نورەی خوشکم مرد
نوره ی خوشكم مرد
خوشكه‌كه‌م كه‌مه كه‌مه ڕووی زه‌رد بووه‌وه و لاشه‌ی به‌ره‌و لاوازی ده‌چوو ... به‌ڵام وه‌كو خوویه‌ك هه‌رده‌م خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزبوو ... كاتێ به شوێنی‌دا ده‌گه‌ڕام ده‌مبینی له سه‌ر به‌رماڵه‌كه‌ی و له كڕنۆشدایه و ده‌سته‌كانی بۆ ئاسمان به‌رز كردووه‌ته‌وه.. به‌م شێوه‌یه .. به‌یانیان و ئێواران و له نیوه شه‌ودا هه‌رگیز ماندوو نابێت و هه‌رگیز بێزار نابێت ... وه منیش به‌رده‌وام بووم له خوێندنه‌وه‌ی گۆڤارههونهرییهكان.. به زۆری ته‌ماشای ڤیدیۆم ده‌كرد و به ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی خۆم جێ به جێ نه‌ده‌كرد وه له ئه‌نجامدانی نوێژه‌كانمدا سست بووم.. پاش ئه‌وه‌ی ئامێری ڤیدیۆكه‌م داخست گوێم له ده‌نگی بانگ بوو كه له مزگه‌وته‌كانه‌وه به‌رز بووه‌وه منیش به‌ره‌و جێگای خه‌وتنم ڕۆیشتم ... له‌جێگه‌ی نوێژكردنهكهیهوه خوشكه‌كه‌م بانگی كردم .. گوتم - به‌ڵێ چیت ده‌وێ (نوره) ؟ به ده‌نگێكی تیژه‌وه پێی گوتم - مه‌نوو تاكو نوێژی بهیانیدهكهیت .. به‌ڵێ - ماوه‌یه‌كی ماوه بۆ نوێژی به‌یانی چونكه ئه‌وه‌ی كه گوێم لێ بوو بانگی یه‌كه‌م بوو ... ئه‌مجار به ده‌نگێكی پڕ له سۆزه‌وه بانگیكردم - (هه‌نا) وه‌ره له ته‌نیشتم دانیشه ... منیش هه‌رگیز نه‌مده‌توانی داواكارییه‌كانی پشت گوێ بخه‌م ... هه‌ستم ده‌كرد قسه‌كانی پاك وبێگهردو ڕاستن .. به‌ڵێ .. چیت ده‌وێ ؟ دانیشه .... ئه‌وا دانیشتم چیت ده‌وێ ؟ به ده‌نگێكی نه‌رمه‌وه گوتی {كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَاتُرْجَعُونَ} (٥٧) سورة العنكبوت ماوه‌یه‌ك بێ ده‌نگ بوو ئه‌مجار پرسی - ئایه باوه‌ڕت به مردن هه‌یه ؟ به‌ڵێ باوه‌ڕم پێی هه‌یه .. ئایه باوه‌ڕت هه‌یه‌كه له سه‌ر هه‌موو بچوكێك و گه‌وره‌یه‌ك پرسیارت لێ ده‌كرێت ؟ به‌ڵی ... به‌ڵام خودای گه‌وره به‌خشنده و میهره‌بانه و ته‌مه‌نیش درێژه ... گوتی - ئه‌ی ئه‌وه نییه ((هند)) كه ته‌مه‌نی له تۆ منداڵ تر بوو كه‌چی به ڕووداوی ئۆتۆمبیل مرد .. ئه‌ی فڵان كه‌س و فڵان كه‌س ..مردن ته‌مه‌ن نازانێت وته‌مه‌ن نابێته پێوه‌رێك بۆی .... وه‌ڵامم دایه‌وه .. من خۆم له تاریكی ده‌ترسم و تۆیش به مردن ترساندمت .. ئێستا چۆن بنوم ؟ وامزانی ڕازیبووی له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌م پشووه‌دا له گه‌ڵماندا بێیت بۆ سه‌یران ... له ناكاودا .. ده‌نگی گۆڕا منیش دڵم ده‌ستی به له‌رزین كرد .... ڕه‌نگه ئه‌مساڵ گه‌شتێكی دوور بكه‌م ... بۆ جێگایه‌كی تر ... ده‌ستم به گریان كرد ... بیرم له نه‌خۆشیه خراپه‌كه‌ی كرده‌وه كه پزیشكه‌كان به نهێنی بهباوكمیان گوتبوو - ڕه‌نگه ئه‌م نه‌خۆشییه ڕێگه‌ی نه‌دات ته‌مه‌نێكی زۆر بكات ... ئه‌مجار به ده‌نگێكی به هێزه‌وه گوتی - هه‌مومان كۆچ ده‌كه‌ین وئه‌م دونیایه به جێ ده‌هێڵین یان بۆ به‌هه‌شت وه یاخود بۆ دۆزه‌خ ... شه‌وت شاد ... به په‌له به‌ره‌و لای ڕۆیشتم ... وه ده‌نگه‌كه‌ی ئێستایش له‌گوێمدا ده‌زرنگێته‌وه ... خوا ڕێنموییت بكات ... نوێژه‌كانت له بیر نه‌چێت ... له كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی گوێم له ده‌نگی ده‌رگاكه‌م بوو ... ئێستاكاتی هه‌ڵسانم نییه ... گریان ... ده‌نگ و هاوار ... چی بووه ؟. حاڵی نوره تێك چووه و باوكم بردوویه‌تی بۆ نه‌خۆشخانه ...إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِرَاجِعونَ .. ئه‌مساڵ ناچین بۆ سه‌یران .. پاش چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر له پاش كاتژمێری یه‌كی نیوه‌ڕۆ ته‌له‌فونمان بۆ باوكم كرد كه له نه‌خۆشخانه‌بوو گوتی - ئێستا ده‌توانن سه‌ردانی (نوره) بكه‌ن .. به په‌له ... دایكم پێی گوتم - ده‌نگی باوكت به ده‌نگی كه‌سێكی ده‌كرد كه دڵنیا نه‌بێت وده‌نگی گۆڕا بوو .. سواری ئۆتۆمبیل بووین دایكم به ته‌نیشتمه‌وه دانیشتبوو دوعای بۆ ده‌كرد ئه‌و كچێكی باشه و گوێڕایه‌ڵه .. چووینه ژووره‌وه‌بۆ نه‌خۆشخانه كه پرسیارمان كرد .. په‌رستیاره‌كه گوتی - ئه‌و له ژووری (العناية المركزة) یه و ئێستایش ده‌تانبه‌م بۆ لای دایكم چووه ژوورهومنیش به ته‌نیشتیه‌وه ڕاوه‌ستا بووم پاش دوو خولهك دایكم هاته ده‌ره‌وه و نه‌یده‌توانی فرمێسكه‌كانی خۆی بشارێته‌وه ... پاشان ڕێگایان دا كه‌من بڕۆمه ژووره‌وه و سڵاوی لێ بكه‌م به مه‌رجێك زۆر قسه‌ی له گه‌ڵدا نه‌كه‌م ... ئێستا حاڵت چۆنه (نوره) ؟ ئه‌ی خۆ دوێنێ باش بوو .. ئهیچیت به سه‌ر هات ؟ له پاش ئه‌وه‌ی توند ده‌ستی گرتم وه‌ڵامی دامه‌وه و گوتی - ئێستا من زۆر باشم سوپاس بۆ خوا , گوتی - بیرم له‌و ئایهتهدهكردهوه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت - {وَالْتَفَّتِ السَّاقُ بِالسَّاقِ إِلَى رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمَسَاقُ}سورة القيامة (٢٩-٣٠)(هه‌نا) گیان داوات لێ دهكهمكه دوعام بۆ بكه‌ی چونكه ڕه‌نگه من به‌م زووانه بگه‌مه یه‌كه‌م ڕۆژ له ڕۆژه‌كانی ڕۆژی دوایی .. فرمێسكێك له چاوم به‌ربووه‌وه له پاش ئه‌وه‌ی كه‌گوێم له‌و قسانه بوو ده‌ستم كرد به گریان ... ئاگام له خۆم نه‌ما كه من له كوێم .. چاوه‌كانم به‌رده‌وام فرمێسكی لێ ده‌باری له گه‌ڵ ڕۆژئاوابوونی ئه‌و ڕۆژه خه‌ماوییه‌دا كچی خاڵم چووه ژووره‌وه بۆ لای ئه‌مجار كچی مامم .. ڕوداوه‌كان به په‌له ڕووده‌ده‌ن ئاماده بووان زۆر بوون... ده‌نگه‌كان زۆر بوون .. تێكه‌ڵ بوون .. ته‌نها یه‌ك شت هاته به‌ر گوێم و زانیم ئه‌ویش ... [نوره مرد ] ئه‌ی خوایه من له كوێم ؟ چی ڕوو ده‌دات؟ باوه‌ڕ بكه‌ن ته‌نانه‌ت توانای گریانم نه‌مابوو .... نوره دوعای ڕێنمویی بۆ ده‌كردم به چاوی فرمێسكاوییهوه له شه‌وگاری درێژدا كاتێ كه‌باسی مردن و لێپرسێنه‌وه‌ی بۆ ده‌كردم .. ئه‌مشه‌و یه‌كه‌م شه‌وی ئه‌وه له ناو گۆڕدا ... ئه‌ی خودایه ره‌حم به (نوره) بكه و گۆڕه‌كه‌ی بۆ ڕوناكبكهرهوه ... ئه‌وه جێگای نوێژكردنه‌كه‌ی ئه‌وه .. ئه‌وه قورئانهكهیهتی .. ئه‌وه بهرماڵهكهیهتی .. ئه‌وه ... ئه‌وه ... به‌ڵكو ئه‌وه كراسه پهمهیهكهیهتی كه‌هه‌رده‌م ده‌یگوت - ئه‌م كراسه ده‌شارمه‌وه بۆ ڕۆژی شوو كردنم ...
------------------------------------
Comments
Post a Comment