌كه‌ی به ده‌سته‌وه‌یه ..كه‌چی ئه‌وه هه‌مووی فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی كچكه‌ی بووه ...
Comments
Post a Comment